riklam

تەندروستی چەمچەماڵ ئاماری چالاكییەكانی بڵاودەكاتەوە

کوردستان 01:13 PM - 2019-10-08
.

.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ، ئاماری كاروچالاكییەكانی ساڵی رابردووی سنوورەكەی بڵاوكردەوە و راشیگەیاند، سنوورەكە پێویستی زیاتری بە خزمەتگوزاری تەندروستی هەیە.

لە راگەیانراویكدا وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ، سەرجەم كار و پڕۆژە و خزمەتگوزارییە تەندروستییەكانی كەلەماوەی ساڵی رابردوودا لەسنووری چەمچەماڵ و ناحیەكانی  ئەنجامدراوە بڵاوكردەوە كە بریتین لە:

1- كردنەوەی سەنتەری پزیشكی پسپۆڕی ددانی شەهیدانی بێكەس لەگەڕەكی بێكەس لە چەمچەماڵ بۆ چارەسەركردن و بینینی نەخۆشانی ددان.

2-كردنەوەی (سەنتەری تاقیگەی مەركەزی) تایبەت بە ئەنجامدانی سەرجەم شیكاری و پشكنینەكان دوای هەوڵوماندوبوونێكی زۆر بەدرێژای 8 مانگ، سەرەڕای دروستكردنی ئاستەنگ و كێشە لەبەردەم كردنەوەی ئەو پرۆژەیە خۆشبەختانە لەئێستادا كارەكانی لەتەواوبووندایە بەتەواوبوونیشی خزمەتێكی گەورە بە دانیشتوانی قەزای چەمچەماڵ دەكات و هاوڵاتیان ناچارنابن بۆ پشكنینەكان پەنا بۆ تاقیگەكانی ئێواران بەرن.

3- كردنەوەی هۆڵێكی نوێی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی گشتی ئەندازیار شەهید هۆشەنگ ئازاد بۆ ژنان و منداڵبوون و دابینكردنی سەرجەم ئامێرەكانی نەشتەرگەی بۆ ئەو هۆڵەو نۆژەنكردنەوەی هۆڵەكانی تری نەشتەرگەری ئەو نەخۆشخانەیە.

4- دروستكردنی ( هۆڵ و پرسگەی چاوەڕوانی) بۆ نەخۆش و هاوەڵی نەخۆش لە كلینیكی راوێژكاری شەهید پێشرەو ،كەلە ئێستادا لەقۆناغی جێبەجێكردندایە.

5- دروستكردنی هۆڵی بەشی فریاكەوتن لەناو نەخۆشخانەی گشتی باسەڕە لەناحییەی شۆڕش، كە كارئاسانی زیاتر بۆ هاوڵاتیانی ئەو ناحییە دەكات و ،تەواوبوونی ئەم پرۆژەیە گرنگی و رۆڵی بەرچاوی دەبێت لە چارەسەركردن و بەهاناوەچوونی نەخۆش و برینداری ئەو رووداو حاڵەتە كتوپڕولەناكاوانەی كە لەو سنورە روو دەدەن و رەوانەی ئەو بەشی فریاكەتنە دەكرێت و دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ئەو فشار و لۆدەش كەلەسەر بەشی فریاكەوتن نەخۆشخانەی گشتی شەهید پێشڕەو هەیە لەچەمچەماڵ.

6- كردنەوەی هۆڵی نەشتەرگەرییەكانی چاو و دابینكردنی ئامێرێكی (میكرۆسكۆب) بەبڕی 26 ملیۆن دینار بۆنەخۆشخانەی گشتی شەهید پێشڕەو.

7-نوێكردنەوە و چاككردنەوەی كەموكوڕییەكان و دابینكردنی پێداویستیەكانی مەڵبەندی تەندروستی سەرەكی چەرموو.

8- كڕینی سێ ئامێری نوێی (سۆنار) بۆ بەشی تیشكی نەخۆشخانەكانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ بەبڕی 63 ملیۆن دینار،بەهۆی نەبوون و دابینەكردنی ئامێری نوێ لەماوەكانی پێشتر و ساڵانی رابردوودا.

9- دابینكردنی ئامێری ناوسكبینی (lap) نازور بەبڕی زیاتر لە 21 ملیۆن دینار بۆ نەخۆشخانەی گشتی شەهید پێشڕەو ،كە نەشتەرگەرییەكانی (ریخۆڵەكوێرە و زراو و فتق و بەردی میزەڵان و بەردی بۆری گورچیلە و پرۆستات)ی پێ ئەنجامدەدرێت.

10- دابینكردنی ئۆتۆمبێلێكی گواستنەوەی دەرمان (بەراد) بۆ كۆگای دەرمانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ بەبڕی 51 ملیۆن دینار،كە لەپێشدا و هەر لەسەرەتای دروستبوونی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ ،بەهۆی نەبوونی ئۆتۆبێلی (بەراد) دەرمان و پێداویستی پزیشكی بە ئۆتۆبێلی بار دەگواسترایەوە.

11- چاكردنەوەی ئامێری شكانی بەردی گوچیلە لەناو كلینكی راوێژكاری شەهید پێشڕەو، كە لە پێشدا ماوەیەكی زۆر بوو لەكاركەوتبوو.

12- هەردوو مەڵبەندی تەندروستی راپەڕین لە ناو چەمچەماڵ و مەڵبەندی تەندروستی شەهید مەلا یاسین لەناحییەی شۆڕش، لەمەڵبەندێكی لاوەكیەوە كرابە مەڵبەندی سەرەكی و كردنەوەی هەرسێ بەشی (كوتان وچاودێری ژنانی دوو گیان و گەشەی مناڵ) و دابینكردنی پزیشك بۆ لەو دوو مەڵبەندە تەندروستیە، كەلەپێشدا هیچ پزیشكێكیان تێدا نەبوو.

13- ئەم نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستیانەی لای خوارەوە لە(12 سەعاتی) یەوە كران بە (24 سەعاتی) ، واتا ئێستا بە رۆژ و شەو دەوامی تێدا دەكرێت و نەخۆشی تێدا دەبینرێت ،كەلەپێشدا تا كاتژمێیر دوانزەی نیوەڕۆ دەوامی تێدا دەكرا ئەو شوێنانەش بریتین لە:-

- نەخۆشخانەی گشتی باسەرە لەناحییەی شۆڕش.

- مەڵبەندی تەندروستی تەكیەی كاكەمەند لە ناحییەی تەكییەی كاكە مەند.

- مەڵبەندی تەندروستی شەهید حەمە غەفور ئاغجەلەری لەناحییەی ئاغجەلەر.

14- لە ئێستاشدا لە هەوڵی دابینكردن و كڕینی ئامێری سیتی سكان (ct-scan) داین بەبڕی یەك ملیۆن دۆلار بۆ نەخۆشخانەی گشتی شەهید پێشڕەو.

ئەمانەو دابین كردن و نۆژەنكردنەوەی دەیان دامەزراوەی تەندروستی گرنگی تر لە سنورەكەدا و لەئێستادا چەندین پرۆژەی تر كاری تێدا دەكرێت و لە قۆناغی جبێبەجێكردندان ،وە لەهەوڵی دروستكردنی نەخۆشخانەیەكی راوێژكاری داین لە لەناحییەی شۆڕش.

سەرەڕای جێبەجێكردنی ئەم پرۆژە و كارانە، بەڵام نایشارینەوە كە كەمووكوڕی لە ئێستاو رابردووشدا هەبوون ئەم سنوورە پێویستی زیاتری بە خزمەتگوزاری تەندروستی هەیە لەوانە دروستكردنی نەخۆشخانەی سەد تەختی و چەندین پرۆژەی تر كە بەردەوام هەوڵی جێبەجێكردنی دەدەین.

   PUKmedia عەدنان كەلهوڕی 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket