ئه‌و 7 ڕۆژه‌ی عیراقی هه‌ژاند !
ریپۆرتاژ 04:01 PM - 2019-10-10.
عیراق له‌دوای ڕووخاندنی ڕژێمی به‌عسی سه‌دامییه‌وه له‌ساڵی 2003وه كه تائێستا 16 ساڵی ڕێكی تێپه‌ڕاندوه هیچ كات و سات و ساڵێكی تێپه‌ڕنه‌كردوه به ئارامی و خۆشگوزه‌رانی،دوور له كێشه و شه‌ڕی ناوخۆیی و ئاینی و مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی ،دوور له جه‌نگی دژی تیرۆریستانی داعش،دوور له‌ململانێ له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ له ئێران و توركیا و سعودیه و سوریا‌و ...هتد.دوور له ململانێكانی وڵاته زلهێزه‌كانی ئه‌مریكا و ڕوسیا و ئه‌وروپیه‌كان.دوور له ململانێ ناڕه‌واكانی نێوان سه‌ركرده سیاسی و حیزبه سیاسیه‌كانی عێراق،دوور له ململانێ و كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد.به‌مشێوه‌یه عێراقی نوێ ته‌نها دوور بوه له وێنه و بڕیاره‌كانی ێدام حسێن ئه‌گینا زۆرجاران له سه‌رده‌می به‌عسیه‌كان خوێناویتر و مه‌ترسیدارتر بوه بۆ سه‌ر هه‌موو پێكهاته‌كانی عه‌ره‌بی ((سونه و شیعه)) و كورد و توركومان و مه‌سیحی و ..ئه‌وانی تریش.
• عیراق وه‌ك ئه‌وه‌ی كه نه‌فره‌تی ئه‌زه‌لی لێكرابێت له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه كه به‌م شێوه‌یه گیرۆده‌ی جه‌نگه یه‌ك له‌دوایه‌كه‌كان و جه‌نگ و ململانێ نه‌بڕاوه‌كان بێت هه‌ر له‌سه‌ره‌تای مێژووی دروستبونیه‌وه له سۆمه‌ریه‌كانه‌وه تاكو ئێستا كه زیاتر له 5 هه‌زار ساڵه.
• عیراق له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی نه‌وت و كانزا و سه‌رچاوه‌سروشتیه‌كان و خاك و ئاوێكی به‌پیت و سازگاره و وڵاتی دوو ڕووباری به‌ناوبانگه،به‌ڵام هیچ كات خۆشگوزه‌رانی و ڕه‌فاهیه‌تی ته‌واوی به‌خۆیه‌وه نه‌بینوه و هه‌میشه گه‌نده‌ڵی و هه‌ژاری و دواكه‌وتویی و بێكاری و نه‌خۆشی و نه‌خوێنده‌واری به‌رۆكی تاك و كۆمه‌ڵگاكه‌ی به‌رنه‌داوه.
• له‌م هه فته‌یه‌ی كه ڕابوورد و به‌دیاریكراوی له 1 تا 7تشرینی یه‌كه‌می 2019،عێراق و به‌تایبه‌تیش به‌غدادی پایته‌خت و شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشووری عیراق به مه‌ترسیدارترین و هه‌ژاوترین ڕۆژدا تێپه‌ڕبوون به‌هۆی خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌ریه فراوانه‌كانه‌وه كه له‌ئه‌نجامی نه‌بوونی كار و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریه‌كانه‌وه سه‌ریان هه‌ڵداوه كه به‌درێژایی 16 ساڵی ڕابووردوه به‌رده‌وامیان هه‌یه و كه وه‌ك ڕاگه‌یه‌نراوه له‌و ماوه‌یه‌دا زیاد له 800 ملیار دۆلار له‌داهاتی عیراق به‌هه‌ده‌ر دراوه و له‌لایه‌ن ده‌سته و تاقمێكی بچوك و كه‌می ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراقه‌وه به‌قازانجی حزب و سه‌ركرده و بنه‌ماڵه و ته‌نانه‌ت وڵاتانی ده‌رودراوسێشه‌وه به‌كارهاتوه و كۆمه‌ڵگای عێراقیشی لێبێبه‌شكراوه.
• ئه‌م 7 ڕۆژه‌ی عیراق ڕۆژانێكی پڕ مه‌ترسیبوون بۆ سه‌ر ته‌واوی ده‌وڵه‌ت و سیسته‌می حوكمڕانی له‌عێراقدا،چونكه داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حكومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی ده‌كرا و داوای پێكهێنانی حكومه‌تێكی نیشتمانی ده‌كرا، داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه و چۆڵكردنی كورسی حوكمڕانی هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌یان ده‌كرد.ئه‌م 7 ڕۆژه به‌هه‌ق و هه‌قیقه‌ت بنه‌مای زۆرێك له بیربۆچونه‌كان و ته‌ختی حوكمڕانی عێراقی هه‌ژاند و خستیه له‌رزین،به‌ڕاده‌یه‌ك وڵاتانی ناوچه‌كه‌ش مه‌ترسیان له‌سه‌ربوو به‌هۆی تێكچوون و لێكهه‌ڵوه‌شانی حكومه‌تی عێراقیه‌وه.
• سیناریۆكان زۆرن كه كێ و چ لایه‌ن و كام حكومه‌تی ناوچه‌یی و زلهێز و سه‌ركرده و حیزبی سیاسی ناوخۆیی و ناوچه‌یی و دونیاش له پشت ئه‌م خۆپیشاندانه‌وه‌ن؟ ئایا خۆپیشاندانه‌كان خۆڕسك بوون و له‌ئه‌نجامی په‌نگخواردنه‌وه‌ی توڕه‌یی و بێزاری و ناڕازیبونی جه‌ماوه‌ر خۆیه‌وه سه‌ریانهه‌ڵدا و ته‌قینه‌وه ؟ یان حیزب و سه‌ركرده و ده‌زگای جاسوسی و وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و دونیای له‌پشته‌وه بوون؟ئایا خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین مافێكی یاسایی و ده‌ستوری نین له عێراقدا بۆ داواكاری مافه ڕه‌واكانیان؟ و زۆر پرسی تریش..
• زۆر قسه‌ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ده‌زگا جاسوسیه‌كانی ئێران و توركیا و سعودیه و كوێت و ئه‌مریكا و ..هتد. له‌پشت جوڵاندان و هاندانی جه‌ماوه‌ری توڕه‌ی عیراقه‌وه‌ن له به‌غدادی پایته‌خت و 9 گه‌وره شاری تری ناوه‌ڕاست و باشووریش. زۆرێكیش وای بۆده‌چن ململانێ حیزبی و تایه‌فیه‌كانیش ڕۆڵیان هه‌بوه له ته‌قینه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له‌لایه‌ك له‌نێوان حیزب و سه‌ركرده سیاسیه‌كانی شیعه‌كان خۆیان و له‌لایه‌كی تریشه‌وه كۆنه به‌عسیه‌كان و سونه‌ی عه‌ره‌بیش ڕۆڵی كه‌میان نه‌بوه، به‌م شێوه‌یه هه‌موان و هه‌ریه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك به‌شدارن له‌و هاندان و ته‌قینه‌وه جه‌ماوه‌ریه‌دا، به‌ڵام تاكو ئێستاش هیچ كه‌س و لایه‌ن و سه‌ركرده‌یه‌كی ناوخۆیی و وڵاتانی ناوچه‌كه و دونیاش بوێری ئه‌وه‌یان نه‌كردوه كه خۆیان به لێپرسراو و جوڵێنه‌ری خۆپیشاندانه‌كان ده‌ربخه‌ن،هه‌ربۆیه‌ش دوای 7 ڕۆژ له خۆپیشاندان و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی تاڕاده‌یه‌ك توندی هێزه سه‌ربازی و ئه‌منیه‌كان و نه‌بونی سه‌ركردایه‌تیه‌كی دیار و به‌هێزیش بۆ خۆپیشاندانه‌كان، هێواش هێواش به‌ره‌و هێوربونه‌وه چوو و له‌ئێستاشدا به‌هۆی هه‌ندێ بڕیار و به‌ڵێنی په‌ڕله‌مان و حكومه‌ته‌وه تاڕاده‌یه‌ك خۆپیشاندانه‌كان خاوبونه‌ته‌وه،به‌ڵام مانای كۆتایهاتنیان نیه،چونكه هه‌موو ئه‌و به‌ڵێنانه سه‌رزاره‌كین و له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی واقع ماوه‌یه‌كی لانی كه‌م 3 بۆ 6 مانگیان ده‌وێت كه هاووڵاتییان هه‌ستی پێبكه‌ن و به‌قازانجیان بشكێته‌وه.
• ئاشكراشه هه‌رچه‌نده داواكاری خۆپیشانده‌ران ڕه‌وایه‌تی زۆری تیادایه كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی داوای (( نه‌مانی گه‌نده‌ڵی، نه‌مانی بێكاری، پێشكه‌شكردنی خزمه‌توگوزاری))یان به‌رزكردبۆوه و به‌شێوه‌یه‌كی هێمنانه به‌ڕێوه ده‌چوون و هیچ توندوتیژیه‌كیان لێنه‌كه‌وته‌وه تا ئه‌وكاته‌ی ده‌ستی ده‌ره‌كی و پیلانی ناوخۆیش هانیدان بۆ سووتاندنی باره‌گای حیزبه سیاسیه‌كان و داموده‌زگای حكومی و كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن و دواتریش سه‌ركێشان بۆ ته‌قه‌كردن له خۆپیشانده‌ران و هێزه‌كانی پۆلیس له‌لایه‌ن قه‌ناس به‌ده‌سته نهێنی و شاراوه‌كان و له‌ئه‌نجامیشدا وه‌ك ڕاگه‌یه‌نرا زیاد له 200 قوربانی و 6 هه‌زار برینداری لێكه‌وتووه‌ته‌وه كه ڕه‌نگه زۆر زیاتریش بێت، جا تا ئه‌و كاته‌ی كه خۆپیشاندانه‌كان هێمن وئارام بن و دووربن له توندوتیژی مافی ته‌واوی هاوڵاتیانه كه داوای مافه زه‌وتكراو و پێشێلكراوه‌كانیان بكه‌ن به‌ڵام كاتێك كار گه‌یشته توندوتیژی و مه‌ترسی گه‌وره‌ی لێكرا ناكرێت به‌خوێنساردی و به‌كه‌میه‌وه لێیان بڕوانرێت،هه‌ربۆیه نه‌ده‌كرا حكومه‌ت و هێزه‌كانی سوپا و ئه‌منیه‌كانی تر بێده‌سه‌ڵات و ته‌ماشاكه‌ر بوه‌ستانایه.
• خۆشبه‌ختانه له ئێستادا و دوای ته‌نها 7 ڕۆژ هه‌موان تێگه‌یشتن كه له‌ده‌ستدانی ده‌وڵه‌ت و حوكمڕانیه له‌رزۆكه‌كه‌ی به‌غداد به‌زیانی هه‌موان ته‌واو ده‌بێت،شیعه‌كان خۆیان گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایه‌ی ڕووخاندنی حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عبدالمهدی زیانی گه‌وره له‌پێش هه‌موانه‌وه به‌خۆیان ده‌گه‌یه‌نێت و زۆر نزیكیشه بۆ هه‌تاهه‌تایی ده‌سه‌ڵاتیان له‌ده‌ستبچێت یان لانی كه‌م بۆماوه‌یه‌كی زۆر نه‌گه‌نه ڕێكه‌وتن و عیراق و به‌تایبه‌تیش ناوه‌ڕاست و باشوری شیعه‌نشین له هه‌ڕه‌ج و مه‌ره‌جێكی بێكۆتادا بمێنێته‌وه و ئه‌وه‌ی 16 ساڵی ڕابوورودشه وه‌ده‌ستهاتوه له‌كیس بچێت، سونه‌ی عه‌ره‌بیش هیچ كات عیراقی پڕ كێشه و فه‌وزا له قازانجیاندا نیه چونكه هێنده‌ی تر ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ و كوشتن و بچوكبونه‌وه‌ی زیاتر ده‌بنه‌وه،كوردیش زیانی گه‌وره‌ی پێده‌كه‌وێت له ڕووی ئابوری و نه‌دانی بودجه و موچه و ڕووبه‌ڕووی قه‌یرانێكی دارایی تر ده‌بۆوه له‌كاتێكدا هێشتا پێویستی زۆری به‌عێراقه و دۆخه ناوچه‌یی و دونیاییه‌كه‌ش پشتیوانی له‌جیابونه‌وه‌ی كورد ناكات، كه‌مینه‌كانی تریش به‌هه‌مان شێوه زیانی گه‌وره‌یان پێده‌گایشت.
• بۆیه هه‌موان و هه‌ریه‌كه له‌لای خۆیه‌وه به ئاشكرا و نهێنی كه‌وتنه خۆ بۆ كۆتایهێنان به‌و ئاریشه ئاڵۆزه و هه‌موان پشتیوانی خۆیان بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عبدالمهدی ده‌ربڕی و گه‌یشتنه ئه‌و بڕوایه‌ی كه كه‌سێكی هێمن و له‌سه‌رخۆ و خۆنه‌ویست و پۆست نه‌ویستی وه‌كو مه‌هدیان به‌زوویی ده‌ستناكه‌وێته‌وه تا كه‌شتیه شه‌پڕیوه‌كه‌ی عیراق له ناو ئه‌و ده‌ریا سه‌ركێشه‌ی پڕ ئاژاوه مه‌ترسیداره‌دا به‌ره‌و كه‌ناری ئارامی ببات.بۆیه به‌هه‌ق ده‌بێت ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه په‌ندی گه‌وره له توڕه‌بوون و ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانه‌كانی هاوڵاتیان وه‌ربگرن و بكه‌ونه‌وه خۆ بۆ چێكردنی پڕۆسه‌یه‌كی چاكسازی ڕاسته‌قینه و نه‌هێشتنی دیارده‌كانی گه‌نده‌ڵی و بێكاری و هه‌ژاری و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری.ئه‌گه‌رنا له كاتی دووباره‌بونه‌وه و سه‌رهه‌ڵدانی خۆپیشاندانه‌كاندا زۆر گه‌وره‌تر و فراوانتر‌و مه‌ترسیدارتریش ده‌بێت و ئه‌وكاتیش عێراق له‌ده‌ست هه‌موان و به‌تایبه‌تیش عێراقیه‌كان ده‌چێت و ده‌بێته گۆڕه‌پانێكی كراوه له‌به‌رده‌م یار و نه‌یاری ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیدا و ئیدی عیراقێكی به‌هێز و ده‌وڵه‌مه‌ند و خاوه‌ن سه‌روه‌ری بونێكی ڕاسته‌قینه‌ی نامێنێت و ده‌بێته به‌شێك له‌مێژوویه‌كی ڕه‌شی درێژكراوه‌ی خوێنڕشتن و كاولكاری و نه‌فره‌تبارانكراو. زۆر دووریش نیه كه هه‌رێمی كوردستانیش پڕیشكی ئه‌و ئاگره بێئامانه بیگرێته‌وه و هه‌مان چاره‌نوسیش ڕووبه‌ڕوی ببێته‌وه و خۆپیشاندانه‌كانی ساڵانی 2011و دواتری كوردستانیش سه‌رهه‌ڵبده‌نه‌وه.كه نه عیراق و نه‌هه‌رێمی كوردستانیش چیدی به‌رگه‌ی دۆخێكی تری نه‌خوازراو و مه‌ترسیدار ناگرن له‌كاتێكدا ناوچه‌كه به مه‌ترسیدارترین قۆناغدا گوزه‌ر ده‌كات به‌هۆی ملانێكانی ئه‌مریكا و ئێران و توركیا و كورد و عه‌ره‌ب و ئیسڕائیل و ئه‌وانی تریشه‌وه.
نه‌وزادی موهه‌ندیس
[email protected]
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
ئەلینا ڕۆمانەوسکی: ئەمریكا زیاتر لە 18 ملیار دۆلاری بۆ عیراق خەرجكردووە
03:50 PM - 2024-03-18 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە PUKMEDIA
03:19 PM - 2024-03-18 -
عیراق تەئکید لەگەڕانەوەی ئاوارەکان لەوادەی خۆیدا دەکاتەوە
11:33 AM - 2024-03-18 -
محەمەدی حاجی مەحمود راستی تاڵان‌کردنی بانکەکانی هەڵەبجە ئاشکرا دەکات
11:00 PM - 2024-03-16
ئەمانەش ببینە
حەوت رۆژە مووچە لای حکومەت دەستبەسەرەو یه‌كێتی داوای دابه‌شكردنی ده‌كات
04:50 PM - 2024-03-18
تیمی یەكێتی لەحكومەت: داوای دابەشكردنی مووچەمان كردووە
12:58 PM - 2024-03-18
سەرۆک بافڵ ستراتیژ و دەستپێکی نوێی کۆمەڵەی خوێندکاران رادەگەیەنێت
04:32 PM - 2024-03-17
دادگای فیدڕاڵی داوای پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی رەتکردەوە
12:10 PM - 2024-03-17
زۆرترین خوێنراو
-
وتەبێژ: یەکێتی پابەندە بە وادەی هەڵبژاردنی پەرلەمان
کوردستان 11:06 PM - 2024-03-18 -
حەوت رۆژە مووچە لای حکومەت دەستبەسەرەو یه‌كێتی داوای دابه‌شكردنی ده‌كات
کوردستان 04:50 PM - 2024-03-18 -
ئەلینا ڕۆمانەوسکی: ئەمریكا زیاتر لە 18 ملیار دۆلاری بۆ عیراق خەرجكردووە
کوردستان 03:50 PM - 2024-03-18 -
بۆچی هاوبەشیی ستراتیژیی ئەمریکا و عێراق گرنگە
بیروڕا 03:44 PM - 2024-03-18 -
مەکتەبی رێکخستن رێزلێنان دەبەخشێتە PUKMEDIA
کوردستان 03:19 PM - 2024-03-18 -
تیمی یەكێتی لەحكومەت: داوای دابەشكردنی مووچەمان كردووە
کوردستان 12:58 PM - 2024-03-18 -
عیراق تەئکید لەگەڕانەوەی ئاوارەکان لەوادەی خۆیدا دەکاتەوە
کوردستان 11:33 AM - 2024-03-18