riklam

كوردانی كەنەدا پشتیوانی بۆ رۆژئاوا دەردەبڕن

تاراوگە‌‌ 08:19 PM - 2019-10-10
.

.

لە بانگەوازێكی بەپەلەی كوردیش كۆمینێتی سەنتەر و ماڵی كوردی تورونتۆ، دژ بەسیاسەتی دوژمنكارانەی ئەردۆگان و هێرشی سوپای داگیركەری توركیا بۆ سەر خاكی رۆژئاوا، ئێوارەی رۆژی 9/10/2019   ژمارەیەكی زۆری كوردستانیانی هەرێمی ئۆنتاریو چوونە بەردەم كونسوڵخانەی ئەمریكا لە شاری تورونتۆ و گردبوونەوەیەكی ناڕەزاییان دژ بە هەڵوێستی ناڕەوای ترامپ سەرۆكی ئەمریكا و لەشكركێشی سوپای توركیا بۆ سەر خاكی رۆژئاوا بە ئامادەبوونی مایك سۆلار كاندیدی پارتی پارێزگاران و نوێنەری چەند رێكخراوێكی جەماوەری و دۆستانی بیانی و چەند كەناڵیكی ڕاگەیاندنی كەنەدا ئەنجامدا .

لەو گردبوونەوەدا كوردانی چوار پارچەكەی وڵات بەهەڵگری ئاڵای كوردستان و كەنەدا و دروشمی دژی هێرشی سوپای سەربازی توركیا بۆ ناو خاكی رۆژهەڵاتی فورات ( رۆژئاوا ) و بۆردوومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا رسوا و ئیدانە كرد، كوردستانیان پشتیوانی و هاوسۆزی خۆشیان بۆ خۆڕاگری و ئازایەتی شەرڤانان و هێزەكانی سوریای دیموكرات و خەڵكی رۆژ ئاوا دووپاتكردەوە .

لە میانەی گردبوونەوەكەدا چەندین وتار پێشكەش كران لەوانەش وتاری كوردش كۆمینێتی و ماڵی كورد و نوێنەری پارتی NDP و ڕێكخراوی پەیوەندی نێودەوڵەتی خەباتی گەلان (  ILPS ) و چالاكوانی ژنان پێشكەشكران، وتارەكان بە گشتی هەڵوێستەكانی سەرۆكی ئەمریكا ترامپ سەبارەت بەبڕیاری پاشەكشەی هێزەكانی ئەمریكا لەو ناوچەیە شەرمەزار كرد وهەروەها هێرشی سوپای سەربازی توركیا بۆ سەر ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان ئیدانە و رسوا كرد .

وتارەكان ئاماژەیان بەوەشدا كە بەزاندنی سنوور لەلایەن هێزی سەربازی توركیا بۆ باكووری سوریا سەقامگیری ئەمن وئاسایشی ناوچەكە بەگشتی ئاڵۆز دەكات و داواشیان لە كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی كرد هەوڵی بەپەلە بدەن بۆ ڕاگرتنی هێرش و بۆردوومانی فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆ سەر ناوچەكانی رۆژئاوا.
 لە كۆتایی گردبوونەوەكەدا بڕیادرا رۆژی یەك شەممەی داهاتوو خۆپیشاندانێكی جەماوەری فراوان لە جادەی بلوور - یانگ ستریت بۆ هەمان مەبەست ئەنجام بدرێت .

PUKmedia عوسمان عەلی-كەنەدا

 
 

 
 



 
 
 
 

 
 
 



 
 


 

 

 
 
 

 

 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket