خوێندنی باڵا: له 74%ی ده‌رچووان له خوێندنی خۆرایی زانكۆ حكومییه‌كان وه‌رگیراون
کوردستان 05:42 PM - 2019-10-08.
به‌بۆنه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان، وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی پیرۆزبای له ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی كرد‌و هیوای خواست ببن به‌سه‌رمایه‌ی مرۆیی سوود به‌خش بۆ داهاتووی وڵاته‌كه‌مان.
ئه‌م وتانه‌ی د.ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕێكه‌وتی (٨/١٠/٢٠١٩) له میانی ئه‌و كۆنگره رۆژنامهوایهدا هات كه به‌مه‌ستی ڕاگه‌یاندنی ناوی ده‌رچوان له زانكۆ و په‌یمانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له دیوانی وه‌زاره‌ت ڕێكخرابوو.
له‌ده‌سپێكی كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه د.ئارام محه‌مه‌د پیرۆزبایی له‌ده‌رچوانی پۆلی دوانزه كرد‌و ڕایگه‌یاند خوێندكاران سه‌رمایه‌ی مرۆیی گرنگی ئه‌م هه‌رێمه‌ن و ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌ت ته‌واوی ئاماده‌كاری و پشتیوانیان ده‌بین بۆ سه‌ركه‌وتنیان له‌پرۆسه‌ی خوێندن.
وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی وتیشی: چه‌ند سه‌رنج و تێبینییه‌ك هه‌ن له‌باره‌ی دواكه‌وتنی ڕاگه‌یاندنی ناوی درهچووان، به‌و هۆیه‌ی ئه‌م پڕۆسه‌یه پڕۆسه‌یه‌كی ورد‌و ته‌كنیكییه بۆیه ئێمه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر هێڵین بتوانین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته زیاتر تاوتوێ بكه‌ین، وتیشی: بابه‌تی ڕاگه‌یاندنی ناوی ده‌رچوانیش په‌یوه‌ندی به‌زیادكردنی پلانه‌وه هه‌بوو كه‌سه‌ره‌تا زانكۆكان پلانیان زیاد كرد‌و دواتریش ئێمه وه‌ك وه‌زاره‌ت ڕیژه‌ی (%٣٠) كورسی خوێندنی گشتیمان زیاد كرد ئه‌مه‌ش له‌پێناو ڕه‌خساندنی هه‌لی زیاتر به‌ده‌رچوان.
د.ئارام محه‌مه‌د وتیشی: به‌گشتی ڕێژه‌ی وه‌رگرتن بۆ ساڵی خوێندن به‌م شێوه‌یه بووه: بۆ پلانی به‌خۆڕایی له‌زانكۆ و په‌یمانگه‌كان (%٧٤) و ئێواران (%١٤) و پارالێڵ (%٨) وتیشی به‌م شێوه‌یه بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠) له زانكۆ و په‌یمانگه حكومییه‌كان دا (٤١٨٣٣) خوێندكار وه‌رگیران.
وه‌رگیراوان به‌ژماره:
د.خه‌تاب ئه‌حمه‌د شێخانی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خوێندن و پلاندانان و به‌دواداچوون له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ئه‌نجامی وه‌رگرتنی خوێندكارانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ڕاگه‌یاندو وتی: وه‌زاره‌ته‌كه‌مان ماوه‌یه‌كه به‌چڕی و ورد كار بۆ وه‌رگرتنی خوێندكاران له زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات، وتیشی ئه‌مساڵ ده‌رچوانی خولی یه‌كه‌م و دوه‌می قۆناخی (١٢)ی ئاماده‌یی له یه‌ك كاتدا بهسیستمهكانی (زانكۆلاین, پارالێل و ئیواران) داوایان پێشكه‌ش كرد كه (٣٨٢٨٤) ده‌رچوی پۆلی دوانزه‌ی ئه‌مساڵ فۆرمی وه‌رگرتنیان له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان پێشكه‌ش كردووه، له ئه‌نجامدا (٢٨١٨٥) خوێندكار كه ده‌كاته ڕێژه‌ی (%٧٤) له‌پلانی گشتی واته خوێندنی به‌خۆڕایی له زانكۆ و په‌یمانگه حكومیه‌كان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠) وه‌رگیران، و (٣١٣٦) ده‌رچوی دیكه‌ش كه ده‌كاته (%٨) له‌خوێندنی پارالێڵ وه‌رگیراون و (٥٥٤٤) ده‌رچوی دیكه‌ش كه ده‌كاته ڕێژه‌ی (%١٤) له خوێندنی ئێواران وه‌رگیراون به‌وه‌ش ڕێژه‌ی وه‌رگرتن بریتیه له (٩٦%)ه، (١٤٨١) خوێندكاریش كه ده‌كاته ڕێژه‌ی (%٤) به‌هۆی هه‌ڵه پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕم له‌هه‌ڵبژاردنی به‌شه‌كان ناویان نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و هاوكات (٣٠٥٢) كورسی به‌تاڵیش له‌زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ماون به‌پێشكه‌شكردنی سكاڵا ناوی ئه‌وانه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه و ڕێژه‌ی وه‌رگرتن ده‌بێت به له (%١٠٠).
كاتی دۆزینه‌وه‌ی شوێنی وه‌رگرتن له زانكۆكان
د.خه‌تاب ئه‌حمه‌د شێخانی ده‌رچوانی پۆلی دوانزه‌ی ئاماده‌یی ئاگادار كرد، كه له ڕێگه‌ی وێبسایتی ئه‌لیكترۆنی، (www.regayzanko.com) به به‌كارهێنانی هه‌مان ناوی به‌كارهێنه‌رو وشه‌ی تێپه‌ڕ (یوزهرنهیم و پاسۆرد) كه پێشتر فۆرمه‌كانیان پێ بڕكردبوهو، ده‌توانن ئه‌و شوێنه بدۆزنه‌وه كه لێیی وه‌رگیراون.
ده‌چووانی ساڵانی دیكه‌ش ناویان گه‌ڕاوه‌ته‌وه
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامهییهدا د.خه‌تاب شێخانی وتیشی جگه له‌ده‌رچووانی ساڵی ٢٠١٩ ده‌رچوانی ساڵی پاریش كه ناویان نه‌گه‌ڕابۆوه داوایان پێشكه‌ش كردووه كه ژمارهیهان (٦٧٩٣) خوێندكاره‌و (٩٦٥) ده‌رچو ناویان له پلانی گشتی واته خوێندنی به‌خۆڕایی گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و (١٠٢٢) دهرچوش له خوێندنی پارالێڵ و (٢٩٨١) دهرچوش له‌خوێندنی ئێواران ناویان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و به‌مه‌ش (٤٩٦٨) ده‌رچوی ساڵانی رابردو له‌مساڵی خوێندن ناویان له زانكۆ و په‌یمانگاكان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و به‌مه‌ش له‌گه‌ڵ ده‌رچووانی ئه‌مساڵ كۆی وه‌رگیراوان (٤١٨٣٣) خوێندكار ناویان له زانكۆ و په‌یمانگه‌كان گه‌ڕاوه‌ته‌وه.
ده‌رچوان ده‌توانن سكاڵا به ئۆنڵاین پێشكه‌ش بكه‌ن
له‌باره‌ی پێشكه‌شكردنی سكاڵا، د.خه‌تاب شێخانی وتی: ئه‌و ده‌رچوانه‌ی سكاڵایان هه‌یه به‌هه‌مان پاسۆرد و یوزهرنهیمهوه ده‌چنه ناو سیستمه‌كه‌و ده‌توانن سكاڵا پێشكه‌ش بكه‌ن كه تا ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه سه‌عات (12)ی شه‌و پێشكه‌شكردنی سكاڵا به‌رده‌وام ده‌بێت، هاوكات بۆ دابه‌زینی به‌ش و كۆلێژهكانیش وتی: به‌هه‌مان پڕۆسه و له‌نێو سیستمی وه‌رگرتندا واته وێب سایتی (www.regayzanko.com) ده‌رچوان ده‌توانن داوای دابه‌زین بكه‌ن.
PUKmedia ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی خوێندین باڵا
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19