riklam

سه‌رۆك كۆمار: ده‌بێت چاكسازییه‌ پێویسته‌كان جێبه‌جێبكرێن

عیراق 07:13 PM - 2019-10-08
.

.

دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق دووپاتیكرده‌وه‌ عیراقییه‌كان شێلگیرانه‌ هه‌نگاو ده‌نێن بۆ پێشه‌وه‌ به‌ره‌و به‌جێگه‌یاندنی پرۆژه‌ی بنیادنانی ده‌وڵه‌ت و ئه‌ركی ئێمه‌شه‌ چاكسازی پێویست بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ژیانێكی ئازادو شكۆمه‌ند به‌دیبێت بۆیان.

له‌میانی پێشوازیكردنی له‌ ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی دیاری مه‌دینه‌ سه‌در ئه‌مڕۆ 8-10-2019، له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا، دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ خۆپیشاندان مافێكی ره‌وایه‌ بۆ هه‌موو هاووڵاتییه‌ك به‌و مه‌رجه‌ی هێمنانه‌ بێت و به‌بێ ئه‌وه‌ی خوێنی هاووڵاتییان و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی تیادا بڕژێت، یاخود سه‌رپێچی نه‌بێت بۆ سه‌ر دامه‌زراوه‌ گشتییه‌كانی ده‌وڵه‌ت.

 رونیشیكرده‌وه‌، سه‌رۆكایه‌تی كۆمار پشتیوانی ده‌كات له‌ قه‌ره‌بوونكردنه‌وه‌ی زیان لێكه‌وتووان و كاركردن بۆ لێپێچینه‌وه‌ له‌ تاوانباران و ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاسا كه‌ ده‌ستڕێژی گولـله‌یان كردووه‌.

سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا،پێویسته‌ چاكسازی وه‌زاری بكرێت بۆ باشتركردنی ئه‌دای حكومه‌ت به‌جۆرێك كه‌ ئاستی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌كانی ببێته‌ مایه‌ی فه‌راهه‌مكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و ڕه‌خساندنی هه‌لی كار بۆ ئه‌وانه‌ی بێ كارن و ده‌سته‌به‌ركردنی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket