riklam

شاناز برایم ئەحمەد: خۆمان یەکگرتوونەبین ناتوانین داوای هاوکاری بکەین

ی.ن.ک‌‌ 10:41 AM - 2019-10-12
.

.

شاناز برایم ئەحمەد دەڵێت، بۆ پاراستنی خاکەکەمان پیویستە خۆمان یەکڕیز بینم پێش ئەوەی داوای هاوکاری بکەین.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا شاناز برایم ئەحمەد لێپرسراوی پەیوەندییەکانی ناوەندی دەرەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە وتەیەکیدا بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن دەڵێت: ئەگەر کورد  لەناو خۆیدا یەکگرتوو یەکڕیز نەبێت، ناتوانین داوای یەکگرتویی و هاوکاری لە وڵاتانی دەرەوە بکەین، یەک دەنگی و یەکگرتوویی کورد زۆر گرنگ و پێویستە، چونکە ناکرێت داوای ھەڵوێست لە وڵاتانی دەرەوە بکەین، بەڵام خۆمان یەکگرتوو نەبین، گەلی کورد دەبێت ھەر خۆی کەسی خۆی بێت.

دەشڵێت بۆ ئەوەی خاکەکەمان بپارێزین دەبێت هەموو کیشەکان وەلا بنێین و یەکگرتوو بین، بەو شێوەیە دەتوانین بەرگری لە رۆژئاوا بکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەو تاوانەی ئیستا تورکیا بەرامبەر خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان دەیکات هەموو جیهانی نیگەران کردوە، نیگەرانیەکان بۆ ئەوە نیە کە شەڕڤانان ناتوانان خەڵکی خۆیاین بپارێزن، بەڵکو بۆ ئەوەیە، کە ئەو تاوانە لەبەرچاوی هەمو دەوڵەتانی جیهان و وڵاتە زلهێزەکان بەرێوەدەچێت، بەڵام هیچ کەس  ئەو هێرشانە ئاستەنگ ناکات.


PUKmedia تایبەت

لینکی یاریدەدەر بۆبینینی لیدوانی شاناز براهیم ئەحمەد....

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket