ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه 9/10/2019، د.رێواز فایق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له نوسینگه‌ی خۆی له ته‌لاری په‌رله‌مان پێشوازیی له عومه‌ر ئه‌حمه‌د ئه‌لكه‌نده‌ری كونسوڵی گشتیی ده‌وڵه‌تی كوه‌یت له هه‌ولێر كرد.
له‌دیدارێكدا باس له‌بارودۆخی سیاسیی ئه‌مڕۆی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و دواپێشهاته‌كان له‌سه‌ر ئاستی ناوچه‌كه‌و ره‌وشی ئێستای عێراق و پرۆسه‌ی سیاسی و گرژی و ئاڵۆزییه‌كان كه به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه جۆرێك له ناسه‌قامگیریی لێكه‌وتۆته‌وه كرا.
سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ده‌وڵه‌تی كوه‌یت، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: "خاڵی هاوبه‌شی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌ردوو گه‌لی كورد‌و ده‌وڵه‌تی كوه‌یت بۆ ئه‌و زوڵمه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه‌رژێمی پێشوو له هه‌ردوولامانی كردووه"، هه‌روه‌ها زۆر سوپاسی ده‌وڵه‌تی كوه‌یتی كرد كه له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌كاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی شه‌ڕی داعشدا هاوكاریی ئاواره‌كانیان كردووه‌و هیوای خواست ئه‌و په‌یوه‌ندییانه به‌رده‌وامییان هه‌بێت و له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مانی هه‌ردوولا به‌هێزتر بكرێت.
لای خۆیه‌وه عومه‌ر ئه‌حمه‌د ئه‌لكه‌نده‌ری كونسوڵی گشتیی ده‌وڵه‌تی كوه‌یت له‌هه‌ولێر سوپاسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی كرد بۆ ئه‌و پێشوازییه گه‌رمه‌و رایگه‌یاند: "ئێمه له‌گه‌ڵ برا كورده‌كانمان چاكتر له‌یه‌كتری تێده‌گه‌ین، له‌به‌رئه‌وه‌ی هاوئازارو و مه‌ینه‌تی بووین له‌ماوه‌ی حوكمی رژێمی پێشووداو به‌هه‌لومه‌رجێكی هاوشێوه‌دا تێپه‌ڕیوین، پێكهاته‌ی هه‌رێمی كوردستان نموونه‌یه‌كی جوانی پێكه‌وه‌ژیانه، هیواخوازین ئه‌مه‌ی له‌به‌غدا رووده‌دات ره‌نگدانه‌وه‌ی نه‌بێت له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان"، گووتیشی: "به‌رده‌وام ده‌بین له هاوكارییه‌كانمان بۆ ئاواره‌كان به‌تایبه‌ت له كوردستان كه رێكخراوه‌كان هاوئاهه‌نگ و ده‌ستپێشخه‌رن له‌م پرۆسانه‌دا".
له‌كۆتایی میواندارییه‌كه‌شدا هه‌ردوولا ئاڵوگۆڕی دیاریی سیمبولیان كرد‌و د.رێواز فایق قه‌ڵغانی په‌رله‌مانی كوردستانی پێشكه‌شی د.عومه‌ر ئه‌حمه‌د ئه‌لكه‌نده‌ری كونسوڵی گشتیی ده‌وڵه‌تی كوه‌یت له هه‌ولێر كرد."خاڵی هاوبه‌شی په‌یوه‌ندیی نێوان گه‌لی كورد‌و گه‌لی كوه‌یت ئه‌و سته‌مه‌یه كه رژێمی پێشوو لێی كردوون".
PUKmedia تایبەت
كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌نده‌كان ده‌ستیپێكرد
بەفربارین حاجی ئۆمەران سپی پۆشدەكات
پێشمەرگە شەهیدەكانی گەرمیان
میسی بۆ جاری شه‌شه‌م باڵۆن دۆڕی برده‌وه
سێ كارمه‌ندی ئاسایشی گه‌رمیان شه‌هیدبوون
به‌غدا.. خۆپیشانده‌ران بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی ئاهه‌نگ ده‌گێڕن
کچە کوردێک مارکەیەک بەناوی خۆی بەرهەمدەهێنێت
لە حاجی ئۆمران بەفر دەبارێت
دواجار كاروانی به‌ره‌و كۆنگره كه‌وته رێ ..!
كورد هاوده‌نگی كام به‌ره‌ی عیراق ده‌بێت
گەردەلولی شۆڕش! عيراق بەرەوکوێ دەبا؟
سه‌عدی پیره: یه‌كێتی له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی كێشه‌كانه
كۆنفرانسی مه‌ڵبه‌ندی كۆیه كۆتایی هات
رزگار عەلی: كۆنفرانسی مەڵبەندەكان بەباشی بەڕێوەدەچێت
بە ئامادەبوونی چەندین پارت و لایەنی سیاسی كوردستانی لە هەرچوارپارجەی كوردستان ڕۆژی هەینی بەرواری 6-12-2019 كۆبوونەوەی كۆمیتەی هاوكاری لە شاری كۆبنهاگن بەڕیوەچوو.
فینلاند.. یادی دامەزراندنی پارتی كرێكاران دەكرێتەوە حیزبی دادپەروەری و یەكسانیخوازی سەردانی كۆمیتەی دانیمارك دەكات
لاهور شێخ جه‌نگی له‌چاوپێكه‌وتنێكدا بۆ ئاژانس رایگه‌یاندوه، بۆ كۆنگره دژی تهوافوقم، به‌ڵام له‌گه‌ڵ لێكتێگهیشتندام لاهور ش...
كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه روبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كچه ئێزیدیهك له‌گه‌ڵ چهكدارێكمی داعش بڵاوده‌كاته‌وه كه...