یەكێتی: رۆژئاوا بەرخۆدانێكی قارەمانانە دەكات

یەكێتی: رۆژئاوا بەرخۆدانێكی قارەمانانە دەكات


13/10/2019 15:44:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

قادر عەزیز، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی سەردانی نوێنەرایەتی خۆسەری دیموكراتی رۆژئاوای كوردستانی كرد لە شاری سلێمانی، لە وتەیەكیشدا باسی لەوەكرد، كە هێرشە داگیركەرانەكەی توركیا بۆ سەر هەموو گەلی كورد و ئازادیخوازانە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ قادر عەزیز ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتگیریی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی گەیاندە نوێنەرایەتی خۆسەری دیموكراتی رۆژئاوای كوردستان لە شاری سلێمانی.

 لەلایەن وەفدێكی نوێنەرایەتی خۆسەریی دیموكراتی رۆژئاوای كوردستانەوە پێشوازیی لە قادر عەزیز كرا، لە میانی پێشكەشكردنی وتەیەكیشدا لە كۆبوونەوەكەدا، قادر عەزیز باسی لەوەكرد، كە "هێرشە داگیركارانەكەی دەوڵەتی تورك بۆ ڕۆژئاوای كوردستان، هێرشە بۆ سەر هەموو گەلی كورد و ئازادیخوازان".

دوای كۆبوونەوەكەش، قادر عەزیز لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسییدا، ئاماژەی بە بەرخۆدانی رۆژئاوای كوردستان كرد لەدژی داگیركاریی توركیا و وتی: ئەوەی جێگای ئومێدە، ئەوەیە كە بەڕاستیی بەرخۆدانێكی زۆر قارەمانانە لە ڕۆژئاوای كوردستان، پێكهاتەكانی دیكەش بەشدارن لەو بەرخۆدانەدا.

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی، چالاكییەكانی شار و شارۆچكەكانی باشوری كوردستانیشی بۆ ڕۆژئاوا بە گرنگ ناوبرد و وتی: ئەو خۆپیشاندان و چالاكییانەی كە لە باشور و ڕۆژهەڵاتی كوردستانیش بەڕێوەدەچن، فشارێكی گرنگ بۆ ڕایگشتیی جیهان و كاریگەریی خۆی هەیە.

دەربارەی هەڵوێستی یەكێتیش، قادر عەزیز ئامادەیی حزبەكەی بۆ هەر جۆرە هاوكاریی و پشتیوانییەكی بەرخۆدانی ڕۆژئاوای كوردستان دەربڕی.


PUKmedia  جەعفەر جەلالی

وێنە هەواڵ
  • image04
  • كرێكارێك له‌كاتی كڕینی كتێب له‌ پێشانگای نێوده‌وڵَه‌تی كتێب له‌ سلێمانی

  • image04
  • كۆنفرانسی كۆمیته‌كانی چه‌مچه‌ماڵ

  • image04
  • كۆنفراسی كۆمیته‌كان.. ده‌نگده‌ران ئازادانه‌ ده‌نگی خۆیان ده‌ده‌ن

  • image04
  • پیرۆزبێت یادی 235 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سلێمانی

  • image04
  • .

  • image04
  • جوتیاره‌ نموونه‌ییه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رهه‌مه‌كانی ده‌باته‌ هه‌ولێر

  • image04
  • یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ر(د.خ) له‌هه‌ولێر

  • image04
  • كۆبوونەوەی لوتكە لەهەرێم بەڕێوەدەچێت


                                           

وەفدێكی كۆمیتەی بەریتانیا كەرتی لیڤەرپوڵ بەسەردەكاتەوە


وەفدێكی  كۆمیتەی بەریتانیا بەسەرپەرشتی قەیس قاسم  لێپرسراوی كۆمیتە و شێخ ئیسماعیل بەرپرسی چاودێری و بەدوادا چوون، سەردانی شاری لیڤەرپولیان كرد و لەگەڵ ژمارەیەك كادیرو ئەندامی  یەكیتی...


  یۆنان.. كورد داكۆكیكاری هێنانه‌دی ئاشتی و سه‌قامگیریی و چه‌سپاندنی دیموكراسییه‌
   له‌ دانیمارك ڕۆژی كۆبانێ به‌ڕێوه‌چوو
                                           

عومەر شێخ موس: سەركردایەتیی كورد لەسیاسەت تێ نەگەیشتووە


عومەر شێخ موس، سیاسەتمەداری كورد، كە خەڵكی رۆژئاوای كوردستانە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، ئەو پشتتێكردنەی ئەمەریكا لە رۆژئاوای كوردستان ئەگەر هەیە لە دژی هەرێمی كوردستانیش دووبارە ببێتەوە و دەشڵێت: ب...


  حاجی مەسیفی: بۆ دانانی پارێزگاری كەركوك چیتر سەبرمان نەماوە
  موكه‌ڕه‌م تاڵه‌بانی: به‌ بارزانیم وت ڕیفراندۆم سودی بۆ كوردستان نابێت
                                           

سلێمانی كوانوی داهێنان و نوێگەری

لە هەوڵە بەردەوامەكانی سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی بۆزیاتر پتەوكردنی پردی پەیوەندی ڕایەڵەی نێوان كۆمەڵگاو زانكۆ، چالاكی وكۆنفرانس و كۆنگرەكانی زانكۆی سلێم...


  پزیشكێك: پیشەكەمان پێش ئەوەی بازرگانی بێت مرۆڤایەتییە
  101 ساڵ بەسەر راگرتنی جەنگی جیهانی یەكەم تێدەپەڕێت


کاریکاتێر