riklam

عیماد ئەحمەد: یەكێتی و گۆڕان پەیوەندییەكانیان پتەوتر دەكەن

ی.ن.ک‌‌ 12:08 PM - 2019-10-09
.

.

ئەمڕۆ چوار شەممە وەفدێكی یەكێتی سەردانی بزوتنەوەی گۆڕانی كردوو لە كۆبوونەوەیەكیشدا گفتوگۆی چەند پرسێكی سیاسیان كرد.

لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە PUKmedia ی راگەیاند: وەفدەكەی یەكێتی بەمەبەستی پیرۆزبایی هەڵبژاردنەوەی عومەر سەید عەلی بەرێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، سەردانی بزوتنەكەی كردووە و هیوای سەركەوتنمان بۆ خواستون.

هاوكات هەر لەوبارەیەوە عیماد ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكیدا بۆ كەناڵی گەلی كوردستان رایگەیاند: لەكۆبوونەوەكەمان لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان گفتوگۆمان لەبارەی چەند پرسێكی سیاسی كرد و پیرۆزبایمان لە رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان و دەستەی نوێی بەڕێوەبردنی بزوتنەوەكەش كرد.

راشیگەیاند: لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان پەیوەندییەكانمان پتەوتر دەكەین و پەرەی پێدەدەین.

رۆژی 14-9-2019 لە ناو جڤاتی نیشتمانیدا، هەڵبژاردنی ئەندامانی خانەی راپەڕاندن و رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان ئەنجامدرا و تێیدا عومەر سەید عەلی بۆ ماوەی دوو ساڵی داهاتوو بووەوە بەرێكخەری گشتی بزوتنەوەكە.

PUKmedia ژینەر محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket