سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان له عیراقدا..
بیروڕا 04:04 PM - 2019-10-10.
ئه‌و تارماییه‌ی هه‌موان لێیده‌ترسن !
• ئاشكرایه مێژووی چێكردنی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان له دونیادا كۆنه،ئه‌وه‌تا یه‌كه‌م سه‌رژمێری له به‌ریتانیا له ساڵی 1066 و له ئه‌مریكا له ساڵی 1790 و له فه‌ڕه‌نسا له‌ساڵی 1836 و له به‌لچیكا له‌ساڵی 1846 و له یابان له‌ساڵی 1861 و له ئه‌ڵمانیا له‌ساڵی 1871 و له هندستان له‌ساڵی 1881 و له ڕوسیا له ساڵی 1897 دا ئه‌نجامدراون.ئاشكراشه ئه‌و وڵاتانه وڵاتانی گه‌شه‌كردوو و پێشكه‌وتوون. جا پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان له وڵاتانێكدا به‌هه‌ردوو سیسته‌می حوكمڕانی دیموكراسی و تاكڕه‌ویدا،بۆته كه‌لتور و كارێكی باو كه به 5 یان10 ساڵ جارێك سه‌رژمێری دانیشتوان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئیدی ئه‌م نه‌ریته گوازراوه‌ته‌وه بۆ وڵاتانی دونیای سێهه‌م و تازه‌پێگه‌یشتوش كه له‌سه‌ر ڕێگای گه‌شه‌كردن و به‌ئاڕاسته‌ی پێشكه‌وتن و ئاوه‌دانی و زیاتر بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌نگاو ده‌نێن و گه‌ره‌كیانه چه‌ندی بتوانن به پلانی زانستی و به‌فۆڕمێكی نوێگه‌راییه‌وه گه‌ر وه‌ك چاولێكه‌ری وڵاتانی پێشكه‌وتوش بێت،ئه‌مانیش سه‌رژمێری دانیشتوانی خۆیان بكه‌ن.
• بۆیه كار و پڕۆسه‌ی سه‌رژمێریكردنی دانیشتوان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وامی بۆته كارێكی له‌پێشینه و زۆر پێویست له‌سه‌ر حكومه‌ته‌كان،كه ئاشكراشه ئه‌م پڕۆسه‌یه ته‌واو زانستی و به‌مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ودواتر لێكۆڵینه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌یه و له‌ئه‌نجامیشدا پلان دانانه بۆ ئاینده له‌چوارچێوه‌ی پلانی 5 ساڵی یان 10ساڵی و زیاتریشدا بۆ سه‌رجه‌م بوار و كه‌رته‌كانی گه‌شه‌كردنی وڵات.
• بۆیه گرنگی ئه‌م پڕۆسه‌یه له‌وه‌دایه كه به‌رچاوڕوونی ده‌داته لێپرسراوانی حكومه‌ت ده‌رباره‌ی ته‌واوی ژیان و گوزه‌ران و ژماره و قه‌واره وتوانا و داهات و خه‌رجی وڵات و كۆمه‌ڵگاو ئیدی له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زانیاریانه كه تاڕاده‌یه‌كی زۆر نزیكن له ڕاستی و واقعیه‌وه چونكه به‌پراكتیكی و له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی واقع هه‌موو پرسیاره‌كان وه‌ڵامی ته‌واویان ده‌ستده‌كه‌وێت له‌زاری كه‌سه‌كان خۆیانه‌وه.هه‌ربۆیه‌ش پڕۆسه‌ی ئامار و كۆكردنه‌وه‌ی داتا و زانیاریه‌كان له‌ئێستادا بونه‌ته زه‌روره‌تێكی گه‌وره بۆ دانانی پلانی ئابوری و ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت سیاسیش.
• بۆخۆی پڕۆسه‌ی سه‌رژمێریكردن پڕۆسه‌یه‌كه كه نیه‌ت و خواستی ئابوری له پشته‌وه‌یه به پله‌ی یه‌كه‌م نه‌ك سیاسی ،به‌ڵام له‌زۆر وڵات‌دا به‌تایبه‌تیش تاكڕه‌وه‌كان یان ئه‌و حومڕانیانه‌ی له‌لایه‌ن كه‌مینه‌یه‌كه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن یان ئاین و ئاینزایه‌كی دیاریكراوه‌وه ڕابه‌رایه‌تیده‌كرێن. پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری قه‌تیس و بچوك ده‌كه‌نه‌وه له جوغزی سیاسی‌دا و بۆ مه‌رام و خواستی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی یان ئاینی و مه‌زهه‌بی خۆیان به‌كاریدێنن و زۆر جاران له‌و پێناوه‌شدا ده‌كه‌ونه شاردنه‌وه‌ی زانیاریه ڕاست و دروسته‌كان و كاری ساخته‌كاریش ئه‌نجام ده‌ده‌ن بۆ زاڵكردن یان زیادكردن یان پیشاندانی ناواقعی بۆ بون و قه‌واره‌كانی خۆیان وه‌ك له‌هه‌موو سه‌رژمێریه‌كانی سه‌رده‌مه‌كانی پاشایه‌تی و كۆماری‌دا له عێراقدا ڕوویانداوه كه له‌ماوه‌ی 76 ساڵی ته‌مه‌نی ده‌وڵه‌تی عێراقیدا له 1921 وه تا 1997 ته‌نها 8 سه‌رژمێری گشتی ئه‌نجامدراوه له‌ساڵانی ((1927 و1934 و 1947 و 1957 و 1965 و 1977 و 1987 و 1997))دا.
• به‌مشێوه‌یه له‌م وڵاتانه‌ی ڕۆژهه‌ڵات به‌گشتی و ئه‌وانه‌ی حوكمڕانیه‌كی شمولی و توتالیتاری و نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و مه‌زهه‌بی به‌ڕێوه‌یان ده‌بات بۆته پڕۆسه‌یه‌كی ترسهێنه‌ر وتارماییه‌كی تۆقێنه‌ر و هه‌موان له ئه‌نجامه‌كانی ده‌ترسن،گه‌ر به به‌رژه‌وه‌ندی بون و قه‌واره و ده‌سه‌ڵات و هێزی خۆیان نه‌شكایه‌وه.بۆیه زۆرجاران به‌مه‌به‌ست ئه‌م پڕۆسه گرنگه دواده‌خه‌ن یان هه‌ر نایكه‌ن وپه‌كیده‌خه‌ن یانیش گه‌ر سازیان كرد به ناته‌واوی و نازانستی جێبه‌جێی ده‌كه‌ن به ترس و دڵه‌ڕاوكێوه.
• جا ئه‌م ڕاستیانه‌ی لای سه‌ره‌وه له ئێستادا بۆ ده‌وڵت و حكومه‌تی عێراق بونه‌ته ڕاستیه‌كی حاشا هه‌ڵنه‌گر ،كه له‌ماوه‌ی زیاد له 23ساڵه سه‌رژمێری گشتی له عێراقدا نه‌كراوه واته له‌ساڵی 1997 كه ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق 19 ملیۆن كه‌س و هه‌رێمی كوردستانیش به نزیكه‌یی 3 ملیۆن كه‌س بوون. و نزیكه‌ی 33ساڵیشه له‌هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌نجامنه‌دراوه.بۆیه هه‌موو زانیاری و داتاكانی له‌به‌رده‌ستا هیچیان نزیك نین له ڕاستیه‌وه به‌ڵكو هه‌موانیان له‌چوارچێوه‌ی گریمانه‌و و نزیكخستنه‌وه ده‌رناچن.له‌ئێستادا و دوای 16 ساڵ له ڕووخاندنی ڕژێمی به‌عسی ێدامی له 2003وه حكومه‌تی عێراقی دوای دووجاران بڕیار بۆ چێكردنی ئه‌و پڕۆسه‌یه له‌ساڵانی 2007 و 2013دا نه‌یانتوانی ئه‌نجامیبده‌ن،به‌ڵام له‌ئێستادا خۆشبه‌ختانه بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه دراوه كه له‌مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2020دا ئه‌و پڕۆسه‌یه جێبه‌جێبكرێت.
• پلاسیار لێره‌دا ئه‌وه‌یه،ئایا هه‌موو پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی و مه‌زهه‌بیه‌كانی ناو عێراق دڵخۆشن به‌و پڕۆسه‌یه یان هه‌موان به‌ترس و دڵه‌ڕاوكێوه لێی ده‌ڕوانن و به‌كامی دڵ حه‌زناكه‌ن جێبه‌جێبكرێت ؟ئایا ئه‌م هه‌موو ترس و دڵه‌ڕاوكێیه‌یان بۆچی و له پای چیدایه؟
وه‌ڵامی كورت و كرمانجی و بێ پێچ و په‌نا ئه‌وه‌یه كه هه‌موان و هه‌ریه‌كه به‌بیانوی جیاوازه‌وه له‌و پڕۆسه‌یه ده‌ترسن،به‌ڵام به‌ناچاریش قبوڵیان كردوه سه‌ره‌ڕای تێبینی و سه‌رنجه‌كانیان.
• ئاشكرایه له‌دوای ساڵی 2003وه زۆرینه‌ی شیعه مه‌زهه‌بی عه‌ره‌بی بونه‌ته ده‌سه‌ڵاتدار له عێراقدا و ته‌واوی جومگه و بڕگه گرنگه‌كانی بڕیاریان له‌ده‌ستدایه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌و پێكهاته‌یه‌یه و هه‌موو توانا مادی و مرۆییه‌كانی له‌به‌رده‌ستدایه و له‌ساڵانی ڕابووردوشدا كه ده‌یانتوانی ئه‌و پڕۆسه‌یه ئه‌نجامبده‌ن به‌ڵام له‌ڕوانگه‌ی سیاسی ومه‌زهه‌بی خۆیانه‌وه چێیان نه‌ده‌كرد و ده‌ترسان كه ژماره و قه‌واره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان ده‌ربكه‌وێت له‌به‌رامبه‌ر سونه مه‌زهه‌به‌كان و كورده‌كانداو به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی كه بانگه‌شه‌ی بونیان زیاد له ڕێژه‌ی 60% دانیشتوانی عێراق ده‌كه‌ن بۆیه ئه‌مه ترسی شیعه‌كانه.
• سونه عه‌ره‌به‌كانیش هه‌مان بیانویان هه‌بوه و ده‌ترسن كه له‌ئێستادا قه‌واره و ژماره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان بۆ ده‌ربكه‌وێت له‌به‌رامبه‌ر شیعه و كورده‌كاندا.دوای 16 ساڵ له كوشتن و بڕینێكی بێ‌شومار كه ڕووبه‌ڕوی خۆیان و ناوچه‌كانیان بوه‌وه له‌سه‌رده‌ستی میلیشیا شیعه‌كان و داعش و تیرۆریستان‌دا.
• كورده‌كانیش هه‌روان و ده‌ترسن له‌وه‌ی كه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی 5 ملیۆن كه‌س ده‌كه‌ن كه‌متر بن و پشكیان له‌بودجه‌ی ساڵانه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقدا له 17% وه كه‌مببێته‌وه بۆ كه‌متر و زیانی مادی و داهاتیان به‌ربكه‌وێت.به‌تایبه‌تیش كه‌مبونه‌وه و زانینی ژماره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی كورد له‌ناوچه دابڕێنراوه‌كان كه ماده‌ی 140ی ده‌ستور ده‌یانگرێته‌وه ده‌بێته كاره‌سات بۆ كورد و ئاینده‌ی ئه‌و ناوچانه كه له هه‌قیقه‌تی مێژوو و جوگرافیادا كورد و كوردستانین،به‌ڵام كه‌مبونه‌وه‌ی ژماره‌ی كورد به‌هۆی پڕۆسه‌كانی ته‌عریب و ڕاگواستن‌و ..هتد.وه.له‌كاتی ڕاپرسی بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه بۆسه‌ر هه‌رێمی كوردستان كورد زۆر زیانی به‌رده‌كه‌وێت. بۆیه كورده‌كان مه‌ترسیان له ئه‌نجامی سه‌رژمێریه‌كه هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر سونه و شیعه‌ی عه‌ره‌بدا..
• كه‌مینه‌كانی توركومان و مه‌سیحیه‌كان و ئه‌وانی تریش هه‌روان،چونكه هه‌موانیان خۆیان زۆر به‌گه‌وره‌تر داده‌نا.به‌ڵام ئه‌م سه‌رژمێریه گشتیه ڕووی ڕاسته‌قینه‌یان پیشان ده‌دات و چیدی ناتوانن بانگه‌شه‌ی زیاد له قه‌واره‌ی خۆیان بكه‌ن.جا له كاتی چێكردن و سه‌رخستنی ئه‌م پڕۆسه‌ی گشتی سه‌رژمێریه‌دا هه‌موان قه‌واره و هێز و توانا و ژماره‌ی ڕاسته‌قینه و سیما‌و ناوه‌ڕۆكی خۆیان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت،گه‌ر فێڵ و ساخته‌كاری و گۆڕان له ئه‌نجامه‌كان و زانیاریه‌كاندا نه‌كرێت به به‌رژه‌وه‌ندی پێكهاته‌یه‌كی دیاریكراو.ئه‌م سه‌رژمێریه زۆر گرنگه چونكه دوای 23 ساڵ دێت له ئه‌نجامنه‌دانی له ده‌وڵه‌تی عێراقیدا و بۆ 10 ساڵی ئاینده ده‌بێته دۆكۆمێنتێكی گرنگ و بنه‌مای كاركردن و پلاندانان بۆ ئاینده له‌هه‌موو بواره‌كاندا.
بۆیه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ترسه بێبنه‌مایانه‌ی هه‌موان ،ئه‌م پڕۆسه‌یه گرنگ و زۆر پێویسته،بۆ وڵاتێكی وه‌كو عێراق به هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه چونكه تازه به‌تازه له‌سه‌ر سكه و ڕێگا و به ئاڕاسته‌ی گه‌شه‌و پێشكه‌وتنی زیاتر و نوێدان دوای ئه‌و هه‌موو جه‌نگ و ماڵوێرانیه‌ی سه‌رده‌مه‌كانی پێشوتری ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غداد و دوای پڕۆسه‌ی ڕزگاركردن و جه‌نگی دژ به‌داعش و تیرۆرستان.
بۆیه گرنگه كه هه‌موان هه‌وڵی سه‌رخستنی بده‌ن نه‌ك ڕێگری بخه‌نه به‌رده‌م و هه‌وڵی تێكدان و ساخته‌كاری تیادا بده‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان.چونكه له‌كۆتایدا ئه‌وه‌ی زیانی به‌رده‌كه‌وێت ته‌نها وڵات و كۆمه‌ڵگایه بۆ ئاینده و ئێستا به‌هه‌موو حیزب و سه‌ركرده و پێكهاته‌كانه‌وه نه‌ك پێكهاته‌یه‌كی دیاریكراو.بۆیه پڕۆسه‌كه هێنده‌ی هیوابه‌خش و به‌سووده نیوهێنده مایه‌ی ترس و دڵه‌ڕاوكێ و نیگه‌رانی نیه،گه‌ر هه‌موان بیانه‌وێت عێراق و كۆمه‌ڵگای عێراقی به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه له‌م بازنه بۆش و خولاوه بێناوه‌ڕۆكه‌ی هه‌ژاری و دواكه‌وتوویی و نه‌خۆشی و نه‌خوێندواری ڕزگاربكه‌ن.
ئاشكراشه ئه‌م پڕۆسه گرنگه پێویستی به كه‌شوهه‌وایه‌كی ئارام و سه‌قامگیر هه‌یه،نه‌ك وه‌ك ئێستا وماوه‌ی 6 ڕۆژه ته‌واوی عێراق جگه له‌هه‌رێمی كوردستان كه‌وتۆته گێژاوی خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كانی هاوڵاتیانه‌وه و بارێكی ئه‌منی ناجێگیری لێدروستبوه،گه‌ر دۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت ئه‌وا چاوه‌ڕوان ناكرێت كه پڕۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنی سه‌ركه‌وتوو ئه‌نجامبدرێت.ئه‌مه‌ش به‌زیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر ته‌واوی عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه و كێشه و ململانێ ناڕه‌واكانیش له‌سه‌ر بودجه و داهات و خه‌رجیه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بێت.
نه‌وزادی موهه‌ندیس
[email protected]
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شێخ محەمەد عەزیز رەسوڵ
پرسەنامە 09:16 PM - 2024-04-23