riklam

كوردانی ئوسترالیا هاوسۆزی بۆ رۆژئاوا دەردەبڕن

تاراوگە‌‌ 12:18 PM - 2019-10-14
.

.

 رۆژی 12/10/2019 لە پایتەختی ویلایەتی نیوساوس وێلزی شاری سیدنی، بەمەبەستی پشتیوانیكردن و هاوسۆزی لە بەرخۆدانی شەڕەڤانان و هێزی  قەسەدە و خەڵكی خۆڕاگری رۆژئاوای كوردستان و دژی لەشكركێشی سوپاسی توركیا بۆ سەر خاكی كوردستانی رۆژئاوا، خۆپێشاندانێكی جەماوەری بەرفراوابەڕێوەچوو.

 خۆپیشاندانەكە بەهەڵگرتنی ئاڵای كوردستان و دروشمی جیا جیا كە پێكهات بوون لەكوردانی هەر چوارپارچەی كوردستان و زۆرێك لەحزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان و حیزبی سەوزی ئوسترالیا وچەندین كەسایەتی سیاسەتمەدار دەستیپێكرد و بەو بۆنەوە چەندین وتاری جۆراو جۆر پێشكەش كران لەلایەن ئامادەبوانەوە بە مەبەستی ئیدانەی ئەو كارە قێزەوەنەی سوپاسی توركیا وبەكرێگیراونی دژ بە خەلكی بێتاوانی كوردی رۆژئاوا و ناوچەكە، كە لەچەند  رۆژی رابردوودا سوپاسی داگیركەری توركیا  ئەنجامی دا و  بووە هۆی ئاوارە بوونی سەدان هەزارخانەوادە وچەندین قوربانی جۆراو  جۆری  لێكەوەتەوە.

 تادەهات خۆپیشاندانەكە لەبەردەم لێزمەی بارانەوە گەورەتر و گڕوتینی زیاتری بەخۆوە دەبینی و بەسرودی نیشتمانی و دروشمی جیاجیا دژی لەشكركێشی سوپاسی دڕندەی توركیا  بەردەوام بوو .

PUKmedia راگەیاندنی كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی ئوسترالیا

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket