riklam

سه‌رۆك كۆمار: ده‌بێت گه‌نده‌ڵكاران دادگایی بكرێن

عیراق 05:54 PM - 2019-10-08
.

.

دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عیراق دووپاتی كرده‌وه‌ پێویسته‌ دۆخه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكان ئارام بكرێته‌وه‌و ئه‌ویش له‌رێگه‌ی دانبه‌خۆداگرتن له‌پێناو پارێزگاریكردن له‌ ئاسایش و سه‌قامگیری.

له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ 8-10-2019، له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ پارێزگاره‌كانی پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق، سه‌رۆك كۆمار جه‌ختی كرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگی پارێزگاریكردن له‌ خۆپیشانده‌رانی ئاشتی خوازو پارێزگاریكردن له‌ ئاسایشی گشتی و رێگرتن له‌ رشتنی خوێنی زیاتر، هاوكات به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك كه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منییه‌كان و موڵكی گشتی، ئاماژه‌شی كرد به‌ پێویستی هه‌رچی زووی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی كه‌ كرایه‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ره‌كان.

سه‌رۆك به‌رهه‌م ئاماژه‌ی كرد بۆ به‌پێویستی جێبه‌جێكردنی داواكاری هاووڵاتییان له‌پارێزگاكانیان به‌ زووترین كات ئه‌ویش له‌رێگه‌ی ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی كار بۆ گه‌نجانی بێ كار تاكو په‌تای بێ كاری به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه‌ ببرێت و پێداویستییه‌ ره‌واكانیان بۆ ژیانێكی شكۆمه‌ند بره‌خسێنرێت، هاوكات ئاسانكاری بكرێت بۆ پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون و دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ ته‌واوی پارێزگاكان.

سه‌رۆك كۆمار دووپاتیشیكرده‌وه‌ پێویسته‌ به‌ گژ گه‌نده‌ڵی دارایی و ئیدارییدا بچینه‌وه‌و گه‌نده‌ڵكارانیش دادگای بكرێن.

سه‌رۆك كۆمار به‌ وردی گوێی بۆ پارێزگاره‌كانی باشورو ناوه‌ڕاست و كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا گرت له‌سه‌ر بارودۆخی پارێزگاكانیان و وه‌ ئه‌و بارودۆخانه‌ی كه‌ ده‌بنه‌ رێگر له‌ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كان و ئه‌و هه‌وڵه‌ پێویستانه‌ی كه‌ گرنگه‌ بۆ جێبه‌جێكردنی چاكسازییه‌كان.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket