riklam

بەنداوی دوكان بۆ وەرزی باران بارین ئامادەیە

کوردستان 10:00 AM - 2019-10-09
.

.

سیروان سەرحەد قائیمقامی قەزای دوكان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دوكانی كردو دوای بەسەر كردنەوەی تەواوی بەشەكانی لەگەڵ حەمە تاهر جەلال بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان كۆبۆوە.

لەكۆبوونەوەكەشدا سیروان سەرحەد رایگەیاند: مەبەست لەسەردانەكەیان بۆ بەنداوی دوكان، دەربڕینی ستایش و سوپاس بووە بۆ بەڕێوەبەرو سەرجەم كارمەندانی بەنداوەكە، كە لە رابردوودا زۆر خەمخۆرانە كاریان كردووە بەتایبەت كاتی سەرڕێژكردنی بەنداوەكە.

لەكۆبوونەوەكەشدا باس لەشێوازی خۆ ئامادەكردن كرا بۆ وەرزی باران بارینی ئەمساڵ، كە بەهۆی بەرزی ئاستی ئاو لە دەریاچەكەدا ئەگەری سەر ڕێژ كردنەوە ئەگەرێكی بەهێزە .

جەختیشكرایەوە كە بەڕێوەبەرایەتی بەنداوی دوكان بۆ هەر ئەگەرێك ئامادەن و  بەنداوەكەش هیچ مەترسییەكی لەسەر نییە.

PUKmedia شاڵاو ئەحمەد- دوكان

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket