كورده هاوار به‌هانای ڕۆژئاواوه بچین!
بیروڕا 08:44 PM - 2019-10-12.
ڕۆژئاوای كوردستان، به چاوپۆشینی ئه‌مریكای ڕابه‌ری ناتۆ، كه‌وتووه‌ته به‌ر هێرشی ده‌وڵه‌تێكی ناتۆ. ئامانجیشی، له ڕه‌گوڕیشه‌وه هه‌ڵكه‌ندنی ئه‌زموونی دیموكراسیی به‌شێكی كوردستانه... به‌ڵام به هه‌موو كه‌موكورتییه‌كانییه‌وه و له‌م ته‌مه‌نه كورته‌دا، ئه‌م ئه‌زموونه باشتره له نه‌بوونی دیموكراسی له سووریا و، له‌و دۆخه پڕ له سه‌ركوتكردنه‌ی ئازادی له توركیا و، له‌و ئاڵۆزییه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و، له سه‌پاندنی عه‌قڵییه‌تی تایفه‌گه‌ری و دیكتاتۆریه‌تی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ستیی ناوچه‌كه‌ش.
ئه‌م دۆخه‌ی ڕۆژئاوای كوردستان، سه‌راپا جیاوازه له‌و دۆخه‌ی له سه‌د ساڵی ڕابردوودا، ڕاپه‌ڕینه‌كانی به‌شه‌كانی كوردستان دووچاری بوون.
له سه‌رده‌می (سیڤه‌ر-لۆزان)دا ڕاپه‌ڕینه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان، له دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانه‌وه، بۆ سه‌ره‌تای سییه‌كان، یه‌ك له دوای یه‌ك له‌ناو بران. به‌بێ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ڕاپه‌ڕینی به‌شه‌كان بتوانن به هانای به‌شێكی دیكه‌وه بچن; له‌و مێژووه‌دا، ته‌نها سمكۆی شكاك، خۆی و به‌شێكی له‌شكره‌كه‌ی هاتنه سلێمانی و ئاماده بوون بچنه ڕیزی سوپای كوردستانه‌وه، به‌ڵام شێخ، له‌به‌ر سیاسه‌تی به‌ریتانیا و ئێرانی شا، به ڕێزه‌وه به ڕێی كردنه‌وه.
دوای پانزه 15 ساڵ، له كۆتایی جه‌نگی دووه‌مدا، كۆماری مه‌هاباد داده‌مه‌زرێ و له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستانه‌وه، به تایبه‌ت له باشووره‌وه، بارزانییه‌كان و چه‌ندین ئه‌فسه‌ری ئازادیخواز، لقی (ژ.ك) به به‌رپرسیارێتیی برایم ئه‌حمه‌د و هه‌زاران كه‌س، پشتیوانیی كۆماریان كردووه و، به تایبه‌تی هێزی بارزانییه‌كان بوونه به‌شێكی كاریگه‌ری سوپای كۆمار، به‌ڵام كاتێك ڕووخێنرا، به‌داخه‌وه، كورد له هیچ به‌شێكدا هیچی پێ نه‌كرا. ته‌نها بارزانییه‌كان به شه‌ڕ خۆیان بۆ شۆره‌وی ده‌رباز كرد; وه‌كوو تر، پێشه‌وا و هاوڕێكانی له بری ئه‌وه‌ی خۆیان ده‌رباز بكه‌ن، سۆزی گه‌ل به‌سه‌ریاندا زاڵ بوو، دڵیان نه‌هات مه‌هاباد به‌جێ بهێڵن، به‌ڵام له‌ژێر فشاری ئه‌مریكا و به‌ریتانیا له سێداره دران.
شۆڕشی ئه‌یلوول، دوای چوارده ساڵ، خیانه‌تی 6ـی ئازاری 1975ی جه‌زائیری دژ كرا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئومێدی هه‌ر چوار به‌شه‌كه‌ی كوردستان بوو، به‌ڵام كه ڕووخا، له هه‌موو به‌شه‌كانی كوردستان، هیچیان بۆ نه‌كرا و نه‌ده‌كرا!
له شۆڕشی نوێ و له گه‌رمه‌ی جه‌نگی ساردیشدا، ڕاگواستنی دێهات، ده‌ركردنی گوند، كیمیاباران و ئه‌نفال له باشووردا سه‌پێنرا، هیچ به‌شێكی كوردستان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ڕۆژهه‌ڵات و باكووردا شۆڕش هه‌بووه، هیچیان بۆ شۆڕش و لێقه‌وماوان پێ نه‌كرا. به‌ڵكوو حزبی سیاسیی وا هه‌بوو، له به‌شێكی تری كوردستان، كۆمه‌كی بێشووماری له هه‌نده‌ران به ناوی هه‌ڵه‌بجه‌وه كۆ كرده‌وه، هیچ ماڵه هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كیش سوودی لێ وه‌رنه‌گرت.
دوای ڕاپه‌ڕین، له كۆڕه‌وه‌كه‌دا و پاشه‌كشه‌ی عه‌سكه‌ری، له‌به‌ر بارودۆخی ناله‌باری ئه‌و كاته، یه‌ك پێشمه‌رگه‌ی به‌شه‌كانی دیكه‌ی كوردستان، ئاشكرا هیچیان بۆ ڕاپه‌ڕین نه‌كرد، به‌ڵام خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵات و باكووری كوردستان، بێدرێخ به هانای لێقه‌وماوانه‌وه چوون. ئه‌مه له كاتێكدا ساڵی 1982 هێزی یه‌كێتی به پیر هێزه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه چوون و ساڵی 1984ـیش هێزی پارتی به پیر هێزه‌كانی باكووره‌وه چوون.
ئێستا، سه‌رده‌می جیهانگرییه و له باشووری كوردستاندا، حكوومه‌ت هه‌یه. له باكووردا، شۆڕش به‌رده‌وامه. له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا، دیموكراته‌كان و كۆمه‌ڵه‌كان، 37 ساڵه، له پێنج باره‌گای باشوورن. ڕۆژئاوای كوردستان كه به درێژایی مێژوو، خه‌باتی چه‌كداریی نه‌كردووه، له ده‌یه‌ی ڕابردوودا، دژی داعش ڕاپه‌ڕیی، به هه‌ق شه‌ڕڤانان، سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری و قوربانیدانن. له (كۆبانی) سه‌ریان به‌رز كردین و له (عه‌فرین) دوای قوربانییه‌كی زۆر سه‌ر نه‌كه‌وتن.
ئێستا كه داعش، تا ڕاده‌یه‌كی زۆر له ڕۆژئاوادا تێك شكێنراوه و زیندانییه‌كان پڕن له دیلی داعش، توركیا، چاوی شۆڤێنییه‌تی به‌رایی نادات، ئه‌م سه‌ركه‌وتنه عه‌سكه‌رییه په‌ره بسه‌نێ بۆ سه‌ركه‌وتنی سیاسی. بۆیه، پێش ئه‌وه‌ی له كۆنگره‌ی ژنێفدا، مافی كورد له ده‌ستووردا ده‌سته‌به‌ر بكرێت، یان كورد و حكوومه‌تی سووریا گفتوگۆی ڕێككه‌وتن بكه‌ن، توركیا، نه‌ك ڕۆژئاوای كوردستان، به‌ڵكوو ناوچه‌كه‌شی شڵه‌ژاندووه.
چه‌ند ڕۆژێكه شه‌ڕ گه‌رمه، پرسیار ئه‌وه‌یه: له‌م سه‌رده‌مه‌دا و له سایه‌ی ئازادییه‌كاندا، به‌شه‌كانی كوردستان، ئه‌ركیانه چی بكه‌ن؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێین:
هه‌قه، هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان، له هه‌ر به‌شێكدا كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانه بكه‌ن و به چاوپۆشین له‌وه‌ی ڕێبازی په‌یه‌ده‌یان قبووڵه یان نا، هه‌ڵوێستی هاوبه‌شیان بۆ پشتیوانیی سه‌نگه‌ره‌كانی به‌ره‌نگاریی ڕۆژئاوا هه‌بێت.
هه‌ق وایه، بۆ كۆمه‌ككردن، ته‌واوی توانای حزبی و، میللی و، ئابووری و ڕاگه‌یاندنی بۆ بخرێته كار، بۆ به‌هاناوه‌چوونی لێقه‌وماوانی ڕۆژئاوا و بۆ شه‌ڕڤانانیش... به‌هاناوه‌چوونی كۆبانیی گه‌مارۆدراو، شانازییه‌كی گه‌وره‌ی نه‌ته‌وه‌یی بوو. ئێستا نه‌ك كۆبانی، به‌ڵكوو هه‌موو ڕۆژئاوا كه‌وتووه‌ته به‌ر هێرشێكی فراوانی مه‌ترسیداری چاره‌نووسساز. ده‌زانین به‌بێ ئه‌مریكا، كاتی خۆی پێشمه‌رگه نه‌ده‌گه‌یشته كۆبانی. ئێستا ئه‌مریكا، له‌به‌ر توركیا، هه‌مان كاری پێ ناكرێ. به‌ڵام...
ناكرێ، ئه‌م ئه‌زموونه جێئومێده‌ی ڕۆژئاوا، له‌م سه‌رده‌مه‌ی جیهانگیریدا، به ده‌ردی ڕاپه‌ڕینی سمكۆ، شێخ مه‌حموود، بارزانییه‌كان، كۆماری مه‌هاباد و شۆڕشی ئه‌یلوول ببرێ و پاساو بهێنرێته‌وه بۆ هه‌ڵوێست وه‌رنه‌گرتن یان كۆمه‌ك نه‌كردن. بۆ ڕابردوو، پاساو زۆره، كه كورد بۆ له كاتی ته‌نگانه‌دا، هیچی بۆ هاونه‌ته‌وه‌كه‌ی له كاتی شكستدا پێ نه‌كراوه. به‌ڵام له‌م سه‌رده‌مه‌دا، پاساوهێنانه‌وه بۆ خۆدزینه‌وه، له پشتیوانیكردنی ڕۆژئاوای كوردستان شه‌رمه‌زارییه. بۆیه، كورده هاوار... هاواره
مه‌لا به‌ختیار
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25