مه‌لا به‌ختیار: هه‌ڵمه‌تێكی فراوان بۆ دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌ستپێبكه‌ین
ی.ن.ک 06:25 PM - 2019-10-10.
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، له‌گه‌ڵ لیستی سه‌وزی لقه‌كانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیانی سه‌ندیكاكانی كرێكاران كۆده‌بێته‌وه‌و له‌وته‌یه‌كیشدا، ته‌ئكیدی له‌بڕوایه‌كی خۆی بۆ گۆڕانكاری سه‌راپا له‌سه‌ندیكادا كرده‌وه، له‌پێناو رێبازێكی نوێ بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی سه‌ندیكا، كه هه‌م بۆ كرێكاران‌و سه‌ندیكا، هه‌م بۆ ئه‌زمونی دیموكراسی‌و بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیش باشتر‌و گونجاوتره.
له‌چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، سه‌باره‌ت به‌دۆخی رۆژئاوای كوردستان‌و ناوچه‌كه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه هه‌لومه‌رجه‌كه به‌مه‌ترسیدار ده‌بینێت و وتی: عیراق، له‌دوای روخان تائێستا، وڵاتێكه نه‌یتوانیوه نه سیسته‌مه‌كه‌ی، نه داووده‌زگاكانی بچه‌سپێنێت، نه‌بووه به وڵاتی دامه‌زراوه‌یی، سیسته‌م‌و سه‌روه‌ری یاسا! هه‌ندێك له‌م كێشانه‌ش په‌یوه‌ندیان به‌و شه‌ڕو شۆڕانه‌وه هه‌یه كه رووی كردۆته عیراق، هه‌ر له‌پێش سه‌رهه‌ڵدانی داعش‌و به‌عسیی‌و تیرۆریسته‌كانه‌وه، كه به به‌رده‌وامی شه‌ڕیان له‌ناو عیراقدا كردووه كرده‌وه‌ی خۆكوژیان ئه‌نجامداوه‌و كاره‌ساتی گه‌وره گه‌وره‌شیان خوڵقاندوه‌و له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعش‌یش ئاشكرایه، ئه‌وه‌ی ناویان نابوو سوپای له‌سی پارێزگادا هه‌ره‌سیان هێنا.
وتیشی: حكومه‌ته‌كان‌و په‌رله‌مانه‌كانیش كه له‌عیراق دامه‌زراون، كه‌مته‌رخه‌م بوون له‌وه‌ی له‌پاڵ ئه‌و هه‌موو شه‌ڕو قوربانییه‌ی دراوه، كارێك بكه‌ن دڵی خه‌ڵكه‌كه خۆشبكه‌ن، چونكه خه‌ڵكه له‌ڕووی سیاسی، ئابوری، دیموكراسی، ئاسایشی ژیانی‌و منداڵه‌كانیشییه‌وه دڵی ته‌نگه. به‌ڵام وڵاتی ئێران كه له‌خراپترین دۆخی گه‌مارۆدایه، بۆ ئه‌وه‌ی میلله‌ته‌كه‌یان رازی بكه‌ن، ده‌چن گه‌نده‌ڵه‌كان سزاده‌ده‌ن‌و زیندانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌عیراقدا به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه، ئه‌وه ده پانزه ساڵه، گه‌نده‌ڵێك سزا نه‌دراوه‌و سزای ریشه‌یی نییه. بۆیه خه‌ڵكه ناڕازییه جۆشده‌خوات‌و دێته سه‌ر شه‌قامه‌كان‌و ئه‌و دۆخه‌ی ئێستا دروست ده‌بێت، كه دۆخێكی ترسناكه. ئه‌گه‌رچی به‌نجێك له‌بارودۆخه‌كه دراوه، به‌ڵام ئه‌مه چاره‌سه‌ری ریشه‌یی نییه‌و ئه‌گه‌ر هه‌یه سه‌رهه‌ڵبداته‌وه‌و رووداوه‌كان خه‌ڵكه‌كه ده‌هێننه‌وه مه‌یدان.
هاوكات پاشئه‌وه‌ی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، كه عیراق له‌ناو گێژاوێكی مه‌ترسیداردایه، سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندی نێوان كوردستان‌و عیراقیش، وتی: عیراق له‌گه‌ڵ كوردستانیش كێشه‌ی زۆری هه‌یه، له‌سه‌ر نه‌وت، غاز، بودجه و موچه‌و راشیگه‌یاند: له‌كوردستانیش، به‌داخه‌وه نێوان حزبه‌كانی كوردستان، خراپه! حكومه‌ت پێكهێنراوه، به‌ڵام متمانه‌ی سیاسی له‌نێوانماندا لاوازبووه‌و به‌شی زۆری حزبه‌كان دڕدۆنگن‌و ره‌خنه‌یان هه‌یه‌و ئومێدیشیان به‌چاره‌سه‌ری كێشه‌كان نییه. ته‌نانه‌ت نێوانی یه‌كێتی‌و پارتی، كه متمانه‌یه‌كی گه‌وره‌مان له‌نێواندا هه‌بوو، به‌داخه‌وه، له‌ساڵانی رابردوودا له‌سه‌دا 80 و 90ی ئه‌و متمانیه‌مان له‌ده‌ستداوه! له‌سه‌رده‌می مام جه‌لال رێككه‌وتنی ستراتیژیمان هه‌بوو، كه‌چی ئێستا رێككه‌وتنه‌وه‌كه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه ئایا له‌حكومه‌تین یان له‌حكومه‌ت نین؟!
جه‌ختیشیكرده‌وه: هه‌م عیراق‌و هه‌م كوردستانیش، كێشه‌كانمان له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ین، دیسانه‌وه ده‌كه‌وینه نێوان رووداوی نه‌خوازراو و چاوه‌ڕننه‌كراوه‌وه‌و وتیشی: له‌ڕیشه‌وه چاره‌سه‌ركردن، واتا داخوازییه‌كانی خه‌ڵك جێبه‌جێ بكه‌ین، سیسته‌م بگۆڕین، یاسا سه‌روه‌ربكه‌ین‌و هه‌ڵمه‌تێكی فراوان بۆ دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌ستپێبكه‌ین! چونكه گه‌نده‌ڵی بووه به‌دیارده‌و وڵاته‌كه‌ی داپۆشیوه.
كوردستانیش وه‌ها ده‌بینم، مادام عیراق مووچه ده‌دات، جۆرێك له‌سه‌قامیری له‌كوردستاندا هه‌یه، دانوستاندن هه‌یه له‌نێوان عیراق‌و كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی باقی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، پشتیوانییه‌كی نێوده‌وڵه‌تیمان هه‌یه‌و ئه‌مریكا یارمه‌تی پێشمه‌رگه ده‌دات‌و حكومه‌تی عیراقیش باشه له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه، ده‌مێنێته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه كه‌وتۆته هه‌لومه‌رجێكه‌وه كه ئه‌م كابینه‌یه له‌كابینه‌كه‌ی پێشخۆی باشتره. كابینه‌ی ئێستا به‌بێ فشاره‌كانی كه پێشوتر هه‌بوون ده‌توانێ باشتر‌و به‌ڕێكوپێكی ئیشه‌كانی بكات‌و یه‌كێكیش له‌ئه‌ركه‌كانی ئه‌وه‌یه، كه توانای كار باشتر بخاته كار، سیسته‌مه‌ك رێك‌وپێك بكات، یاسا سه‌روه‌ربێ، چاودێری بازاڕ بكات‌و هه‌ڵمه‌تێكی فراوان بۆ سزادانی گه‌نده‌ڵه‌كان ده‌ستپێبكات. چونكه باوه‌ڕموایه ناكرێ گه‌نده‌ڵ به‌نهێنی سزاش بدرێت، به‌ڵكو ده‌بێ به‌ئاشكرا سزابدرێن‌و ده‌بێ خه‌ڵك بیانبینێت.
ته‌ئكیدیشی كرده‌وه: له‌ئێستادا له‌هه‌موو رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی بووه به‌ئامانجی سه‌ره‌كی خه‌ڵك! به‌ڵام له‌ڕابردوودا ئازادیی‌و دیموكراسی ئامانج بوون. به‌پێچه‌وانه‌وه ئێستا گه‌نده‌ڵییه خه‌ڵك راده‌په‌ڕێنێت‌و خۆپیشاندان دروستده‌كات‌و حكومه‌ته‌كانیش ده‌گۆڕێت، وه‌ك سودان، جه‌زائیر‌و میسر.
هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا، له‌باره‌ی یه‌كێتییشه‌وه، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه یه‌كێتی ده ساڵه كۆنگره‌ی نه‌به‌ستووه‌و كێشه‌مان هه‌یه، رێژه‌ی ده‌نگه‌كانمان دابه‌زیوه‌و حزبایه‌تی لاواز بووه، بۆیه دۆخی یه‌كێتی، دۆخێكی نه‌خوازراوه. بۆیه باوه‌ڕموایه یه‌كێتیی نیشتمانی له‌هیچ هه‌لومه‌رجێكدا به‌قه‌ده‌ر ئێستا پێویستی به به‌ستنی كۆنگره نه‌بووه‌و ئومێده‌واریشم له‌كاتی خۆیدا كۆنگره ببه‌سترێت.
له‌ته‌وه‌ری كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شیدا، له‌باره‌ی سه‌ندیكاكانی كرێكارانه‌وه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه كۆنگره‌ی ئێوه‌ش گرنگه، چونكه یه‌كێكن له‌سه‌ندیكا گه‌وره‌كان‌و هه‌م خۆتان پێویستیتان به‌ئاڵوگۆڕ هه‌یه له‌پێكهاته، له‌سیاسه‌ت، له‌پێداگیری بۆ مافه‌كانی كرێكاران‌و هه‌م پێویستیتان به‌وه هه‌یه كه مافه‌كانی كرێكاران، تێڕوانین بۆ كرێكاران‌و په‌یوه‌ندی سه‌ندیكای كرێكاران‌و یه‌كێتی نیشتمانی له‌م كۆنگره‌یه‌دا شوێنێكی شیاوتری هه‌بێت. چونكه نابێ یه‌كێتی خێر به‌سه‌ندیكا بكات، له‌به‌رئه‌وه‌ی به به‌زه‌یی نابێ ئیش له‌گه‌ڵ سه‌ندیكا بكرێت، به‌ڵكو ده‌بێ سه‌ندیكا وه‌كو هێزێكی چینایه‌تی، كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پیشه‌یی گرنگ سه‌یر بكرێت‌و له‌كۆنگره‌ش یه‌كێتی بایه‌خێكی زۆر به هه‌موو سه‌ندیكا پیشه‌ییه‌كان بدات، كرێكاران له‌پێش هه‌مویانه‌وه. ده‌شبێ رێكخراوه دیموكراتییه‌كان پێداگیری بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌كیێتی یان ده‌بێ گه‌وهه‌ره‌كه‌ی، گه‌وهه‌رێكی دادپه‌روه‌ری بێ، كه ئه‌ویش به‌بێ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كرێكاران مه‌حاڵه، یان ئه‌گه‌ر ئه‌و گه‌وهه‌ره‌ی نییه، ئه‌وا ناشتوانێ سۆسیال دیموكرات بێ. چونكه پێوه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی كه حزبێك سۆسیال دیموكراته یان نا، له‌پێش هه‌مو شتێكه‌وه بزانه، مافه‌كانی خۆشگوزه‌رانی‌و دادپه‌روه‌ری جێبه‌جێده‌كات یان نا، چونكه له‌دنیادا به‌لافلێدان، هیچ دیكتاتۆرێك دژی كرێكاران نییه.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
12:39 PM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
09:14 AM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
PUKMEDIA به‌شێك له‌گفتوگۆكانی كۆبوونه‌وه‌ی سودانی و بلینكن بڵاوده‌كاته‌وه
03:28 PM - 2024-04-23
قوباد تاڵەبانی داوای لابردنی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی دەکات
11:33 AM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23 -
سەرۆک بافڵ بەشداری پرسەی هەڤاڵ عەلی شامار تێکۆشەری دێرین دەکات
کوردستان 07:37 PM - 2024-04-23 -
پرسەنامەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بۆ خانەوادەی مامۆستا جەمال هیدایەت
پرسەنامە 06:36 PM - 2024-04-23 -
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
کوردستان 04:30 PM - 2024-04-23 -
کوردێک دەبێتە بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی سەلاحەدین
کوردستان 04:11 PM - 2024-04-23