riklam

شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ: لاوانی كورد رۆڵی گرنگیان بینیوه‌

ی.ن.ک‌‌ 01:45 PM - 2019-10-08
.

.

‎شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌میشه‌ لاوان شاده‌ماری خه‌بات و قوربانیدان بوونه‌ له‌نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پێشه‌نگ و به‌شداری ڕاسته‌قینه‌ بوونه‌ له‌بڕیاره‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و ده‌بێت بایه‌خی زیاتریشیان پێ بدرێت.

‎ئه‌م وتانه‌ی شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر له‌میانی پێشوازیكردنی له‌ سكرتاریه‌تی ڕێكخراوی ئازادی لاوان هات.
‎له‌دیداره‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی كاری ڕێكخراوه‌یی و دۆخی ڕێكخراوی ئازادی لاوان و هه‌نگاوه‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌ بۆ ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی ناوخۆیی و هه‌وڵه‌كان به‌ ئاراسته‌ی نوێكردنه‌وه‌ی هه‌یكه‌ل و چۆنیه‌تی كاری ڕێكخراوه‌یی و خزمه‌تكردنی زیاتر به‌ لاوان.
‎له‌ به‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ باسی له‌ گرنگی ڕۆڵی لاوان له‌كۆمه‌ڵگا كردو دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ به‌درێژایی مێژوو، لاوانی كورد ڕۆڵی گه‌وره‌و گرنگیان بینیوه‌ له‌ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵگاو داینه‌مۆی گۆڕانكارییه‌كان بوونه‌و داوای كرد بایه‌خی زیاتر به‌ لاوان بدرێ و ده‌رفه‌تی گونجاویان بۆ بڕه‌خسێنرێ بۆ به‌شداری زیاتر و كاركردنی چالاكانه‌تر له‌ سێكته‌ره‌ جیاوازه‌كان.
‎لای خۆیانه‌وه‌ سكرتێرو ئه‌ندامانی سكرتاریه‌تی ڕێكخراوی ئازادی لاوان دیدو تێڕوانینی خۆیان له‌باره‌ی دۆخی لاوان و پڕۆژه‌كانیان بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری لاوان خسته‌ڕوو.
‎لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر سكرتاریه‌تی ڕێكخراوی ئازادی لاوانی ڕاسپارد به‌ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌ هاوپیشه‌كانیان كاربكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ لاوان و ڕه‌خساندنی زه‌مینه‌ی له‌بار بۆ پیشخستنی تواناكانی لاوان.
‎دۆخی ناوخۆی یه‌كێتی و هه‌نگاوه‌كانی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ و گۆڕانكارییه‌كانی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌ به‌شێكی تری دیداره‌كه‌ بوو، دیدو بۆچوونی جیاوازی له‌باره‌وه‌ ئاڵوگۆڕ كرا.
‎له‌كۆتایی دیداره‌كه‌داو له‌پای هاوكاری و پشتیوانییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی بۆ ڕێكخراوی ئازادی لاوانی كوردستان، قه‌ڵغانی ڕێزلێنانی ڕێكخراوه‌كه‌ به‌شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌خشراو دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێ له‌ هاوكاری و پشتیوانی بۆیان.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket