riklam

راگه‌یه‌نراوێك له‌مه‌ڵبه‌ندی 16ی حه‌مرینه‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 10:19 AM - 2019-10-11
.

.

مه‌ڵبه‌ندی 16 ی ڕێكخستنی حه‌مرین ( ی.ن.ك) راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌و داوا له‌ خه‌ڵكی خورماتوو ده‌كات هاوكار و پشتیوانی دۆزی ره‌وای شاره‌كه‌ بن .


ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌..
ئێمه‌ هه‌رچه‌نده‌ خاوه‌ن هێزێكی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ریین بۆ خورماتوو خۆمان به‌گه‌وره‌ نابینین .  خورماتوو به‌لای ئێمه‌وه‌ له‌ هه‌موو شتێك گرنگتره‌، به‌رژه‌وه‌ندی خورماتوو چی پێویست بێت ئێمه‌ش هه‌رواده‌كه‌ین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هیچ به‌ربه‌ستێك رامان ناكرێت، ئه‌ما سه‌ركه‌وتن له‌ یه‌كگرتندایه‌ .

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌ نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌ كوردستانییه‌كان له‌ ناوچه‌كه‌ ئه‌نجامدرا.

ڕۆژی 2019/8/10 له‌ باره‌گای لقی پارتی له‌كه‌لار له‌گه‌ڵ حزبه‌ كورستانیه‌كانی سنووری خورماتوو كۆبونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامدراو گه‌یشتینه‌ ئه‌م ئه‌نجامه‌:-
1- هه‌مووان به‌یه‌ك كاندید به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكاندا بكه‌ین و له‌گه‌ڵ لیستێكی عه‌ره‌بی و كاندیده‌كه‌ له‌پشكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بێت و ره‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كانی له‌سه‌ر بێت.

2- هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی 2013 بكرێته‌ بنه‌ما بۆ دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی پارێزگاو ، دامه‌زراندنه‌كانی ئێستا و داهاتوو.

3- لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنرێت له‌ هه‌موو حزبه‌كان بۆ دیراسه‌كردنی :-
 - كام لیستی عه‌ره‌بی گونجاوه‌ بۆ به‌شداریكردن له‌گه‌ڵیدا.
 - ڕێژه‌ی حزبه‌كان به‌پێی هه‌ڵبژاردنی 2013 دیاری بكات و بزانێت هه‌ر حزبه‌ چه‌ند خاڵی ده‌بێت و پۆسته‌كانی پاریزگاش به‌ خاڵ دیاری بكات.
 - دامه‌زراندنی ئێستای په‌روه‌رده‌و پشكی حزبه‌كان دیاری بكات .
وه‌فدی مه‌ڵبه‌ندی حه‌مرین به‌سه‌رپه‌رشتی هه‌ڤاڵ مه‌لا كه‌ریم له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌شداربوو .

ئێمه‌ وه‌ك مه‌ڵبه‌ندی حه‌مرین ئه‌م رێكه‌وتنه‌ به‌ ده‌ستكه‌وتێكی باشی ده‌زانین و پشتگیری ته‌واوی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوا له‌ هه‌موو دڵسۆزان و خه‌محۆرانی خورماتوو له‌ هه‌موو چین و توێژه‌كان  ده‌كه‌ین كه‌ هاوكار و پشتیوانی دۆزی ره‌وای شاره‌كه‌مانبن .


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket