riklam

لیستی برایه‌تی: ره‌فتاره‌كانی راكان جبوری جێی قبوڵ نییه‌

کوردستان 07:47 PM - 2019-10-08
.

.

لیستی برایه‌تی له‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، راكان سه‌عید جبوری، پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركوك تۆمه‌تبارده‌كه‌ن به‌ دورخستنه‌وه‌ی لێپرسراوانی كورد له‌ فه‌رمانگه‌كانی شاره‌كه‌و ئه‌نجامنه‌دانی خزمه‌تگوزاری له‌ناوچه‌ كوردییه‌كان.

ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی لیستی برایه‌تی له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا هاتووه‌، كه‌ دواینیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 8ی تشرینی یه‌كه‌م، له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هات كه‌ له‌ بینای پارێزگا به‌ڕێوه‌چوو.

ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، به‌یاننامه‌كه‌ی خوێنده‌وه‌ و رایگه‌یاند: "وه‌كو لیستی برایه‌تی به‌ توندی ناڕه‌زایی خۆمان ده‌رده‌بڕین له‌سه‌ر ره‌فتاری تاكڕه‌وانه‌ی راكان سه‌عید، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت، هه‌موو كار و ره‌فتاری دژ به‌ كوردی كه‌ركوكه‌ به‌گشتی و به‌ تایبه‌تی گونده‌ كوردنشینه‌كان، جارێك هانی عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان ده‌دات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناو كه‌ركوك، به‌ مه‌به‌ستی ته‌عریبكردن، جارێكیش گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌ هاورده‌كان بۆ گونده‌كانی سه‌ر به‌ داقوق، دوبز، سه‌رگه‌ڕان و له‌یلان) كه‌ ئامانج لێی گۆڕینی باری دیمۆگرافیای شاره‌كه‌یه‌".

وه‌كو لیستی برایه‌تی به‌ توندی ناڕه‌زایی خۆمان ده‌رده‌بڕین له‌سه‌ر ره‌فتاری تاكڕه‌وانه‌ی راكان سه‌عید

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ناوبه‌ناو بڕیار بۆ دورخستنه‌وه‌ی لێپرسراوانی كورد ده‌دات له‌ فه‌رمانگه‌ گشتییه‌كان و دیوانی پارێزگا به‌ ناوی هاوسه‌نگییه‌وه‌.

ئه‌و وتی: "له‌ یه‌كی تشرینی 2019ه‌وه‌ بێگوێدانه‌ راو بۆچونی كوردو داوكارییه‌كانی لیستی برایه‌تی، راكان سه‌عید كۆنوسێكی مۆركردووه‌ به‌هه‌ماهه‌نگی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی عه‌ره‌ب و توركمان بۆ دورخسته‌وه‌ی به‌رپرسه‌ كورده‌كان كه‌ له‌ لێپرسراوی به‌شه‌كان و ژوره‌كانی دیوانی پارێزگای كه‌ركوك پێكدێن".

"ئه‌م جۆره‌ ره‌فتارانه‌ی پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركوك، دژی یاسا و ده‌ستور و رێككه‌وتنی سیاسیی و پێكه‌وه‌ژیانی نه‌ته‌وه‌كانه‌، دورخستنه‌وه‌ی كورد له‌ پارێزگای كه‌ركوك ده‌چێته‌ خانه‌ی ده‌مارگیریی و بیركردنه‌وه‌ی ته‌سك به‌ عه‌قڵیه‌تێكی شۆڤێنی و ده‌بێته‌هۆی تێكدانی بارودۆخی سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تی"، به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی لیستی برایه‌تی.

تیایدا جه‌ختیشكراوه‌ته‌وه‌، كه‌ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ "به‌ره‌و پشێویی و ململانێی نێوان نه‌ته‌وه‌كان ده‌مانبات، ده‌بوو پارێزگاری به‌وه‌كاله‌ت هه‌وڵی هێنانه‌كایه‌ی ده‌رفه‌رتی هه‌لی كار و دامه‌زارندنی گه‌نجان و پڕۆژه‌ی ستراتیجی بۆ خزمه‌تگوزاریی و نه‌هێشتنی بێكاری له‌ پارێزگاكه‌ بدایه‌، نه‌ك سیاسه‌تی قۆرغكاری له‌ به‌ڕێوه‌بردنی دامه‌زاروه‌كانی پارێزگا په‌یڕه‌وبكات".

ئه‌و هه‌نگاوانه‌ به‌ره‌و پشێویی و ململانێی نێوان نه‌ته‌وه‌كان ده‌مانبات
لیستی برایه‌تی به‌رپرسیارێتی تێكچونی بارودۆخه‌كه‌ ده‌خه‌نه‌ ئه‌ستۆی راكان سه‌عید.
ئه‌حمه‌د عه‌سكه‌ری وتی "چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر نامه‌یه‌كمان ئاراسته‌ی راكان سه‌عید كردو له‌ كاره‌ نایاساییه‌كان ئاگادارمان كرده‌وه‌... لای ئێمه‌ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ جێگای قبوڵ نییه‌، پێویسته‌ به‌ زوترین كات رابگیرێت، یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی باسمان كرد خزمه‌تگوزاریی ناوچه‌ كوردنشینه‌كانه‌".
"لێره‌وه‌ ئاگاداری راكان سه‌عید ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌ دورستیی و برایه‌تی و پێكه‌وه‌ژیان كار بكات و رێز له‌ ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد بگرێت كه‌ زۆرینه‌ی پارێزگای كه‌ركوك پێكده‌هێنێت و ئه‌گه‌ر كورد وه‌لاوه‌بنرێت وه‌ڵامی خۆمان ده‌بێت.

لیستی برایه‌تی كه‌ركوك

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket