riklam

له‌هه‌ر دوو چركه‌یه‌ك كه‌سێك ئاواره‌ ده‌بێت

جیهان 09:00 AM - 2019-10-09
.

.

به‌پێی راپۆرتێكی ئاژانسی په‌نابه‌رانی سه‌ربه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ساڵی 2018 زۆرترین هاووڵاتی ئاواره‌بوون و له‌هه‌ر دوو چركه‌یه‌كدا كه‌سێك ئاواره‌بووه‌.

 

له‌راپۆرته‌كه‌ی ئاژانسی په‌نابه‌رانی سه‌ربه‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا، هاتووه‌:"

- له‌هه‌ر یه‌ك له‌وڵاته‌كانی سوریا، سودانی باشور، ئه‌فغانستان، كۆڵۆمبیا، میانمارو سۆماڵ زۆرترین هاووڵاتی به‌هۆی جه‌نگ و گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وای هه‌رێمیه‌وه‌ ئاواره‌بوون.

- زۆرترین ئه‌و ئاوارانه‌ی كه‌ له‌وڵاته‌كه‌یان چوونه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ له‌وڵاته‌ دراوسێكیانیان په‌نادراون وه‌ك سوریا كه‌ به‌شێكی زۆریان له‌ئه‌رده‌ن و توركیادان و ئه‌فغانستانیش چوونه‌ته‌ وڵاتی پاكستانه‌وه‌.

- هه‌ر به‌پێی ئه‌و ئاواره‌ 26 ملیۆن ئاواره‌ی ده‌ره‌وه‌ی سنوری وڵاتان هه‌بووه‌و 41 ملیۆنیش ئاواره‌ی ناوخۆن واته‌ له‌ناو وڵاته‌كه‌ی خۆیان له‌شوێنێكه‌وه‌ بۆ شوێنێكی تر ئاواره‌بوون.

- گۆڕانكاریه‌كانی كه‌شوو هه‌وای هه‌رێمی زۆرترین هاووڵاتی ئاواره‌ كردوه‌، دوای ئه‌وه‌ش جه‌نگ دێت، به‌تایبه‌ت جه‌نگی سوریاو عیراق و راودونانی موسڵمانانی رۆهینگا.

له‌ساڵی 2018 له‌سه‌رانسه‌ری جیهان 71 ملیۆن كه‌س ئاواره‌بوون كه‌ده‌كاته‌ هه‌ردوو چركه‌ هاووڵاتیه‌ك ئاواره‌ بووه‌.

- به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ 3 ملیۆن و 500 هه‌زار هاووڵاتی ئاواره‌بوو داوای مافی په‌نابه‌ریه‌تیان كردوه‌.

- هه‌ریه‌ك له‌وڵاته‌كانی كۆڵۆمبیا هه‌شت ملیۆن و سوریا 13 ملیۆن و كۆنگۆی دیموكراتیك 5,4 ملیۆن زۆرترین ئاواره‌ی ناوخۆییان هه‌یه‌.

- كۆتاییه‌كانی  ساڵی 2018 گه‌وره‌ترین گروپی ئاواره‌ی له‌جیهان روویداوه‌ كه‌ 25،9 ملیۆن هاووڵاتی ئاواره‌بوون كه‌ نزیك به‌ نیوه‌یان منداڵبوون و به‌پێی رێ>ه‌یی له‌ هه‌ر 4 كه‌س یه‌كێكیان هاووڵاتی سوریایی بوون.

- نیو ملیۆن و 190 هه‌زار په‌نابه‌ری ئه‌فغانستانی چوونه‌ته‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیاوه‌و له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه‌ پێشوازیان لێكراوه‌و له‌ئێستادا دۆسه‌یی یاساییان هه‌یه‌.


PUKmedia 

   سه‌رچاوه‌: The BBC World

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket