riklam

ترامپ: سزا به‌سه‌ر توركیا ده‌سه‌پێنین

جیهان 11:29 PM - 2019-10-09
.

.

 سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌سه‌ر هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فورات، خۆشداری سزای ئابوری ده‌دات و به‌بیرۆكه‌یه‌كی هه‌ڵه‌ی داده‌نێت.

دۆناڵد ترامپ سه‌رۆك كۆماری ئه‌مریكا، رایگه‌یاندوه‌:" بیرۆكه‌ی ئه‌ردۆگان بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی فورات " باكوری سوریا" بیرۆكه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه‌".

رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" ئه‌گه‌ر ئه‌ردۆگان به‌رده‌وام بێت له‌ بیرۆكه‌كانی  به‌شێوه‌یه‌كی ژیرانه‌ مامه‌ڵه‌ نه‌كات و ناوچه‌كه‌ بخاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌ ئابوریه‌كه‌ی ده‌ڕوخێنم".

رونیشكرده‌وه‌:" له‌گه‌ڵ كۆنگرێس كۆكم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سزای قورس به‌سه‌ر توركیادا بسه‌پێنرێت، به‌ڵام  چاوه‌ڕوان ده‌بین و دواجار  له‌سه‌ر توركیا بڕیار ده‌ده‌ین". 

له‌باره‌ی زیندانیه‌كانی داعشه‌وه‌ ده‌ڵێت:" زۆرمان وت كه‌ وڵاتان بێن زیندانیه‌كان ببه‌نه‌وه‌، له‌گه‌ڵ كورده‌كان چاودێری زیندانیه‌كانی داعشمان كردوه‌".

 

PUKmedia  ئاژانسه‌كان 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket