riklam

رۆژی جیهانی كچان

ژنان‌ 10:33 AM - 2019-10-11
.

.

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا رۆژی 11ی تشرینی یه‌كه‌می هه‌موو ساڵێكی به‌ رۆژی جیهانی كچانی منداڵ دیاریكرد.

دیاری كردنی ئه‌و ڕۆژه‌ به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی پێداویستیه‌ تایبه‌تیه‌كانه‌ بۆ  پاراستنی مافه‌كانی كچان به‌ره‌و ژیانێكی باشتر و زیاتر تیشك خستنه‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر كچاندا دێت له‌هه‌مو جیهان.

له‌سه‌ره‌تادا ده‌ستنیشانكردنی ئه‌م ڕۆژه‌ به‌ رۆژی جیهانی كچانی منداڵ له‌لایه‌ن رونا ئه‌مبروز وه‌زیری كاروباری ژنانی كه‌نه‌داو ژماره‌یه‌ك له‌ ژنانی سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانه‌وه‌ پێشنیار كراو له‌ 19 كانونی یه‌كه‌می 2011 بڕیاری له‌سه‌ر دراو له‌11 تشرینی یه‌كه‌می 2012 ه‌وه‌ یاد كرایه‌وه‌.

هه‌روه‌ك ئامانجی سه‌ره‌كی له‌ دانانی ئه‌م رۆژه‌دا ڕه‌چاوكردنی بارودۆخی ناهه‌مواری كچانه‌ له‌ وڵاتانی جیهان و هه‌وڵی به‌دیهێنانی مافه‌كانیانه‌ له‌ته‌واوی بواره‌كاندا له‌رێی هه‌وڵدان بۆ (ده‌سته‌به‌ركردنی مافی په‌روه‌رده‌ و پێگه‌یاندن، ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی به‌زۆر به‌شودان،  ڕه‌خساندنی هه‌لی یه‌كسان له‌ سه‌رجه‌م ڕووه‌كانه‌وه‌، لێخۆش نه‌بوون له‌و توندوتیژییه‌ی به‌ناوی دابونه‌ریته‌وه‌ دژ به‌ كچان ده‌كرێن).


PUKmedia تایبه‌ت

 

64.png

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket