riklam

خاتوو شاناز: هێرشی سه‌ر رۆژئاوا قه‌یران ده‌خوڵقێنێت

ی.ن.ک‌‌ 01:05 PM - 2019-10-10
.

.

خاتوو شاناز برایم ئه‌حمه‌د پێویستی پاراستنی گیانی ته‌بایی و یه‌كرِیزی گه‌لی كورد دووپاتده‌كاته‌وه‌.

ئه‌مرِۆ 10-10-2019 له‌ شاری سلێمانی، خاتوو شاناز برایم ئه‌حمه‌د سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی خۆبه‌رِێوه‌بردنی دیموكراتی رۆژئاوای كوردستانی له‌هه‌رێمی كوردستان كرد و وێرای جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌ پشتیوانی بۆ رۆژئاوا و گرنگیی هاریكاریی و هه‌ماهه‌نگیی نێوان پارت و لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان و پاراستنی گیانی ته‌بایی و برایه‌تیی دووپاتده‌كاته‌وه‌.

له‌و دیداره‌دا، بارودۆخی ئێستای رۆژئاوای كوردستان به‌گشتی و هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر خاكی رۆژئاوا گفتوگۆی له‌سه‌ركرا، باسله‌وه‌شكرا هه‌ر هێرشێك قه‌یرانێكی مرۆیی زۆر گه‌وره‌ به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت و ده‌بێته‌ هۆی ئاواره‌بوون و ده‌ربه‌ده‌ربوونی ملیۆنان خه‌ڵك، هه‌روه‌ها شه‌هیدبوونی هه‌زاران هاوڵاتی مه‌ده‌نی و ژن و منداڵ.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا، خاتوو شاناز، پشتیوانی و ھاوسۆزی بۆ دۆخی رۆژئاوای كوردستان دووپاتكرده‌وه‌ و گرنگیی هاریكاریی و هه‌ماهه‌نگیی  نێوان پارت و لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان و پاراستنی گیانی ته‌بایی و برایه‌تیی له‌نێوانیاندا خرایه‌رِوو.

لای خۆیانه‌وه‌، نوێنه‌رایه‌تی خۆبه‌رِێوه‌بردنی دیموكراتی رۆژئاوای كوردستانی له‌هه‌رێمی كوردستان، سوپاسگوزاری خۆیان بۆ سه‌ردان و پشتیوانی خاتوو شاناز ده‌ربرِی و هه‌ڵوێسته‌كه‌یان به‌پشتیوانییه‌كی گه‌وره‌ ناوبرد.


PUKmedia تایبه‌ت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket