riklam

هەسەدە و روسیا وسوریا

بیروڕا 12:36 PM - 2019-10-14
.

.

رێككەوتنی سەربازی  پەیدە لەگەڵ روسیا وسوریا باشترینی خراپەكان گەمەكە و تاكتیكی ژیرانەی پەیەدەبوو لە دۆخێكی پڕ لەمەترسیدا، پەنای بۆ بردوە،   بەهۆی خیانەت  پشتتێكردنی ئەمریكا و نیگەرانیو ئیدانەكانی ئەوروپا ، ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاڤا  ناچاربوو یا هەموو كوردی رۆژئاوا بمرن ووڵاتەكەیان بەدەستی توركیا  وێران بێ ، یان دەبوایەی ئەم كارتە بەكاربهێنێ. پێم وایە بۆ دۆخی هەنووكیی وئایندەی نزیك ئەم ڕێكەوتن ولێكتێگەیشتنەی پەیەدەو ڕوسیا و سوپای سوریا بەری كۆمەڵێك هەوڵی جدیبووە  كە ڕەنگە ئێران وعیراقیش بەشداریان لەڕێكخستنیدا كردبێ. بەكورتی دەكرێ ئەم خاڵە ئەرێنیانەی لە ڕێكەوتنەكە هەڵەنجێندرێ :

1- ژیانی گەلی كوردی لە قەتلوعامی  سوپای داگیرگاری تورك وتیرۆریستان دەپاریزێ.

2-  پیلانی توركیای بۆ داگیركردنی ڕۆژئاوا و لێكدابڕینی هەرێم و ڕۆژئاوای هەڵوەشاندەوە.

 3- دەرفەتی ڕزگاركردنەوەی عەفرینی دەڕەخسێنی.  

4هەڵوشاندنەوەی پیڵانی تورك بۆ نیشتەجێكردنی ئاوارەی تیرۆریستانی نوسرەو جەیشی حر و گۆڕینی دیموگرافی ڕۆژئاوا. 

5بڕیارە ڕوسیا ناوچەی دژەفڕین لە ڕۆژئاوا  بەڕووی فڕۆكەكانی توركیا بسەپێنی. 

6- هەرچەندە ڕێكەوتنەكە سەربازییە بەڵام شەڕو ئاشتی و دانوستان لەگەڵ سوریایەكی لاواز  باشترە لەوەی لەگەڵ ئەندامێكی ناتۆ كە زلهێزەكان لەبەر  بەرژەوەندییەكانیان لەگەڵیدا خاتری دەگرن

.7- ڕەنگە ئەم هەنگاوە دەسپێكی گۆڕینی هاوكێشەی هێزو سەرەتای هەڵگەڕانەوەی دۆخەكە بێت لە دژی پیلانەكانی توركیا.

 تارق جەوهەر

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket