riklam

ئەڵمانیا لەئەگەری هێرش بۆسەر ڕۆژئاوا نیگەرانە

عیراق 03:12 PM - 2019-10-08
.

.

دوای ئەوەی ترامپ بڕیاری پاشەکشەیدا لەرۆهەڵاتی سوریا"ڕۆژئاڤا" وەک ئاشکرایە بەچەند سەعاتێک لەژێر فشاری کۆماری و دیموکراتەکاندا پاشەکشەی لەبڕیارەکەی کرد کۆماریەکان ترامپ بە درۆزن ناودەبەن .. ئەڵمانیاش هۆشداری ئەداتە هەر کردەوەیەکی سەربازی تورکیا بەرامبەر بە هێزە کوردیەکان.

ڕۆژنامەکانی ئەلمانیا هاوکات لەگەڵ ئاژانسەکانی جیهاندا هەڕەشەکانی سەرۆکی ئەمریکا"دۆناڵد ترامپ"یان بەرامبەر بەتورکیا کردە مانشێتی وهەواڵە گەرمەکان،حکومەتی ئەڵمانیش هاوکات لەگەڵ هۆشداریەکانی یەکێتی ئەوروپاو بەرزبونەوەی دەنگی ناڕەزایی بەتایبەتی لەناو کۆنگرێس وحکومەتی ئەمریکیدا سەبارەت بەئەگەری هێرشی سەربازی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان هۆشداریاندایە تورکیا،"ئۆلریکە دیمیر"ی جێگری وتەبێژی فەرمی حکومەتی ئەڵمانیا لەبەرلین بەچاوپۆشین لەتێگەیشتنی باری ئەمنی تورکیا لەسەر سنورەکانی ڕایگەیاند"دەستێوەردانێکی سەربازی لەوجۆرە دەبێتە هۆی ئاڵۆزبونی زیاتری ڕەوشی سوریا،هەمانکات وتەبێژی وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا "ستیف ئالتر"لەو بارەیەوە وتی وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا هۆرست زیهۆفەر لەمیانەی سەردانەکەی چەند ڕۆژی پێشویدا بۆ تورکیا بۆ بەرپرسانی تورکیای ڕونکردۆتەوە حکومەتی فیدرالی ئەڵمانیا گومانی لە پلانی تورکی هەیە سەبارەت بەدانانی ناوچەیەکی ئارام بۆ پەنادانی کۆچبەران!!

کەناڵیZDF ی ئەڵمانی لەڕاپۆرتیکدا ئاماژە بەوتوڕبوون و غەزەبەداوە کەترامب دوای بڕیاری پاشەکشە لەباکوری سوریا ڕوبەڕووی بۆتەوەو ئاکامەکانی بەخراپ پێشبینی دەکات پاشەکشەی ئەمریکا و پشت کردنە ئەو هێزە کوردیانەی کەهۆکارێکی گەورەی تێکشکانی دەوڵەتی تیرۆرستی داعش بوون لەو شەڕەی کەهاوپەیمانانی نێودەوڵەتی بەسەرکردایەتی ئەمریکا کەنەک هەر ڕەوشی ناوچەکە ئاڵۆز دەکات بگرە دەوڵەتی تیرۆرستی ئیسلامی زیندو دەکاتەوەو لەهەموشی گرنگتر ئەوەیە ئەمریکا پێگەی خۆی لەناوچەکەدا لەدەست ئەدات.

"دێرشپیگل وکەناڵی یەکی فەرمی و بیلد و دی ڤێڵت"ی ئەڵمانی چەندین ڕاپۆرتی جیاجیایان سەبارەت بەسیاسەتی هەڵەی ترامپ و رق و توڕەیی نەک هەر حزبی کۆماری بگرە بەشێک لەدیموکراتخوازو کۆنگرێسمانەکان بڵاوکردۆتەوەو ئاماژەیان بەوەداوە ئەگەری ئەوە هەیە کۆنگرێس پرۆژە یاسایەک ئامادەبکات بۆ سزادانی تورکیا ئەگەر بێت و تورکیا هێرش بکاتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان.باسیان لەوەش کردووە لەگەڵ بڕیارەکەی دۆناڵد ترامپ دا و لەیەکەمین کاردانەوەی خێرادا سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا ئەو بڕیارەی بە بڕیارێکی نابەجێ وجێی نیگەرانی زانی.نزیکترین کەسیش وەک میدیاکانی ئەڵمانیا نوسیویانە و "سیناتۆر لیندسی گراهام"ی پارتی کۆماری لەسەرۆکی ئەمریکاوە هۆشداریداوەو داوای پاشەکشەی کردووە لەو بڕیارەو پێشیوایە ئەو بڕیارە کارەسات بەدوای خۆیدا دەهێنێ..!!هەڕەشەی ئەوەشد دەکات ئەگەر ئەو بڕیارە جێبەجێ بکریت و ڕێگە بۆ لەشکرکێشی تورکیا بۆسەر کوردەکان خۆشبکرێت ئەوا پرۆژەیەک دەخاتە بەردەم ئەنجومەنی پیران،میدیاکان ئاماژە بەوەش ئەدەن پرۆژەیەکی لەو جۆرە پشتگیریەکی زۆری هەردوو حزبی کۆماری و دیموکراتەکان بەدەست دەهێنێ.
میدیاکانی ئەڵمانیا ئاماژەیان بەوەشداوە وەزارەتی بەرگری ئەمریکا هۆشداری داوەتە ئەنقەرە لەهەر کردەوەیەکی سەربازی دژی ڕۆژئاوا بەپشت بەستن بە پەیامی پەنتاگۆن ڕۆژنامەکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردۆتەوە تورکیاو وڵاتانی تری ئەوروپا بەرپرسن لەوهەزاران چەکدارە تیرۆرستانەی دەوڵەتی تیرۆرستی ئیسلامی کەدوای تێکشکانی ئەو دەوڵەتە دەستگیرکراون.. ڕۆژنامەکان ئاماژەیان بەوەشداوە ئەو هێزەی ئەمریکا کەپاشەکشەی کردووە لەڕۆژئاوای کوردستان ژمارەیەکی کەمەو تەنیا دوو یەکەی بچوک بووە..میدیاکانی ئەڵمانیا نوسیویانە دوێنێ  7ی تشرینی یەکەمی 2019 وتەبێژی فەرمی یەکێتی ئەوروپا لەکۆنفرەنسێکی ڕۆژنامەنوسیدا لەبەر رۆشنایی لێدوانەکانی ئەمریکاو تورکیا هۆشداری دایە تورکیا لەهەر ئەگەرێکی هیرشکردنە سەر هێزە کوردیەکان و ڕایگەیاند یەکێتی ئەوروپا لەگەڵ چارەسەری سەربازیدا نیە.

"ئەوەی جێی سەرنجە هەڵوێستی ئەڵمانیا هەڵوێستێکی لاوازە ئەمەش  بەشێکی دەگەرێتە بۆ ئەو فشارە گەورەیەیی کەتورکیا لەرێی پەنابەرانەوە دەیکاتە سەر ئەڵمانیا بەتایبەتی و ئەوروپا بەگشتی."

PUKmedia  شیهاب عوسمان/ ئەڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket