riklam

كۆمكاری عەرەبی سەركۆنەی هێرشی سەربازیی توركیا دەكات

جیهان 06:07 PM - 2019-10-09
.

.

سەرۆكی كۆمكاری عەرەبی ئەحمەد ئەبو غەیت بێزاری و ناڕەزایی خۆی لەبەرامبەر خۆئامادەكردنی توركیا بۆ هێرش و بەرپاكردنی شەڕ لەناو خاكی سوریا دەربڕیی.

ئەمڕۆ چوارشەممە 9تشرینی یەكەم/2019 سەرچاوەیەك لەئەمیندارێتی گشتی كۆمكاری عەرەبی ئاشكرای دەكات كە هێرشی چاوەڕوانكراوی توركیا پێشێلكردنی سەروەری و یەكێتی خاكی سوریایە،هەروەها دەبێتە مایەی شڵەژان و زیاتر تێكچوونی باری ئەمنی و مرۆڤایەتی.

پێشێل كردنی خاكی سوریا لەلایەن توركیاوە دەبێتە هۆی هێنانەئارای زیاتری ململانێكان لەباكورو ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە، ڕێگەش بەگەڕانەوەی بەشێك لە هێزەكانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش دەدات.

هەروەها سەرچاوەكە ئاماژە بەوە دەكات كۆمكاری عەرەبی دەستوەردان لە پرسی سوریا لەهەر لایەنێكەوە بێت سەركۆنەو ڕەتی دەكاتەوە ، ئێستا پاش هەلومەرجی دروستبوونی لیژنەی نووسینەی دەستوور پێویستە هانی بەرەو پێشچوونی پرۆسەی سیاسیی لەسوریا بدرێت و  پێشگرتن لە پەرەسەندنی كارە سەربازییەكان.

سەرچاوەكە دەڵێت: ئەنجومەنی وەزاری كۆمكاری عەرەبی لەكۆبونەوەی ئەم دواییەی خۆی كە مانگی پێشوو بەسترا، سەركۆنەی دەستتێوەردانی دەرەكی لە هەموو سوریا دەكات ،داواش لەلایەنی توركیا دەكات بەكشانەوەی هێزەكانی لەهەموو خاكی سوریا، هەروەها هەرچی كارێك ڕەت دەكرێتەوە كە لەواقعی ئێستای سوریا بێتە كایەوە كە پێك نەیەتەوە لەگەڵ ڕێكەوتن و یاسا نێودەوڵەتییەكان،بەتایبەتیش ئەوەی پەیوەندی بە دراوسێیەتی وڵاتەكانەوە هەیە.

PUKmedia  ئیبراهیم محەمەد شەریف/ قاهیرە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket