riklam

شاڵاو كۆسرەت ڕەسول: لاوان شادەماری خەبات بوون

ی.ن.ک‌‌ 03:21 PM - 2019-10-08
.

.

شاڵاو كۆسرەت ڕەسول ڕایدەگەیەنێ كە هەمیشە لاوان شادەماری خەبات و قوربانیدان بوونە لەنێو یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پێشەنگ و بەشداری ڕاستەقینە بوونە لەبڕیارەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و دەبێ بایەخی زیاتریشیان پێ بدرێ.
‎ئەم وتانەی شاڵاو كۆسرەت ڕەسول ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر لەمیانی پێشوازیكردنی لە سكرتاریەتی ڕێكخراوی ئازادی لاوان هات.

‎لەدیدارەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی كاری ڕێكخراوەیی و دۆخی ڕێكخراوی ئازادی لاوان و هەنگاوەكانی ڕێكخراوەكە بۆ ئەنجامدانی كۆنگرەی ناوخۆیی و هەوڵەكان بە ئاراستەی نوێكردنەوەی هەیكەل و چۆنیەتی كاری ڕێكخراوەیی و خزمەتكردنی زیاتر بە لاوان.
‎لە بەشێكی تری دیدارەكەدا شاڵاو كۆسرەت ڕەسول باسی لە گرنگی ڕۆڵی لاوان لەكۆمەڵگا كردو دووپاتی كردەوە كە بەدرێژایی مێژوو، لاوانی كورد ڕۆڵی گەورەو گرنگیان بینیوە لە خزمەتكردنی كۆمەڵگاو داینەمۆی گۆڕانكارییەكان بوونەو داوای كرد بایەخی زیاتر بە لاوان بدرێ و دەرفەتی گونجاویان بۆ بڕەخسێنرێ بۆ بەشداری زیاتر و كاركردنی چالاكانەتر لە سێكتەرە جیاوازەكان.
‎لای خۆیانەوە سكرتێرو ئەندامانی سكرتاریەتی ڕێكخراوی ئازادی لاوان دیدو تێڕوانینی خۆیان لەبارەی دۆخی لاوان و پڕۆژەكانیان بۆ خزمەتكردنی زیاتری لاوان خستەڕوو.

‎لێپرسراوی مەڵبەندی هەولێر سكرتاریەتی ڕێكخراوی ئازادی لاوانی ڕاسپارد بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێكخراوە هاوپیشەكانیان كاربكەن بۆ دۆزینەوەی دەرفەتی زیاتر بۆ لاوان و ڕەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ پیشخستنی تواناكانی لاوان.
‎دۆخی ناوخۆی یەكێتی و هەنگاوەكانی ئەنجامدانی كۆنگرە و گۆڕانكارییەكانی كوردستان و عێراق و ناوچەكە بەشێكی تری دیدارەكە بوو، دیدو بۆچوونی جیاوازی لەبارەوە ئاڵوگۆڕ كرا.

‎لەكۆتایی دیدارەكەداو لەپای هاوكاری و پشتیوانییە بەردەوامەكانی بۆ ڕێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان، قەڵغانی ڕێزلێنانی ڕێكخراوەكە بەشاڵاو كۆسرەت ڕەسول بەخشراو دووپاتی كردەوە كە بەردەوام دەبێ لە هاوكاری و پشتیوانی بۆیان.

PUKmedia  تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket