riklam

بیپه‌ڕێنه‌

بابەتی گۆڕاو 03:52 PM - 2019-10-13
.

.

بیپه‌ڕێنه‌

-گه‌یشتن به‌ كوێ به‌ساقه‌
.......... +
-خه‌یاڵت له‌ كوێیه‌ كه‌لـله‌ پووت؟!... ئه‌ڵێم ئه‌خیر ڕسته‌ چیی بوو نووسیمان؟!
......... +
-كوڕه‌ كه‌لـله‌ پووت هۆو... تاق
+بب ... بب... ببووره‌ به‌گم.. خه‌یاڵم لێره‌ نه‌بوو.
-بۆ كوێ ئۆغری كردبوو؟!
+به‌ڵێ!!!
-ده‌ردری به‌ڵی... ئه‌ڵێم خه‌یاڵت له‌ كوێ بوو... بیرت له‌چی ئه‌كرده‌وه‌؟!
+گه‌وره‌م له‌م ناحه‌قی و زوڵمه‌ بێ مه‌عنایه‌... له‌سه‌دا حه‌فتا زیاتری ئاوه‌ كه‌چی پێی ئه‌ڵێن زه‌وی.
-ئاخر ئه‌وه‌ ئینسان ناوی ناوه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌خته‌بووت ناوی بنایه‌ پێی ئه‌گوو به‌حر ڕۆڵه‌ گیان.
+ئێ ئێ... یه‌عنی هه‌ر ده‌عبایه‌ك له‌ مه‌سڵه‌حه‌تی خۆیه‌وه‌ شته‌كه‌ ناو ئه‌نێ.
-ئه‌ی ته‌بعه‌ن... مه‌سه‌له‌ن له‌وانه‌یه‌‌ شێر و جه‌ماعه‌ت به‌م زه‌ویه‌ بڵێن دارستان.
+جا قوربان گیان ئه‌گه‌ر ڕاستت بوێ دارستانێكه‌ نه‌بێته‌وه‌ به‌س ته‌ڕه‌زانی نوقسانه‌.
-ده‌ست مه‌كه‌ره‌وه‌ به‌ قسه‌ی زل... گه‌یشتینه‌ كوێ له‌ به‌یاننامه‌كه‌؟
+هیچ... هه‌ر نووسیمان ڕاگه‌یندراوێك له‌ نوسینگه‌ی كه‌لـله‌ پووته‌وه‌.
-ئێ زۆر چاكه‌.. بنووسه‌ ئێمه‌ چۆڕێ نیگه‌رانین.
+نیگه‌ران؟!... كوڕه‌ بۆ خاتری خوا ئوستاز بڵێ ئێمه‌ به‌ په‌له‌ پیتكه‌یه‌ك ئه‌ته‌قین... شێخمان نه‌ماوه‌.
-ڕۆڵه‌ گیان ئه‌و قسانه‌ دیبلۆماسی نین... بنووسه‌ ده‌ی... ئێمه‌ چۆڕێ نیگه‌رانین.
+چۆڕێ نیگه‌رانین... به‌ڵێ.
-له‌و بارودۆخه‌ی باكووری سوریا.
+بارودۆخ؟!.. گه‌وره‌م میلله‌تێكی تیا قڕ كرا.. هیچ نه‌بێ با بنووسین كاره‌سات.
-كاره‌سات له‌ نووسیندا جوان نیه‌..بارودۆخ و ته‌واو.. من كوڕی خۆم ناكه‌م به‌ قوربانی كچی خه‌ڵك.
+به‌ڵی باش... چۆڕێ نیگه‌رانین له‌و بارودۆخه‌ی ڕۆژئاوا.
-كوڕه‌ هه‌ی قورمساغ من وتم ڕۆژئاوا یان باكووری سوریا؟!!.. نابێ نه‌ختێ ئه‌ته‌كێتی سیاسییت هه‌بێ؟
+به‌ساقه‌ی ئه‌و خوایه‌ی ئه‌ته‌كێتی سیاسی بم.. كه‌واته‌ ناوی توركیاش نه‌نووسم؟
-نه‌خێر... بیپه‌ڕێنه‌.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket