riklam

حاكم قادر: به‌یه‌كڕیزی گرفته‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ین

ی.ن.ک‌‌ 06:32 PM - 2019-10-12
.

.

هه‌ر حزبێك له‌ناو خه‌ڵكدابێت و بۆ خه‌ڵك خه‌باتی كردو خزمه‌ت وده‌ست ئاوه‌دانی گه‌یانده‌ خه‌ڵك وگوێی بۆ داخوازییه‌كانی خه‌ڵك گرت وپشتی به‌خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ست، حزبێكی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت .

ئه‌و وتانه‌ی حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌میانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ فراوانه‌وه‌ هات كه‌سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 12-10-2019، له‌هۆڵی شه‌هید ئارام له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ڕێكخستنه‌كانی (ی.ن.ك) له‌داموده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاری سلێمانیدا به‌ڕێوه‌ی برد .

هه‌رله‌ درێژه‌ی وته‌كانیداو له‌و ڕووانگه‌یه‌وه‌ به‌پشت به‌ستن به‌ ده‌سه‌ڵاته‌ یاساییه‌ كارگێڕییه‌كانیان داوای له‌ئاماده‌بووان كرد، له‌پێناو گه‌یاندنی خزمه‌تی زیاتر به‌كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ببنه‌ ڕووی گه‌شی یه‌كێتی و ڕۆڵی هه‌ماهه‌نگ و كۆمه‌ك به‌خش بگێڕن و بۆ ڕاپه‌ڕاندن و خێراتركردنی كاروباره‌كانی هاووڵاتییان ببنه‌ پردی به‌ستنه‌وه‌ له‌نێوان حزب وحكومه‌تدا .

له‌به‌شێكی تری داواكاری وڕێنوێنی یه‌كانیدا بۆ ئاماده‌بوان، به‌گرنگی یه‌وه‌ باسی له‌دیارده‌ی دزێوی گه‌نده‌ڵی كردو وتی: ته‌شه‌نه‌كردنی ئه‌ودیارده‌یه‌ ڕووله‌زیادبوونه‌و ڕۆچۆته‌ نێو ده‌زگاحكومی یه‌كان و گه‌ر هه‌وڵه‌كانمان بۆ ڕێگه‌ گرتن له‌زیادبوونی نه‌گرین كۆمه‌ڵگا تووشی قه‌یران وچه‌قبه‌ستوویی ده‌كات .

له‌كۆتایی وته‌كانیداو پاش گوێگرتن له‌ڕاوبۆچوونی ئاماده‌بووان حاكم قادر وتی: باپێكه‌وه‌ بۆ پرسی خزمه‌تی خه‌ڵك، بێدرێغ هه‌نگاوه‌كانمان خێراكه‌ین وبه‌یه‌كڕیزی و پێكه‌وه‌یی گرفته‌كان چاره‌سه‌ركه‌ین .

PUKmedia

01.jpg

02.jpg

001242420.jpg

0014424242.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket