riklam

لێ یان دەرنەیەتەوە

بابەتی گۆڕاو 03:56 PM - 2019-10-08
.

.

لێ یان دەرنەیەتەوە

-خوا بكات بیریان نه‌چێ زوو زوو تێكی بده‌ن.
+ بۆچی خه‌مته‌ به‌گم؟
-ئه‌ترسم بنكڕ زۆر بگرێ.
+ بنكڕ یه‌عنی ئه‌وانه‌ی ژێره‌وه‌ ته‌قریبه‌ن بسوتێن؟!.. قوربان گیان تێكی بده‌ن و تێكی نه‌ده‌ن ژێره‌وه‌ی ده‌مێكه‌ سوتاوه‌.
-بۆچی ده‌مێكه‌ سوتاوه‌؟؟ من وام ئه‌زانی ئاگره‌كه‌ی كزه‌.
+ كز؟! له‌ ده‌وری سه‌رت گه‌ڕێم كزی چی ؟! له‌ هه‌ر چوار لاوه‌ كۆته‌ره‌ داری ده‌خه‌نه‌ ژێر.. به‌ینی خۆمان بێ به‌ین به‌ین نه‌وت و به‌نزینیشی پێدا ئه‌كه‌ن.
-تۆ سه‌یری ئه‌م بێ ئه‌قڵانه‌.. راكه‌ فریاكه‌وه‌ بڵی وه‌ستام ئه‌یگو ده‌ستتان خۆش نه‌بێ، برنجی كوردی وا لێ نانرێ.
+ برنج گه‌وره‌م؟!.. برنجی چی؟!
-ده‌ وه‌ره‌ ورگی خۆت مه‌دڕه‌!! ئه‌ڵێ برنجی چی؟!.. ئه‌و قوزه‌ڵقورته‌ی كه‌ حه‌فته‌یه‌كه‌ خۆمانی بۆ حازر ئه‌كه‌ین.
+ ده‌ به‌ فه‌خری عاله‌م من غه‌ڵه‌ت تێ گه‌یشتم.. له‌وساوه‌ وا ئه‌زانم باسی قاوه‌ڵتی یه‌كه‌ی عێراق ئه‌كه‌ی.
-به‌ راستی زه‌وق سزیت كه‌للـه‌پووت.. عێراق خه‌ریكه‌ كلكی كه‌ری تیا ئه‌پچڕێ، قاوه‌ڵتی چی و زه‌هری ماری چی؟!
+ ئوستاز گیان بۆ به‌عزێ لایه‌ن قاوه‌ڵتی یه‌ و قاوه‌ڵتی یه‌كی زۆر به‌له‌زه‌تیشه‌.
-ده‌ك ره‌ببی لێ یان ده‌رنه‌یه‌ته‌وه‌.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket