riklam

وێنه‌.. به‌خاكسپاردنی ته‌رمی د.پێشه‌وا تاڵه‌بانی له‌ كۆیه‌

ی.ن.ک‌‌ 04:36 PM - 2019-10-10
.

.

له‌ مه‌ڕاسیمێكی تایبه‌تداو به‌ئاماده‌بوونی حاكم قادر ته‌رمی د.پێشه‌وا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پێشووی (ی.ن.ك) له‌شاری كۆیه‌ به‌خاك سپێردرا.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 10-10-2019، حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌شداریكرد له‌مه‌راسیمێكی تایبه‌تی به‌خاكسپاردنی سه‌ركرده‌ی كۆچكردو دكتۆر پێشه‌وا تاڵه‌بانی .

له‌سه‌ره‌تای مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا وبه‌گه‌یشتنی ته‌رمی كۆچكردو (د.پێشه‌وا) به‌فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، پاشان به‌ڕێزه‌وه‌به‌ره‌و شاری كۆیه‌ به‌ڕێخراو له‌وێ به‌ئاماده‌بوونی بورهان سه‌عید سۆفی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی كۆیه‌و كه‌سوكارو هاوڕێ و هاوسه‌نگه‌رانی و ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌تێكۆشه‌ران وپێشمه‌رگه‌ دێرینه‌كانی سنوره‌كه‌و خه‌ڵكێكی زۆری كوردپه‌روه‌ری شاری كۆیه‌و ده‌وروبه‌ری، له‌ ته‌كی یه‌ی تاڵه‌بانی ته‌رمی پیرۆزی به‌خاك سپێردرا .

پێویستی ئاماژه‌ بۆ كردنه‌ كۆچكردوو د. پێشه‌وا له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی (ی.ن.ك)ه‌وه‌  وه‌ك لاوێكی به‌توانا و هێمن ودڵسۆز , هه‌ڵسوڕاوێكی تێكۆشه‌ری شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان بوو , له‌ڕیزه‌كانی ڕێكخستنه‌ نهێنی یه‌كان و له‌كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران له‌شاری سلێمانی وپاشان له‌شاری به‌غدا چالاكانه‌ وئازاوچاو نه‌ترسانه‌ ئه‌ركه‌ سیاسی و ڕێكخراوه‌ییه‌كانی به‌سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌ بردوه‌ , هه‌روه‌ك له‌ زینداندا كه‌سێكی ئازاو چه‌له‌نگ وخۆڕاگربوو .

له‌پاش ته‌واو كردنی دوا قۆناغی خوێندن له‌كۆلیژی ڤێته‌رنه‌ری له‌شاری به‌غدا په‌یوه‌ندی هێزه‌كانی پێشه‌مه‌رگه‌و شۆڕشی نوێ وه‌ ده‌كات ودواتر به‌هۆی چالاكی شاره‌زای وبه‌رزی تواناكانییه‌وه‌ ده‌كرێ به‌ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی (ی.ن.ك) .

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket