riklam

مەڵبەندی سلێمانی كۆڕێكی سیاسی بۆ فەرید ئەسەسەرد سازدەكات

ی.ن.ک‌‌ 06:10 PM - 2019-10-13
.

.

 

لەچوارچێوەی ئەو زنجیرە سیمینارانەی كەمەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ خوێندكارانی زانكۆو پەیمانگاو شارەزایان كەسانی پسپۆڕ بەپێی تایبەتمەندی بوارەكانی ( یاسایی ، پەروەردەیی، تەندروستی، سیاسی، ئەندازەیی و كۆمەڵایەتی) بەڕێوەی دەبات.

 

 سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی حاكم قادرحەمەجان ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی (ی.ن.ك) و لەیەكەم رۆژی زنجیرە كۆڕەكاندا كەماوەی سێ‌ رۆژ دەخایەنێ‌، سەرەتا بەئامادەبوونی ژمارەیەك لەئەندامان وكادرانی یەكێتی و خوێندكارانی بەشی زانستە سیاسییەكانی زانكۆی سلێمانی، حاكم قادر بەكورتی باسی لەچۆنێتی بەڕێوەچوونی هەموو ئەو كۆڕانەی كرد كەبێ جیاوازی بیروڕای سیاسی بەمەبەستی بەرزكردنەوی ئاستی خوێندكاران بەتایبەتی كۆڕەكان بەڕێوەدەبات.

دواتر فەرید ئەسەسەرد ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لێپرسراوی مەكتەبی بیروهوشیاری وسەنتەری ستراتیژی بۆلێكۆڵینەوە، بابەتێكی لەبارەی سەرهەڵدانی خۆپیشاندانەكانی شاری بەغداو بەشێك لەشارو شارۆچكە كانی خواروی عیراق پێشكەشكردو تیایدا، بەووردی هۆكارەكانی و ئاستی سەقفی داواكارییەكانی ناڕازییان وشێوازی مامەڵەكردنی پەرلەمان وحكومەتی عیراق وهەوڵەكانیان بۆ دامركاندنەوەی خۆپیشاندنەكان كە لەئەنجامی توندوتیژییەكانەوە قوربانی زۆری لەكوژراو وبریندار لێكەوتەوە بۆ ئامادەبووان رونكردەوەو پاشان لەگەڵ ئامادەبوان بیروڕای ئازادانە ئاڵوگۆڕكرا.

PUKmedia شوان كەریم

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket