riklam

ئێران: دژی هێرشی سه‌ربازی توركیاین بۆ سه‌ر سوریا

جیهان 01:06 PM - 2019-10-08
.

.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند: هێرشی سه‌ربازی توركیا ڕۆژهه‌ڵاتی فورات نه‌ك هه‌ر كۆتایی به‌ نیگه‌رانییه‌كانی توركیا ناهێنێت به‌ڵكوو ده‌بێته‌ هۆی زیانی گیانی و ماددی زیاتر بۆ ناوچه‌كه‌.

وه‌زارتی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ڕایگه‌یاند: ئێران دژی هه‌رجۆره‌ هێرشێكی سه‌ربازییه‌ دژی سوریا.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆ ده‌رچوون له‌خاكی سوریا به‌ هه‌نگاوێك ده‌زانێت كه‌ ده‌بوایه‌ زووتر ئه‌مه‌ ڕوویدابوایه‌.

پێشتر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری ڕایگه‌یاندبوو كه‌ به‌منزیكانه‌ هێرشی سه‌ربازی ده‌كه‌نه‌ سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات.

PUKmedia میدیاكانی ئێران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket