riklam

تره‌مپ: كوردمان له‌بیرنه‌كردوه‌و هاوكاریشیان ده‌كه‌ین

جیهان 04:32 PM - 2019-10-08
.

.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كوردمان له‌ بیر نه‌كردووه‌و هاوكاریشیان ده‌كه‌ین.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 8-10-2019، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ نوێترین تویتیدا له‌پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نوسیویه‌تی: ئێمه‌ له‌ئێستادا سوریا به‌جێده‌هێڵین، به‌ڵام ئه‌وه‌ مانای ئه‌وه‌ نییه‌ كوردمان په‌راوێزخستبێت، ئه‌وان جه‌نگاوه‌ری ئازان و تێكۆشه‌رن و هاوكاری و ماددی و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییان ده‌كه‌ین.

هه‌روه‌ها سه‌رۆكی ئه‌مریكا نوسیوێتی، هه‌رپه‌لامارێكی ناپێویست له‌لایه‌ن توركیاوه‌ كاره‌ساتێكی گه‌وره‌ ده‌بێت بۆ ئابوری ئه‌و وڵاته‌و زیانی زۆریش به‌ به‌های دراوه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket