riklam

شاناز برایم ئەحمەد پشتیوانییەكانی دووپاتدەكاتەوە

ی.ن.ک‌‌ 03:51 PM - 2019-10-09
.

.

ئەمڕۆ ۹-۱۰-۲۰۱۹، لە بارەگای مەكتەبەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، خاتوو شاناز برایم ئەحمەد بەمەبەستی دەربڕینی پشتیوانی و بەسەركردنەوە و پیرۆزبایكردن، سەردانی هەریەك لە رزگار عەلی  ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردن و بەرزان ئەحمەد كوردە ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و لێپرسراوی بۆردی ڕێكخراوە جەماوەری و NGO كان و نەرمین عوسمان ئەندامی سەركردایەتی و سەرپەرشتیاری مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان و هەژار حەسەن كوێستانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی شەهیدانی كرد.

لەو دیدارانەدا، كە ژمارەیەك لە هەڤاڵان و كادرانی مەكتەبەكان ئامادەیبوون، وێرای گفتوگۆكردن لەسەر پێشهاتەكانی ناوچەكە و بارودۆخی سیاسی كوردستان بەگشتی، باس لە دۆخی ناوخۆی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان و كاری رێكخراوەی و كاروباری مەكتەب و دەزگای هەڵبژاردن كرا.

لای خۆشیانەوە،  هەریەك لە رزگار عەلی و بەرزان ئەحمەد كوردە و نەرمین عوسمان و هەژار حەسەن كوێستانی، خۆشحاڵی و سوپاسگوزاریان بۆ سەردان و بەسەركردنەوەكەی خاتوو شاناز دەربڕی.


PUKmedia  تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket