riklam

سەرۆک کۆمار: لێکۆڵینەوە لەدەستدرێژی بۆسەر خۆپیشاندەران دەکرێت

عیراق 05:50 PM - 2019-10-09
.

.

سەرۆک کۆمار پێشوازیکرد لە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و جەختیکردەوە لە گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان لە دژ ئەو کەسانەی دەستدرێژییان کردووەتە سەر خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکان

سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠١٩/١٠/٩ لە کۆشکی سەلام لە بەغدا پێشوازیکرد لە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فایەق زێدان.

لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە پێویستی کردنەوەی لێکۆڵینەوەی یاسایی و دادپەروەر، سەبارەت بە تاوانی دەستڕێژکردنە سەر خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکان بە گوللە لەکاتی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییە، ھاوکات تەئکیدیکردەوە لە سزادانی ئەوانەی بەرپرسیارن لە ڕشتنی خوێنی ھاووڵاتیانی عیراق.

ھەر لە دیدارەکەدا باس لە گرنگی ڕۆڵی دادگای عیراق کرا، بەتایبەتی دادگای پرسی ئەستۆ پاکی و پێویستی کاراکردنی ڕۆڵی دادوەری گشتی بۆ یەکلایی کردنەوەی دۆسییەکانی گەندەڵی و سزادانی سەرپێچیکاران بۆ سەر مۆڵکی گشتی.

سەرۆک بەرھەم ڕۆڵی کارای دادگا و پاراستنی سەربەخۆیی تەواوی خۆی و بەرجەستەکردنی بنەماکانی دادپەروەری بەرزنرخاند، ھاوکات ئاماژەی بە گرنگی ھاریکاری و ھەماھەنگی نێوان سێ سەرۆکایەتییەکەی وڵات کرد بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکانی تایبەت بە جێ بەجێکردنی داواکارییە ڕەواکانی خۆپیشاندەران و پاراستنی ئاسایش و پارێزگاری لە دەستوور.

ھەر لەو دیدارەی نێوان سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری باس لە چۆنیەتی جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی سەپاندنی دەستەڵاتی یاسا و پاراستنی گیانی ھاووڵاتیان و موڵکی گشتی کرا.

PUKmedia راگەیاندنی سەرۆک کۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket