riklam

پێشمەرگە دێرینەكان ئاگاتان لێیە؟؟

ی.ن.ک‌‌ 01:44 PM - 2019-10-08
.

.

كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكان ئاگاتان لێیە!

(دەست بۆ موچەی خانەنشینی سەربازی مەبەن زۆرتان لەسەردەكەوێ) 

مەبەست لە خانەنشینی سەربازی ئەوپێشمەرگە قاڕەمانانەن كەتەمەنی گەنجی وخوێندن وژیانی شارو  نوێنی گەرمیان بە چیاكان بەخشی وخاكیان دۆشەك وبەرد سەرین وئاسمانیان لێفەبوو،ئەوان گیانیان خستەگرەوی ئازادی گەلونیشتمانەكەیان،زۆریان شەهید وكەم ئەندام بوون وئەوانەشی كەماون زۆربەیان بەدەست نەخۆشی دە درێژخایەن دەناڵێنن.

پەرلەمان وحكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی هەرێم دوای ١٨ساڵ بێ ئەوەی یەك هەنگاوی جدیان نابێ بۆ؛بەگژاچوونەوەی گەندەڵی گەورەكان،دزینی نەوت،بەهەدەردانی پارە لەبوارەجیاجیاكاندا،ناشەفافی لەدەروازە سنوریەكان و گومرگەكان ،لێنەپرسینەوە لەسەدان بیری نەوتی ناقانونی وژینگە وێرانكەرودەیان كارەساتی وەك ئێزدیەكان وناوچەجێناكۆكەكان.. بڕیاریان داوە چاكسازی بكەن وشوێنە گەندەڵەكەیان دۆزیوەتەوە كە خانەنشینی سەربازیە ئەویش دیارەزۆرینەی هی یەكێتی یە چونكە پارتی ئەوانەی خۆی كەدەیان هەزار زیاترن سیاسیانەو یاساییانەتر كردوە!زەمینەكەش زۆرلەبارە بۆ وەگەڕخستنی مەقەسەكەیان وقوتكردنی قوتی پیاوە پیرەكانی نیشتمان،پێشمەرگە گیانبازەكانی ڕۆژەڕەشەكانی یەكێتی وخاك ونەتەوە..

١-یەكیتی لەبێسەروبەریی خۆی ئاگای لەم گەلەكۆمەگیە نییە كەبەناوی چاكسازیەوە لەدژی دەكرێ!

٢-كارەكە كاتی خۆی ڕێكارەیاساییەكانی وەك پێوسیت نەبڕیوە واتا وەك ئەوەی پارتی بۆ كادیرو پێشمەرگەكانی خۆی كردویەتی ونەشیهێشتوە دواتر جێگری سەرۆكی حكومەت ڕێكارەكان تەواو بكات وئێستاش هەر ناهێڵێ!

٣-وەڵامێكی باشیشە بۆ شەقامی كوردی كەدەمێكە داوای چاكسازی دەكەن بالەوپێشمەرگە بێنازانەشەوەبێ!

٤-خەڵكی تری تێخزێنراوە كە جێگەی ئەو لیستە نییەو تەنانەت تەمەنەكەشی لەگەڵ پێشمەرگەی دێرین نایەتەوە،بەڵام ئەم حاڵەتە لەسەرجەم لیستەكاندا هەیە هەرلایەنێك كردبێتی ولیستی هەرشتێك بووبێ!.

سەیرەكە لەوەدایە بزوتنەوەی گۆڕانیش پاڵپشتی ئەو جۆرە لەچاكسازیەدەكات لەكاتێكدا زۆرلەكادیروپێشمەرگە خانەنشینكراوەكان سەر بەم بزوتنەوەیەن!

لەوەش سەیرتر هیچ باسی ئەو ژمارەزۆرەی كادیروپێشمەرگەی پارتی ناكەن كەژمارەیان زۆر زیاترە لەژمارەی خانەنشینی ناوچەی یەكێتی كە سەرجەم پارتەكانی تێدایە بەگۆڕان وكۆمەڵ وسۆشیالیست وزەحمەتكێشان وشوعیەكانیشەوە! كە لیستێكیان بەناوی پێشمەرگەی ئەیلولەوە ڕێكخستوە و٢٧هەزار موچەخۆری تێدایە كە یەكێتی نییەتی!جگە لەهەزاران موچەخۆر كە فەرمانی دامەزراندنیان بۆ دەركردون لەدائیرەكانداو دەوام ناكەن،كادیروپێشمەرگە كە بەناوونیشانی بەڕیوەبەری گشتی ووەزیرو جێگر وەزیرو ڕاوێژكاروبەڕێوەبەری تەنفیزی وپێشكەوتوو وپلەی جیاجیا خانەنشینكراون وگوایە هی ئەوان بەیاساییكراوە وهی یەكێتی نەیانزانیوە بەیاسایی بكەن!!هەمومان لەگەڵ چاكسازین بەڵام بانێك ودووهەوا نەبێ،ئەوانەی خۆتان بشارنەوەو ئەوانەی ئێمەش مەقەسی لێبدەن!دەست بۆ قوتی پێشمەرگەی دێرین مەبەن،دەبێ ئەوان زیاتر خزمەتبكرێن نەك سوكایەتیان پێبكرێت هەرچی بكەن قەرەبوی ئەو گیان بازی وئەو تەمەنی گەنجیە ناكەنەوە كەئەوان بەپەڕی بێباكیەوە بە نێشتمانیان بەخشی وئەوژیانە شاهانەیەی ئێوە لەسێبەری خوێن وئارەقەی ئەوانە.ووریابن پێشمەرگەی دێرین هەرهەڵۆكەی دوێنێن وكەوی نابن،كەناحەقی دەگاتەلوتكە ئەوان بێ هەڵمەت نابن!!

كاوسێن بابەكر

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket