riklam

بووژانەوەی هەستی نەتەوەیی

بیروڕا 01:12 PM - 2019-10-12
.

.

 ماوەی سێ رۆژە هێزەكانی سوریای دیموكرات لە رۆژئاوای كوردستان، گەورەترین و بێوێنە ترین نەبردیان بەرامبەر هێزی زەبەلاحی سوپای توركیا و ژمارەیەك میلیشیای توندرەو   تۆماركردووە و جیهانیان لە خۆراگریی و خۆنەویستیی سەرسام كردووە ، سوپای توركیا كە لەدوای ئەمریكا لە ریزبەندی دووەمە لە نێو پەیمانی ناتۆ ، پێی وابوو بەچەند سەعاتێك ئەو بەرنامە داگیركارییەی دایان رشتبوو تەواو دەبێت و شەرڤانان لەو ناوچانە وەدەر دەنێن ، بەڵام  قارەمانیی و خۆراگریی شەرڤانان، سەركردە سەربازییەكانی توركیای ناچاركرد داوای هێزی زیاتر بكەن ، هەڵكردنی  گڵۆپی سەوزی ئەمجارەی پەرلەمانی توركیا  بۆ سوپای وڵاتەكەی بۆ جوڵاندنی هێز بۆ دەرەوەی سنور و بەزاندنی خاكی سوریا، دەلالەتێكی  تری  هەیە و مەغزاكەشی لەلایەك بۆ لێدانی كوردی رۆژائاوایە لەرووی جیوسیاسیی و لەناوبردنی دەسەڵاتی خۆبەرێوەبەریی . لەلایەكی دیكەش ئەو ناوچەیەی كە بۆ پەلاماردان دیاریكراوە، ئەردۆگانیزمەكان  پێیانوایە لە رووی جیوپۆلیتیكیەوە وەك  جوگرافیا كاریگەریی لەسەر سیاسەتی توركیاو ئاسایشی نەتەوەیی ئەو وڵاتە دەبێ ، هەر وەك بەو داگیركارییەشیان  كێشەی ئەو ژمارە زۆرە پەنابەرە سورییە لەكۆڵدەكەنەوە كە نزیكەی سێ ملیۆن كەس دەبن كە ئێَستا لەشارەكانی توركیادان ، بەناوی ناوچەی ئاراماوە لەناوخاكی سوریا وەك ئۆردوگایەكی زۆرە ملێ  نیشتەجێیان بكەن، 

ئەگەر سەرنج بدەین كاردانەوەی وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكا و وڵاتە هەرێمایەتییەكانی ناوچەكە ، نزیكە لەهەمان  ئەو كاردانەوەی  كە پێشتر لە رووداوەكانی كەركوك و عەفرین خستیانە ڕوو، ئەو پرسیارە جەوهەرییەی كە ئێمە وەك تاكی كورد هەمیشە دەیوروژێنین  ئەوەیە  ئایا ئەو وڵاتانەی كە كاردانەوەكەیان لە ئاستی خواستی كورد نییە ، دوژمنی كوردن ؟ بێ وەفان بەرامبەر هەموو ئەو قوربانییەی كە لەشەری داعشدا بەخشیان ؟ ساویلكەیی سیاسییە ئەگەر چاوەروانی زیاتریان لێبەكەین چونكە ئەوەی ئەمرۆ دەگوزەرێ شەری بەرژەوەندییەكانە كە وڵاتانی زلهێز سەرۆكایەتی دەكەن ، ئەو هێزە شەرانگێزەی توركیا كە پەلاماری برایانمان لە رۆژ ئاوا دەدات ، هەر یەك لە ئەمریكا و روسیا شەریانە لەسەر لەباوەشگرتنی توركیا ، ئەمریكا نایەوێت توركیا وەك ئەندامێكی پەیمانی ناتۆ لەدەستبدات و روو لە روسیا بكات ، ئەمریكا هەمیشە توركیا بە هاوپەیمانێكی  پێویست دەزانێت بۆ سنورداركردن رێگرییكردن لە دەستەواژەی هیلالی شیعی لە ناوچەكە هەروەك لە رووی ئابوریشەوە بە دەیان ملیار دۆلار هاوبەشیان لەگەڵ توركیادا هەیە . كەواتە ئەو هەڵوێستەی  ئێستای  ئەمریكا  بەو توركیایەی كە زۆر پێویستی پێیەتی و كوردیش پێی نارازییە ، سەركێشی كردنە  بەبەرژەوەندییەكانی ئەمریكا لەگەڵ توركیا. بۆیە ئێمەی كورد بەرلەوەی چاوەرێی سۆزی   ئە م وڵاَت و ئەو وڵات بین  ، با جارێ لەنێو خۆماندا دڵسۆز  بین و لە پرس و كێشەكاندا پشتگیری یەك بین و   دەرس و وانە لە رووداوەكانی كەركوك و عەفرین و ئەوەی ئێستا لە رۆژئاوا دەگوزەرێت وەربگرین 

، ئەوەشی شایانی  ووتنە  كە لە نێو خۆماندا بینیمان لەو كێشەیەی كە ئەمرۆ رووبەرووی بریانمان لە  رۆژئاوا بۆتەوە زۆر دڵخۆشكەرەو كوردانی هەر چوارپارچەكە بەیەك ئاست غەمبارن و لای خۆشمان لە باشوور هەڵوێستی  زۆر جوامێرانەمان لە هەموو حزب و لایەن و هاوڵاتیانی شارەكانی هەرێم بینی  و بەیەك دڵ و دەنگ داوای پاراستنی برایانیان دەكەن لە رۆژئاوا ، ئەگەر هەم هاوخەمییە لە نێوخۆماندا بەردەوام بێ ، ئەوا    ئایندەی  گەش روو  لە نەتەوەكەمان دەكات .

مەریوان عەلی محەمەد

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket