riklam

حاكم قادر: حاكم جاسم پێشمەرگەو خاوەن قەڵەمێكی بەپیزبوو

ی.ن.ک‌‌ 06:54 PM - 2019-10-09
.

.

ڕۆڵی كاكەییەكان لەقۆناغەكانی خەبات وتێكۆشانی گەلەكەماندا دیارو بەرچاوەو لەوپێناوەشدا قوربانی زۆریان بەخشیوە ، لەسەردەمی دوای ئازادی ولەقۆناغی شارستانی وپەرلەمانی ، بۆ دەستەبەركردن وسەرخستنی ئەزمونی حوكمڕانی ودیموكراسی هەوڵەكانیان جێی بایەخن .

ئەو ووتانەی حاكم قادرحەمەجان ئەندامی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ، لەشاری چەمچەماڵی پایتەختی شەهیدان و لەمیانی مەراسیمی چلەی كۆچكردوو پێشمەرگەو ڕووناكبیر حاكم ( جاسم كاكەیی )دا هات ، كە چل ڕۆژ بەرلە ئەمڕۆ بۆ دواجار ماڵئاوایی یەكجارەكی كرد .

هەرلەمەراسیمەكەداو لەبەشێكی تری ووتەكانیدا كەبەئامادەبوونی كەسوكارو ژمارەیەك لێپرسراوانی حزبی حكومی سنورەكەوهاوڕێ وهاوپیشەكانی بەڕێوەچوو ، حاكم قادر قۆناغەكانی ژیانی خوێندكاری كۆچكردووی بۆئامادەبوان ڕوونكردەوەو بەكەسێكی دڵسۆزو ڕاستگۆو كوردپەروەر وەسفكردو وتی: حاكم جاسم هەرلەهەڕەتی لاوێتی یەوە پەیوەندی بەڕێكخستنەكانی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان كردووەو لەڕیزەكان (ی.ن.ك) درێژەی بەخەباتداوە .

لەبواری یاسایی پارێزەرێكی سەركەوتوو بووەو سەرجەم قۆناغ وئەركەكانی لەبواری یاسادا بەسەركەوتوویی تێپەڕاندووە تابە پلەی دادوەری گەیشتووە وزۆر بەپیشەییانە ئەركەكانی بەیەكسانی دادپەروەری بەڕێوەبردووە .

هەروەها ووتی حاكم جاسم خاوەن قەڵەم ویاساناس وخاوەن كەسایەتی یەكی كۆمەڵایەتی  ، لەبنەماڵەیەكی نیشتمان پەروەرو تێكۆشەر بووە .
پێویستی ئاماژە بۆكردنە مەراسیمەكە بەپێشكەشكردنی چەندین ووتارو پارچە شیعرو ژیاننامەو ووتاری بنەماڵەی كۆچكردوو كۆتایی هات .  

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket