riklam

گەنجێک لە پرۆژەیەکی ئاوی کشتوکاڵیدا خنکا

کوردستان 12:18 AM - 2019-10-09
.

.

مێرد منداڵێكی ته‌مه‌ن 16 ساڵان له‌پرۆ>ه‌یه‌كی ئاوی كشتوكاڵیدا خنكا.

 

مقه‌ده‌م عه‌لی جه‌مال قه‌دوری وته‌بێژی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاندوه‌:" ئەمشەوی سێ شەمە لەگوندی شێخ لەنگەر سەربەناحییەی کوڵەجۆ گەنجێک بەناوی ( ئەیوب شاکر محمود) لەدایکبووی 2003 لەپرۆژەیەکی ئاوی کشتوکاڵدا خنکا".

 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌:"  دوای گەڕان تیمەکانی فریاکەوتن و غەواسی گەرمیان توانیان تەرمەکەی بدۆزنەوە لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو پۆلیسیش لێکۆڵینەوە لەهۆکاروچۆنێتی خنکانی ئەوگەنجەدەکات

 

ئاشكرایكردوه‌:"  لەئێستاشدا بەبڕیاری دادوەربەپێی مادەی 408 گەنجێک کە هاوڕێی ناوبراوبوەو لەکاتی ڕوداوەکە لەگەڵی بوە بەندکراوە.

 

PUKmedia  راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket