زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی وەڵامی رووداو دەداتەوە
کوردستان 08:13 PM - 2019-10-08.
زانكۆی پۆله‌ته‌كنیكی سلێمانی له‌سه‌ر راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانی رۆژنامه‌ی رووداو روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی راپۆرتێكی نهێنی له‌سه‌ر زانكۆكه به‌بێ ویژدانانه به‌رامبه‌ر به‌ناو ناوبانگ و ئه‌و خزمه‌ته ده‌زانێت كه‌له‌رابردوو ئێستادا كردویانه.
له‌و روونكردنه‌وه‌یه‌دا کەزانکۆی پۆلەکنیکی سلێمانی بڵاویکردوەتەوە، هاتووه:" رۆژنامه‌ی (رووداو) له‌ژماره‌ی (573) له 7\10\2019دا، راپۆرتێكی (دوور‌و درێژ!!)ی له‌سه‌ر راپۆرتێكی (نهێنی) چاودێری دارایی بڵاوكردۆته‌وه، له‌سه‌ر زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی، كه تیایدا هه‌ندێ سه‌رنج و تێبینی ئه‌و ده‌زگایه ده‌خاته‌رِوو له‌سه‌ر زانكۆی ناوبراو، له‌لایه‌نی داراییه‌وه، سه‌رجه‌م ئه‌و خاڵانه‌ی له‌راپۆرته نهێنییه‌كه‌ی چاودێریدا هاتووه، شتگه‌لێكی زۆر ساده‌و ساكارن و ده‌ست به‌جێ لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی زانكۆمانه‌وه دانراوه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌و رونكردنه‌وه‌ی گشت ئه‌و تێبینی و سه‌رنجانه.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانین بۆ رایگشتی بخه‌ینه‌رِوو، هه‌ندێ خاڵی گرنگ و سه‌رسورِهێنه‌ره له‌سه‌ر راپۆرته‌كه‌ی (رووداو) كه به كورتی ده‌یانژمێرین:
1- جێگه‌ی گومان و سه‌راسیمه‌بوون ئه‌وه‌یه، چۆن و به چی میكانیزمێك راپۆرتێكی نهێنی ده‌ستی ده‌زگایه‌كی میدیایی ده‌كه‌وێت؟؟ له‌وه‌ش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه، چۆن ئه‌و ده‌زگا میدیاییه (پرۆفێشناڵه) رێگه به‌خۆی ده‌دات راپۆرتێكی نهێنی ده‌زگایه‌كی وه‌كو چاودێری دارایی بڵاوبكاته‌وه، به‌بێ گه‌رِانه‌وه بۆ پره‌نسیپه ئیتیكییه سه‌ره‌تاییه‌كانی رۆژنامه‌وانی، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی به‌رێز سه‌رۆكی حكومه‌ت جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ی ده‌بێت تایبه‌تمه‌ندێتی ده‌زگاكان حكومه‌ت بپارێزرێت و هیچ سنورێكی یاسایی تێنه‌په‌رِێندرێت، ئه‌مه وێرِای ئه‌وه‌ی شێوازی ده‌ستكه‌وتن و پێداگرتن له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی (به‌و شێوه‌یه‌ی كه خۆیان ده‌یانه‌وێت) بۆخۆی جێی گومان و له‌سه‌ر وه‌ستانه!
2- ئه‌گه‌ر ئه‌م راپۆرته له‌پاش ده‌ستكه‌وتنی (به‌هه‌ر شێوازێك بێت) نیازی بڵاوكردنه‌وه‌یان هه‌بوایه، ده‌بوو وه‌ك خۆیان له‌كۆتاییدا نووسیویانه (پ.ی.د.ئالان فه‌ره‌یدوون سه‌رۆكی زانكۆی پۆلیته‌كنیكی سلێمانی ده‌شڵێت: لیژنه‌یه‌كمان به‌سه‌رۆكایه‌تی یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری دارایی و كارگێرِی و چه‌ند ئه‌ندامێك پێكهێناوه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و تێبینیانه‌ی له‌و راپۆرته‌ی دیوانی چاودێری دارایی هاتوون)، ده‌بوو چاوه‌رِێی وه‌ڵامی ئه‌و لیژنه‌یه بكه‌ن و دانبه‌خۆیاندا بگرن هه‌تا به‌هه‌مان شێوازی ده‌ستكه‌وتنی راپۆرته‌كه‌ی چاودێری دارایی، هه‌ر ئاواش ئه‌مه‌یان ده‌ستبكه‌وتایه‌و ئه‌وسا به‌رامبه‌ر به‌یه‌ك، یا بڵاویان بكردایه‌ته‌وه یان ویژدانیان بكردایه به‌حه‌كه‌م، كه ئایا سه‌رجه‌م وه‌ڵامه‌كان شوێنی خۆیان گرتووه یان نا؟ ئه‌گه‌ر وابوو ئه‌وا ده‌ستخۆشیان بكردایه‌و خۆ ئه‌گه‌ر ناش، هه‌میشه ئاماده‌ین بۆ جێبه‌جێكردنی سه‌رجه‌م یاسا‌و رێنماییه‌كان.
3- ئێمه نازانین، ده‌بێت چ ده‌زگایه‌كی میدیایی هه‌بێت، كه خۆی به‌خاوه‌نی میلله‌ته‌كه‌ی بزانێت و كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌له‌كه‌ی بكات، كه‌چی به‌شێوازێكی نالۆژیكییانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌یه‌كی پیرۆزی وه‌كو زانكۆ بكات؟!
ئه‌مه له‌كاتێكدا كه ده‌بوو له‌جیاتی ئه‌و راپۆرته‌ی بۆ شكاندنی شكۆی زانست بڵاویكرده‌وه (به‌حیسابی خۆی) ده‌بوو راپۆرتێكی له‌سه‌ر ئه‌م شتانه بكردایه:
1- له‌ماوه‌ی بایكۆتی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان و سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت، بۆ یه‌ك چركه‌سات زانكۆمان له‌ده‌وامكردن دانه‌برِاوه‌و هه‌رگیز سه‌نگه‌ری زانین و فێركردنی چۆڵنه‌كردووه.
2- رانكی زانكۆمان، كه له‌بنه‌رِه‌تدا له‌لیستی زانكۆ باشه‌كاندا نه‌بووه، هه‌نووكه یه‌كێكه له‌زانكۆ رانك به‌رزه‌كان، كه ئه‌مه جێی شانازییه پێش ئێمه بۆ (رووداو) كه ده‌بوو هه‌ستی پیرۆزی كوردایه‌تی هانیان بدات بۆ خستنه‌رِووی ئه‌و راستیانه كه سه‌رجه‌میان بۆ خزمه‌تكردنی خوێندكاران و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و له‌كۆتاییشدا كورد‌و كوردستانه.
3- خۆزگه (رووداو) راپۆرتێكی ده‌كرد له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی پێشكه‌ش به‌به‌شه‌ناوخۆییه‌كان و دروستكردنی تاقیگه‌و هۆڵی خوێندن و بره‌ودان به‌لایه‌نی زانستی و ئه‌كادیمی و وۆرك شۆپ و كۆنفرانسی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی و چاودێریكردنی سه‌رجه‌م كار‌و چالاكییه‌كانی كۆلێج و په‌یمانگاكان، به‌شه زانستییه‌كان، گۆرِانكاری له‌پرۆگرامه‌كانی خوێندن، دروستكردنی رایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه، به‌مه‌به‌ستی خزمه‌تكردنی چین و توێژه جیاوازه‌كان.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو:" زانكۆمان سه‌رقاڵی به‌رهه‌مهێنانی تاكی به‌رهه‌مهێنه بۆ ئه‌م گه‌له سته‌مدیده‌یه كه ساڵه‌هایه تێده‌كۆشێت بۆ ده‌ستخستنی ئازادی و مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی خۆی، زانكۆمان له‌خه‌یاڵی ئه‌وه‌دایه كه گیانی به‌رزه‌فڕی شه‌هیدان خۆشنودبكات، خزمه‌ت به‌كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌ی سه‌نگه‌ره‌كان و رۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له به‌شمه‌ینه‌ته بكات.
له‌كۆتایی روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه:" زۆر كه‌ناڵی میدیایی هه‌ن كه به (سوپاس)ه‌وه كار‌و چالاكییه‌كانی ئێمه‌یان خستۆته‌رِوو، ده‌ستخۆشیان لێده‌كه‌ین، زۆری تریش هه‌ن كه ئاماده‌ن ئه‌م كاره پیرۆزه بكه‌ن، به‌ڵام داوا له‌ده‌زگای میدیایی (رووداو) ده‌كه‌ین كه به‌وكاره پیرۆزه هه‌ڵسن، ماده‌م نیازیان پاكه‌و ئه‌ركی خزمه‌تكردنی میلله‌تی كوردیان گرتۆته ئه‌ستۆ، زانكۆمان پابه‌نده به‌و لیژنه‌یه‌ی كه چاودێری دارایی داوایكردووه‌و وه‌ڵامی سه‌رجه‌م سه‌رنجه‌كانیان به‌خاڵ و بی كه‌موكوڕی ده‌ده‌ینه‌وه.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28