riklam

بەرەو کۆنگرەیەکی دروست ...

ی.ن.ک‌‌ 02:51 PM - 2019-10-10
.

.

هێشتا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەو یەکێتیەیە کە خاوەنی جەماوەرێکی پتەو، رووناکبیر.. گۆشکراو بە بیروباوەڕ و رێبازە دەگمەنە مۆدێرنەکەی ( مام )ی مەزن. پایەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تۆکمەو داڕێژراون بە گیانی پاکی سەدان سەرکردەی شەهید و هەزاران پێشمەرگەی بیروباوەڕ، بۆیە  هەمیشە  لە هەڵسانەوە و پێشەوە چووندا بووە، ئەوەی جێێ ئاماژە پێکردنیشە هەرگیز ناکرێ و نابێ بارودۆخی یەکێتی و دیسپلینی رێکخراوەیی یەکێتی و پێکهاتەی یەکێتی بەروارد بکرێت بە پارتێکی ترو لەو چاوگەوە بڕوانرێتە بارودۆخی یەکێتی و خوێندنەوە بۆ سەرکەوت و داکەوتەکانی بکرێت. یەکێتی بە مینبەری فرەدەنگی دەگمەنەوە ناسراوە لە کوردستاندا و گەشەی کردووە و جەماوەر و بنکە بە هێزەکەی لە کادیرە رووناکبیر و خەمخۆر و دڵسۆزەکانی یەکێتی بەرێوەی دەبەن و مەشخەڵی دەستیشیان بیر و هزر و رێبازەکەی ( مام )ەو لەخۆڕاش مام نەی فەرمووە: ( سەفین لەبن دێت بەڵام یەکێتی لەبن نایەت )، ئالەم پێودانگەوە، یەکێتی و جەماوەرەکەی بەرەو کۆنگرە هەنگاو دەنێن و بڕواشیان وایە کۆنگرە مەڵبەندی چاکسازی و زەمینە سازییە بۆ توندوتۆڵ بوونەوە و هەڵسانەوەی یەکێتی دوای شکۆی نەتەوە ( مام جەلال ).

کۆنگرە تەنیا دەبێت ئامادەباشی تەکنیکی بۆ بکرێت و شێوازی رێوڕەسمی پەیڕەوکراوی  بۆ ساز بکرێت نەک بە بیانووی زەمینە سازی بۆ کۆنگرە..! بە رێکەوتنی لێرە و لەوێ و پشک پشکێنە سازدانی کۆنگرە بکرێت، یان دوا بخرێت کە ئەمەش جگە لەوەی یەکێتی لەم بارودۆخەی ئێستایدا دەهێلێتەوە و بگرە لاواز و بەرەو هەڵدێری دەبات. ئەم کۆنگرەیەش کۆنگرەی نوێبوونەوە و گەشانەوە و بەبەرداکردنی گیانی گەنج بوونەوەیە .. کۆنگرەی پنت خستنە سەر پیتەکانە و بە تەنیا جەماوەری وریا و هوشیاری یەکێتی، خەڵکانی خەمخۆر و دڵسۆز بە یەکێتی و دوور لە بەرژەوەندپەرستی و قۆرخکردنی دەسەڵات دێنێتە پێش، تا چیتر رێ نەدرێت خەڵکانێک هیچ پرنسیپێکی پارتایەتی مۆدێرن نازانن و شارەزا نین تێیدا، رۆڵ و دەستتێوەردانیان هەبێت بە هەر بیانوویەک بێت.

دەبێت ئەو ئاست و رۆڵە سەرەکییەی یەکێتی کە بە درێژایی مێژووی دامەزراندن و  هەڵگیرسانی مەشخەڵی هیوا لە زەمینەی بێ هیواکردنی جەماوەردا،لەبەر چاوبگرین و هەمیشە ئەوەمان لەیاد بێت لە روانگەی رێبازی یەکێتییەوە، شەهیدانمان چیان بەخشی بە کورد و کوردستان و چ قوربانییەکیان دا تا ئەمڕۆمان بۆ بێتە دی و لە سایەی خوێنی شەهیدە قارەمانەکانماندا بووینە خاوەنی چ دەستکەوتێک..؟ هەموو دەستکەوتەکانمان بەیەکێتییەوە بەندە و توند و تۆڵ کردنەوەی یەکێتی دەستکەوتەکانمان دەپارێزی و هەتا بە دەستکەوتە تایبەتەکانیشەوە، با چیتر بەرژەوەندە خودیە تایبەتەکانی تاک، رێگر نەبێت لەبەر دەم  یەکڕیزی و تەبایی و ئاشتی دروستی ناو یەکێتی، دوور لە ئاشتییەکی تەوافوقی  کە  یەکێتیمان بەرەو بارودۆخێکی ترسناک دەبات.

دەبێت هەمووان یەک دڵ و یەک دەنگ هەنگاو بنێین بە زوویی بەرەو بەستنی کۆنگرە، جەماوەری یەکێتی و تەواوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانیش، ئەوانەی هەمیشە گرەویان لەسەر  پێشکەوتن و رۆشنی ئایندەی کوردستان دەکرد لەسەر دەستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا پاڵپشت بە داهێنان و گۆڕانکارییەکانی ئازادی و شۆڕشی رووناکبیری و دژایەتیکردنی کۆنەپەرستان، هەموو ئەمانە دڵنیا بکەینەوە کە یەکێتی هەر یەکێتییەکەی جارانە و یەکێتییەکەی ( مام )ی رابەری گەورەی نەتەوەکەمانە و سەفین و قوللەی قافی رۆژگارەکانە.

ئەمرۆ فیدڕاڵییەت، جۆرێک لە حوکمی سەربەخۆیی رەخساندووە لە کوردستاندا، زەمینەی سیاسی و دیموکراسی و حوکمداریش لە کوردستاندا وەک هەر دەوڵەتێکی دیکەی ناوچەکە تایبەتمەندی خۆی هەیە .. دەشێ یان رازی بین بە چارەنووسێکی حوکمی تاکڕەوی و دیکتاتۆری، یان دەبێت حوکمی هاوبەشی و ململانێی بەهێزی دروست کە کاردانەوەی لەسەر قۆرخ نەکردنی دەسەڵات و دروست نەبوونی دیکتاتۆردا هەبێت پێکبهێنین. لە زەمینەی ئەمڕۆی کوردستانیشدا بە تەنیا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە کلیلی حوکمی دروستی هاوبەش، یا پەرلەمانی و دەزگای شارستانی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، دوور لە دەسەڵاتی دیکتاتۆری تاکە حزبی دەسازێنێت.

PUKmedia هیوا سەرهەنگ / هۆڵەندا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket