riklam

خوێندنی باڵا: زانكۆكانی كوردستان و ئەوروپا هەماهەنگی دەكەن

کوردستان 07:37 PM - 2019-10-09
.

.

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند بەرنامەی تایگرس یەكێكە لە ستراتیژە گرنگەكانی وەزارەتەكەمان بۆ بەنێودەوڵەتی كردنی زانكۆكانی كوردستان بەهەماهەنگی لەگەڵ چەند زانكۆیەكی ئەورپی.

ئەو لێدوانەی د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لەمیانی پێشوازیكردنی هات لە وەفدێكی زانكۆی گۆتنگن لە وڵاتی ئەڵمانیا و شارەزایانی بواری سیتسمی بۆلۆنیا و بەرنامەی تایگرس كە پێكهاتبون لە هەریەك (ئوڤە موس) بەرپرسی پەیوەندیەكان لە زانكۆی گۆتنگن و (كارلۆس مەخادۆ) شارەزا لەبورای سیستمی بۆلۆنیا و ئەندامانی دیكەی زانكۆكەو لەبواری تایگرس.

لەو دیدارەدا كە هەریەك لە سەرۆكی دەستەی كوردستانی بۆ ستراتیژی و لێكۆڵینەوەی زانستی و ڕاوێژكار و بەڕێوەبەرانی گشتی وەزارەت ئامادەیبون، وەفدەكەی زانكۆی گۆتنگن لە وڵاتی ئەڵمانیا، ئاماژەیان بۆ ئەوە كرد كە ئامادەن لە ڕێگەی پرۆژەی تایگرس و بەرنامەی نوێ هاوكارو یارمەتیدەری زانكۆكانمان بن، بەتایبەت هاوكاریكردنی زانكۆكانی كوردستان لە جێبەجێكردنی بنەماكانی  پرۆسەی بۆلۆنیاو هەڵسەنگاندن بۆ ئەو زانكۆیانەی سیستمی بۆلۆنیا جێبەجی دەكەن.

لە بەرامبەردا وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دوای بەخێرهێنانی وەفدەكە، باسی لە هاوكاری و هەماهەنگییەكانی حكومەت و گەلی ئەڵمانیا كرد بۆ هەرێمی كوردستان، بۆ ئەمەش سوپاسی حكومەتی ئەڵمانیای كرد بۆ پشتگیرییە جۆراو جۆرەكانی بۆ خەڵكی هەرێمی كوردستان، وتیشی: شەڕی داعش و تیرۆر ئەو راستیەی بۆ بەرجەستە كردین، كە ئێوە چەند هاوكار پشتیوانی خەڵكی كوردستان بونە، بەتایبەت لە سەنگەری بەرگری و ئازادی لە مرۆڤایەتی.

لەبارەی هاوكارییەكانی ئەڵمانیا بۆ سێكتەری خوێندنی باڵا: د. ئارام محمد ڕایگەیاند: هەوڵ و پرۆژەكانی وڵاتی ئەڵمانیا بۆ خوێندنی باڵای كوردستان بەرز دەنرخێنین و پێوستمان بەوەیە هاوكارییەكانیان بۆ سێكتەرو بەرنامەكانی دیكەی وەزارەت زیارت بێت.

سەبارەت بە جێبەجێكردنی پرۆژەی تایگرس لە زانكۆكان، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: بەرنامەی تایگرس بریتیە لە دارشتنی ستراتیژی بەنێودەوڵەتی كردنی زانكۆ بەشدارەكانی كوردستان لەگەڵ هاوكارەكانیان لە زانكۆ ئەوروپییەكان، كە هەریەك لە زانكۆكانی كوردستان توانیویانە ستراتیژی بەنێودەوڵەتی كردنی زانكۆكانیان دابڕێژن. بۆ ئەمەش د. ئارام محمد دوپاتیكردەوە ڕاسپاردەو پێشنیازەكانی دوو رۆژی ڕابردوی دوەمین كۆنفرانسی پرۆژەی تایگرس كە لە شاری سلێمانی بەرێوەچو، كاری جدییان لەسەر دەكرێت و بەردەوامی بە پرۆژەكە دەدەین.

جێگەی ئاماژەیە لەڕێگەی پرۆگرامی تایگرس (١٠) زانكۆ و دامەزراوەی هەرێمی كوردستان و (٥) دامەزراوەی ئەوروپی هەماهەنگی دەكەن بۆ فراوانكردنی رەهەندی نێودەوڵەتی زانكۆ و دامەزراوەكانی خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان، ئەم بەرنامەیەش  بە پشتیوانی  وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی كوردستان و پرۆگرامی ئیراسمەس پڵەسی ئەوروپی جێبەجێ كراوە.


PUKmedia  ڕاگەیاندنی خوێندنی باڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket