riklam

سه‌ركه‌وتوو بێت خه‌باتی ره‌وای رۆژئاوا

بیروڕا 11:03 AM - 2019-10-13
.

.

جێهێشتنی رۆژئاوایی كوردستان له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئه‌مریكاوه‌ سپاردنی ناوچه‌كه‌ بوو به‌ئاڵۆزی و كێشه‌ی گه‌وره‌، كه‌پێم وایه‌ ئه‌م جێهێشتنه‌ له‌ بواری كرداریدا هه‌ڵكردنی گڵۆپی سه‌وزبوو بۆ توركیا تا ده‌ستبه‌داگیركاری رۆژئاوای كوردستان بكات، ئه‌م جه‌نگه‌ جه‌نگێكی نابه‌رامبه‌ره‌ و شه‌ڕێكی سه‌پێنراوه‌ به‌سه‌ر خاك و ئاوی كوردستاندا، هه‌رچه‌نده‌ جێگای دڵخۆشیمانه‌ له‌سه‌رئاستی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌م داگیركاریه‌یی توركیا ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام پێمان وایه‌ ده‌بێت ئه‌م ده‌نگه‌ ناڕه‌زایانه‌ی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، بۆ بڕیارێك بگۆڕێت كه‌ سنور بۆ ئه‌م كاولكاری و داگیركاریه‌ دابنێت،هه‌موو دونیا ده‌بێت له‌و په‌یامه‌ تێبگات كه‌ كێشه‌ی كورد كێشه‌یه‌كی ره‌وایه‌و  بۆ چاره‌سه‌ركردنیشی پێویسته‌ ڕێگای ره‌وا بگیرێته‌به‌ر، ئه‌م داگیركاریه‌ی توركیا خزمه‌ت به‌گیانی برایه‌تی نه‌ته‌وه‌ی تورك و كوردناكات و برینه‌كانی مێژوو هه‌ڵئه‌داته‌وه‌، كه‌ سه‌رئه‌نجام سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌كه‌دا ناهێڵێت، سه‌ركه‌وتوبێت خه‌باتی ره‌وای رۆژئاوا،بۆ به‌دیهاتنی ژیانێكی شكۆمه‌ندانه‌ له‌سه‌ر زێد و خاكی باوباپیرانمان.

ڕه‌فعه‌ت عه‌بدوڵا حه‌مه‌ڕه‌ش


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket