riklam

نەرویج فرۆشتنی چەك و كەلوپەلی جەنگی بەتوركیا رادەگرێت

جیهان 09:03 PM - 2019-10-10
.

.

بەمەبەستی رێگریكردن لە ئۆپراسیۆنی سەربازی سوپایی توركیا  بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، ئەمڕۆ پێنج شەممە 10-10-2019، وەزیری دەرەوەی نەرویج وەستاندنی فرۆشتنی چەك و كەلوپەلی سەربازی بەتوركیا راگەیاند.

ئەمە لەكاتێكدایە بڕیار بوو وڵاتی نەرویج چەك و كەلوپەلی سەربازی  بە توركیا بفرۆشێت.

هەوڵەكان لەلایەن وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریكاوە بەردەوامن بۆ ڕاگرتنی هێرشەكانی سوپای توركیا بۆسەر ناوچە سنوورییەكانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە.

دوێنێ چوارشەممە 9-10-2019، سوپای توركیا هێرشی سەربازی بۆسەر رۆژئاوای كوردستان دەستپێكردو و ئەمەش ناڕەزایی لەسەر ئاستی جیهان لێكەوتوەتەوە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket