riklam

بۆ هاوخەمی رۆژئاوا هەڵوێست كۆنسێرتەكانی دوادەخات

ئەدەب وهونەر 10:01 PM - 2019-10-11
.

.

میترۆنۆم پڕۆدەكشن كە كۆنسێرتەكانی هونەرمەند هەڵوێست بەڕێوەدەبات، لە روونكرنەوەیەكدا دواخستنی كۆنسێرتەكانی بەهۆی بارودۆخی رۆژئاواوە دوادەخات.

دەقی روونكردنەوەكە...

ڕونکردنەوەیەک لە مێترۆنۆم پرۆدەکشنەوە

دوای ئەوەی زیاتر لە مانگێکە کۆمپانیاکەمان بە ھاوکاری لەگەڵ ئاسیاسێڵ و کەناڵی کوردماکس سەرقاڵی ئامادەکارین بۆ ئەنجامدانی چەند کۆنسێرتێک بۆ ھونەرمەند ( ھەڵوێست محەمەد )، بەڵام تەنھا ڕۆژێک پێش کۆنسێرتی سلێمانی ھەواڵیکی ناخۆش و جەرگ بڕ ھەموو دنیای گرتەوە کە ھێرشێکی داگیرکاری و ناڕەوابوو بۆ سەر ڕۆژئاوای نیشتیمان بە شەرمەزاریەوە لەبەر کەمی کاتەکە و چاوەڕوانی میوانانمان نەمان توانی کۆنسێرتەکە بوەستێنین ئەنجامماندا بەڵام بەتەواوی تایبەتمان کرد بە ڕۆژئاوا و تەواو ھاوخەمی خوشک و براو کەسوکارمان بووین لەو نەھامەتی و لەشکرکێشییە.

بەڵام ئێستا کە ھەفتەیەکی ماوە بۆ کۆنسێرتی ھەولێر و کەرکوک بە ڕاوێژ لەگەڵ کۆمپانیا ھاوبەشەکانمان لەکاتێکدا زۆربەی تکتەکان فرۆشراوە و تەواوی ئامادەکاریەکان کۆتاییان پێ ھاتوە، بەڵام بەھۆی ئەم نەھامەتی و بارگرانیەوە بڕیارماندا بە دواخستنی کۆنسێرتەکانمان لە کەرکوک و ھەولێر، ئەو بەڕێزانەی تکتیان كڕیوە دەتوانن بیگەڕێننەوە ھەمان ناوەندی فرۆشتن و پارەکانیان وەربگرنەوە

ئێمە زۆر داوای لێبوردن لەو ھەوادار و ھاوڕێیانەی ھونەرمەند دەکەین کە بەڵێنمان دابوو کارێکی تەواو تایبەت و جیاوازیان بۆ بکەین بەڵام لە ئێستادا بەھۆی ئەم بارودۆخەوە نەمان توانی ئەو کارەبکەین، بەڵێن بێت لەگەڵ تێپەڕبوونی ئەم بارودۆخە بە زووترین کات کۆنسێرتەکانمان ئەنجام بدەین بە باشترین شێوە، سوپاس بۆ تێگەیشتنتان و لێبوردەیتان

مێترۆنۆم پڕۆدەکشن

PUKmedia  تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket