riklam

تاوتوێكردنی چەند پرسێك ئەنجومەنی وەزیران كۆدەكاتەوە

کوردستان 09:48 AM - 2019-10-09
.

.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ تاوتوێكردنی دۆخی سیاسی عیراق و سوریا و كۆدەبێتەوە.

لەوبارەیەوە سەمیر هەورامی وتەبێژی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم بە PUKmedia ی رایگەیاند، ئەمڕۆ چوار شەممە 9-10-2019، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆك و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم كۆدەبێتەوە.

وتیشی: تەوەرەكانی كۆبوونەوەكە گفتوگۆكردنە لەبارەی دۆخی سیاسی عیراق و سوریا و هەڵوێستی هەرێم و ئاماددەكارییەكانی لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێم بۆ هەر ئەگەر و پێشهاتێك لەدەرئەنجامی گۆڕانكاریی ناوچەكە روبدات بەتایبەتی هاتنی ئاوارەكان.

راشیگەیاند: چەند بابەتێكی پەیوەست بەوەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە دەبێت.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket