riklam

سه‌عدی پیره‌: یه‌كێتی له‌گه‌ڵ سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یه‌

ی.ن.ک‌‌ 04:13 PM - 2019-10-10
.

.

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 10-10-2019، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ له‌ شاری هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونی عومه‌ر شێخ موس ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازیكرد له‌ عه‌بدوڵڵا موهته‌دی سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران.

له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا، وێڕای ته‌ئكید كردنه‌وه‌ له‌سه‌ر تووند و تۆڵكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان، بیرورا له‌باره‌ی دواین پێشهات و گۆرانكاریه‌كانی گۆره‌پانی سیاسی و سه‌ربازی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ ئاڵوگۆركرا، ھاوكات گفتوگۆ له‌باره‌ی ئاینده‌ی نه‌خشه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی له‌عیراق و هه‌رێمی كوردستان كرا

‎له‌ دیداره‌كه‌دا سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، سه‌رنج و گوشه‌نیگا و تێروانینه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی سه‌باره‌ت به‌ دۆخی گشتی سیاسی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ی خسته‌روو، رایگه‌یاند: كه‌ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌گه‌ڵ سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی ناوچه‌كه‌یه‌ به‌گشتی، ھاوكات له‌گه‌ڵ سه‌روه‌ری یاسا و په‌یره‌وكردنی خاڵ و به‌ند و بڕگه‌كانی ده‌ستووری ھه‌میشه‌یی عیراقدایه‌ كه‌ تاكه‌ سه‌رچاوه‌و بنه‌ماو مه‌رجه‌عی یاسایی رێكخستنی كاروباری وڵاته‌.

دواتر عه‌بدوڵڵا موهته‌دی سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران رایگه‌یاند ‎ئه‌وانیش له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه‌ خوازیاری ته‌بایی و یه‌كریزی نێوان هێزو لایه‌نه‌سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن و به‌و هیوایه‌شن كه‌ حكومه‌تی ناوه‌ند و هه‌رێمی كوردستان هیچ كێشه‌و گرفتێكیان نه‌مێنێت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگیه‌كانی هه‌موو لایه‌ك هه‌م له‌ شه‌ری دژ به‌ تیرۆر و هه‌م له‌ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ سیاسی و ئابووریه‌كان سه‌ركه‌وتووانه‌تر به‌ڕێوه‌بچێت.

PUKmedia فۆتۆ: ده‌رباز ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket