riklam

كەرتی ئارغوس كۆدەبێتەوە

تاراوگە‌‌ 12:58 PM - 2019-10-14
.

.

رۆژی 13-10-2019، لەشاری ئارغوس وڵاتی دانیمارك كەرتی رێكخستنی ئارغوس هەستا بە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی .

بە ئامادەبوونی لێپرسراوی كۆمیتەی ریكخستنی دانیمارك  وشیار جەلال  و جافەر وەیسی ئەندامی كۆمیتە و لێپرسراوی بەشی ئامار كۆبوونەوی كەرتی رێكخستنی ئارغوس ئەنجامدرا . 

سەرەتای كۆبوونەوەكە بەساتێك وەستان بۆ گیانی پاكی شەهیدان لەلایەن هەڤال سەباح ئیبراهیم لێپرسراوی كەرتی ئارغوسەوە كرایەوە و بە خێرهاتنی هەڤاڵانی كرد و بەدرێژی باسی كارو چالاكییەكانی كرد لە سنووری كەرتەیان و بەرنامەو كاری داهاتووی كەرتەكەیانی لەگەل هەڤاڵان تاووتوێ كرد.

لە بەشێكی تری كۆبەەنەوەكەدا وشیار جەلال لێپرسراوی كۆمیتەی رێكخستنی دانیمارك بەخێرهاتنی هەڤاڵانی كرد بۆ ئەم كۆبوونەوەیە و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی كە لە نزیكەوە لەگەڵ كەرتی ئارغوس كۆدەبێتەوە، لە درێژەی قسەكانیدا بە ناوی سەرجەم رێكخستنەكانی دانیماركەوە ئەو لەشكركێشیەی  كە ئێستا لە لایەن سوپای توركیاوە كراوەتە سەر رۆژئاوای كوردستان بە كارێكی نامرۆڤانەو دوور لە بەهاكانی مافی مرۆڤ دایە قەلەم و بەپێویستی زانی كە ڕێكخستنەكان ڕۆڵی بەرچاویان هەبێت لە پرۆتستۆ كردن و شەرمەزاركردنی ئەو كارەی كە بەرامبەر ڕۆژئاوی كوردستاندا دەكرێت.

هەرلە درێژەی قسەكانی لێپرسراوی كۆمیتەدا تیشك خرایە سەر دوایین گۆڕانكاریەكانی كە لە ناوەندی دەرەوە و كۆمیتەكاندا كراون و هیوای خواست كەبتوانن بەهەمائاهەنگی لەگەڵ ستافی كۆمیتە لەكاروچالاكییەكان بەردەوامبن و پشتگیری كۆمیتەی دەربڕی بۆ هاوكاری وكار و چالاكییەكانی كەرتی ئارغوس.

لە بەشێكی تردا جافەر وەیسی ئەندامی كۆمیتە بەخێرهاتنی ئامادەبووانی كرد و دەستخۆشی لە هەڤاڵان كرد كەچالاكانە بەردەوامن لە بەرەوپێش بردنی رێكخستن لەو دەڤەرەو لە بارەی ئامارەوەش باسی لە ئیش وكارەكانی بەشەكەی كرد.

لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا هەڤاڵانی بەشداربوو بەپێشنیارو ڕاو بۆچوونەكانیان بۆ كاری داهاتووی كەرتەكەو كۆمێتە كۆبوونەوەكەیان دەوڵەمەند كرد و كۆبوونەوەكە بەسەركەوتوویی كۆتایی هات.

PUKmedia وشیار جەلال دەربەندی

22.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket