riklam

نوێنه‌ران داواكاری خۆپیشانده‌رانی په‌سه‌ند كرد

عیراق 04:14 PM - 2019-10-08
.

.

كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق بۆ تاوتوێكردنی داواكاری خۆپیشانده‌ران به‌ ئاماده‌بوونی دوو وه‌زیری حكومه‌تی فیدراڵی ده‌ستیپێكرد.

دیلان غه‌فور ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ 8-10-2019، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ ئاماده‌بوونی 212 ئه‌ندام و به‌سه‌رۆكایه‌تی محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و هه‌ردوو وه‌زیری بازرگانی و كارو ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی، كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامدا.

راشیگه‌یاند: كۆبوونه‌وه‌كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر داواكاری خۆپیشانده‌رانی شاره‌كانی عیراق، كه‌ له‌ 20 خاڵ پێكهاتووه‌، وتیشی: ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌كۆی ده‌نگ داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌رانی په‌سه‌ند كرد. 

PUKmedia تایبه‌ت  

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket