riklam

ئه‌ڵمانیا.. په‌نابه‌رێكی سوری كاره‌ساتێك دروست ده‌كات

جیهان 03:53 PM - 2019-10-08
.

.

په‌نابه‌رێكی سوری له‌ ئه‌ڵمانیا بارهه‌ڵگرێك ده‌زێت و كاره‌ساتێك دروست ده‌كات
ئێواره‌ی رۆژی 7-10-2019،  له‌شاری لیمبۆرگی ئه‌ڵمانیای هه‌رێمی هێسن نزیك له‌فرانكفۆرت كه‌ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی 35هه‌زار كه‌سه‌ په‌نابه‌رێكی سوری كه‌له‌ 2015 وه‌ له‌ئه‌لمانیا مافی په‌نابه‌ری وه‌رگرتووه‌ لۆریه‌كی بارهه‌ڵگر ئه‌دزێت و به‌بێ ڕه‌چاوكردنی ترافیك لایت و ڕێنماییه‌كانی هاتوچۆ ده‌بێته‌ هۆی كاره‌سات و خۆی ئه‌دات به‌چه‌ندین ئوتۆمۆبیل دا ده‌بێته‌ هۆی برینداربوونی 16كه‌س له‌وانه‌ش سێ كه‌سیان ڕه‌وشی ته‌ندروستیان مه‌تریسداره‌..سه‌باره‌ت به‌م ڕوداوه‌ ئه‌مڕۆ 8 ی تشرینی یه‌كه‌می 2019ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی بڵاویكرده‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به‌و كه‌یسه‌ ته‌واو بووه‌ به‌ڵام به‌ڵگه‌كان ڕون نیه‌ كه‌ئایا پلانی تیرۆرستی له‌دواوه‌ بووه‌و ئه‌وكاره‌ په‌یوه‌ندی به‌گروپه‌ سه‌له‌فیه‌ جیهدیه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌ یان نا..هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانیش به‌كراوه‌یی گفتوگۆی و به‌دواداچونی له‌سه‌ر ده‌كرێت..پۆلیس ئه‌ڵمانیا به‌پێچه‌وانه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی ئاژاسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیه‌وه‌ ده‌ڵێ 9 كه‌س برینداره‌ له‌ناویشیاندا شۆفێری بارهه‌ڵگره‌ دزراوه‌كه‌یه‌ كه‌ به‌برینداری ده‌ستگیركراوه‌و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراون.

PUKmedia شیهاب عوسمان- ئه‌ڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket